ئێستاش كارلەكار نەترازاوە وماوە ى گەڕانەوەماوە
24/07/2009, 12:00 (GMT+1)

هەروەها پێغەمبەرى ئازیز دەفەرموێت هەركەسێ لەئێوە خراپەكارو گەندەڵێكى بینى ..بیگۆڕن بەدەست وكردارتان ..ئەگەر نەتان توانى بەدەم واتە قسەى تیا بكەن بۆ گۆڕین ولابردنى غەدر ..وەئەگەر هەرنەتان توانى ئەوا ئەبێ بەدڵ پێتان ناخۆش بێت هەرچەندە ئەمەیان لاوازترین پلەى ئیمان وباوەڕتانە .واتە ئەگەر بەدڵیش گەندەڵیتان پێ ناخۆش نەبوو ؟؟؟ ئەوە بزانن ئیمانتان نى یە و بێ ئیمانن .....بۆیە دڵنیا بن سندووقى دەنگ دان كە كەس ئاگاى لێ نى یە خواى گەورە نەبێ و ئەمەش هەمان شتە لەگەڵ دڵتاندا چونكە دڵیش تەنها خواى گەورە ئاگاى لێتانە و بەم پێ یە زۆر گوناهبار ئەبن ئەگەر دەنگ بە ستەمكارە دزو داوێن پیسەكانى لیستى كوردستانى بدەن و جارێكى كە بیانكەنەوە بە كوێخاو فیرعەون بەسەر گەلەوە.چونكە هەر زوڵمێك كە ئەو دووبنەماڵدزو جەردەیە لەخەڵكى بەشەرەف وماف خوراوى كوردستانى بكەن ئۆباڵەكەى ئەكەوێتە ئەستۆتان و نەخواو نەگەل لێتان قبوڵ ناكەن وئێوەش ئەچنە ڕیزى زاڵمان . وە ئەوەش بزانن كە زوڵم و زۆر بۆ هیچ كەسێك ناچێتە سەر وەك چۆن نە بۆ فیرعەون ونەبۆ هیتلەرو نەبۆ سەدام و هاوشێوەكانیان نەچوە سەر و ڕوو ڕەشى بەر قاپى خواى گەورەو خەڵك بوون و مێژووش لە پیسترین زبڵدانەكانیدا سەرى داپۆشیون و هەرچى بیان بینێ قێزیان لێ دەكاتەوەو نەفرەتیان لێ دەكات. وەنابێت پوول وپارەو سەروەت وسامان ومەنسەب وخانوو شتى تر ڕاستیتان لێ وون بكات ....
بۆیە دواتان لێ دەكەین ئەوانەى كە پارەشتان وەرگرتووە وبەتەمان دەنگ بدەن بە مافیاودزەكانى لیستى كوردستانى ..ئێستاش ماوە ماوەو خۆتان گوناه بار مەكەن و با كەس نەزانێ بە بێ دەنگى و بۆ ئەوەى ویژدانتان ئازارتان نەدا ..دەنگ مەدەن بەو زاڵمانە .....وەدەنگ بدەن بەهێزى گەل ..بەوهێزەى كەئەتوانێ بیان گۆڕێ ورزگارتان بكات لەكۆیلەیەتى. وە ئەوەى ئەم پەیامەش ئەخوێنێتەوە بیگەیەنێت بە دۆست وخۆشەویستانى
هەرسەركەوتووبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

