لاقەكردنى بەزۆرى كچ و دایكێك لەلایەن سێ كارمەندى ئاسایشەوە كلتوور و عادەتى قادرى حەمە جانە
15/02/2011, 12:00 (GMT+1)

حاكم! قادرێك كەئیمكان نیە لەهەموو كوردستانى گەندەڵدا دوو مرۆڤ هەبن ناكۆك بن لەسەر دززززى و شەڕواڵپیسى و ناوبانگى لەكەدارى ئەم زاتە بێحورمەتە ، كــــەچى كراوەتە بەرپرسى ئاسایشى یەكەم ، هەروەك چۆن ئیستاش خۆى بەوەوە بادەدات كە لەكۆنگرەى تەپەتۆرى و كارتۆنى سێى یەكێتیدا پاش هیرۆى برایم ئەحمەد كۆدەنگى دووەمى هێناوە ، ئێ راستە ئیستا هاوكێشەكە تەواوە و هەڵە قبوڵناكات كە یەكێتى وەك شێرە بەفرینە تواوەتەوە .. چونكە ئەگەر حاكم قایەر و شێخ جەعفەر و خوولە سەنگاوى و عومەر مورتاح و بەرهەم شەرتە و دكتۆر خەسرە كوڕە هەرزەكارەكەى كۆسرەت دەنگیان نەهێنابا ئەوكات یەكێتى بەراستى یەكێتیەكەى جاران بوو و هەروەك چۆن بەڵگە بوو بۆ ئەوەى كە ى.ن.ك تەندروستە ...بــــەڵام كاتێ ئەم دەست و داوێنپیسانە ئەبنە ئەندامى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى ئەوە سەلماندنى واقعى بۆگەن و لێكهەڵوەشاوى بەناو یەكێتیەكەى جارانە .
ئاخر خوایە ئەم بەرپرسە دەست و ناوگەڵ پیسانە كەى بڕێك هەست بەوەدەكەن كە هەرچى ناوى جەماوەرێتى هەیە ئەوان لەم وڵاتەدا نەیانماوە ؟؟ ئاخر ئەمە چەند جار ئاسایشەكەى حاكم قایەرى جەردە ئابرووى هاوڵاتیانى بێتاوان بەتاڵاندەبەن و كەسێكیش موحاسەبەیان ناكات یان لەكەناڵەكانى راگەیاندنەوە ناهێنرێنە سەر میدیاكان بەسەرتاشراوى تاكو بكرێنە پەند و عیبرەت بۆ هاوشێوەكانیان ؟؟ ، ئەگەر شەڕواڵپیسى عادەتى خوودى حاكم قایەر و زۆربەرى سەركردایەتى یەكێتى ئیستا بێت ئیتر چۆن ئەوانەى خوارەوە چاویان لێناكەن و بەسووك تەماشاى شەرەف و نامووسى خەڵكى ناكەن !! ئەگەر تاڵەبانى بۆ خاترى پۆستەكەى بەغداد و عەگال بەسەرەكانى ئەوێ بەپراكتیكى لەمیللەتەكەى خۆى دابڕابێ و فڕى بەسەر خەڵكى مەینەتخۆرى كوردستانەوە نەمابێ ؟ ئەگەر مەسعودیش بۆخۆى سەرۆكى باندى مرۆڤكوژى وێنەى زەردەشت و سۆران بێت لەپێناو پتەوكردنى دەسەڵاتى بنەماڵەدا ؟ ئەگەر سامانى وڵات بەئاشكرا ئاودیو بكرێت و خزمەتگوزارى لەسەرەمەرگدا بێت .. ئیتر چۆن كوردستان لەمەى ئیستا و خراوپترى بەسەرنایەت .
بەهەموو لێكدانەوەكان بەهەموو زمان و زاراوەكان ئەم دەسەڵاتەى ئیستاى كوردستان بەهیچ جۆر و رەنگێ شەرعیەتى نەماوە و مێوانێكى سێبەرقورس و بۆگەنە بەسەر سنگى ئەو خەڵكە نەدارەوە ، ئیستاش لەهەموو كات زیاتر بارودۆخەكە لەبارە بۆئەوەى لەگەڵ بەهارى ئەمساڵدا میللەت قۆڵى راماڵینى ئەم تاوانبارانەى لێهەڵماڵێ و مێژوویەكى نوێ بۆ كوردستانە ستەمدیدەكەمان تۆماربكات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

