<

گیرفانم بۆ یەكێتى و دەنگم بۆ گۆڕان

24/01/2010, 12:00 (GMT+1)
من یەكێك بووم لەو كەسانەى بە هۆى پشتگیرى كردنمەوە بۆ لیستى گۆڕان نا ن بڕاو كرام , حاڵى ئابوریشم زۆر خراپ بوو بەڵام لە ئاست ئەو هەموو ناهەقى و ناعەدالەتیەى كە ڕۆژانە لە ڕیزەكانى یەكێتیدا ئەمان بینى هەر لە دزى و بەدڕەوشتى و گەندەڵى و دەیان كارى ترى نابەجێ نا ن بڕٍینم هەڵبژاردو خۆم گەیاندە گردى پیرۆز , تا ماوەیەك لەمەو پێش بە هەزار كولە مەرگى ئیدارەم كردو زۆریش سەربەرزانە هێنام ,بەڵام بارى ئابوریم ڕۆژ بەڕۆژ خراپ تر ئەبوو , سەربارى ئەوەى ڕۆژ بەڕۆژ ژیانم بەرەو خراپ تر ئەڕۆیشت , بەڵام لەسەر هەڵویستى خۆم سوور بووم , بەڵام هەژارى و كرێچێتى و ماڵ و مناڵ و بێ كارى ناچارى كردم كە ڕێگەى گەڕانەوە هەڵبژێرم بۆناو یەكێتى بەڵام بە پرس و ڕایى برادەرەكانم گەڕامەوە لەبەر ئەوەى ئەوانیش حاڵى منیان باش ئەزانى ,بێ پرس ئەمەم نەكرد , بەڵام گەڕانەوەكەم بەدڵ نەبوو , لەبەر ئەوەى هەتا ئەم ساتەى كە لەناو یەكێتیدا كار دەكەم بڕوام بەو سەركردایەتیە دزو گەندەڵ و خاوەن فایلە نیە , بۆیە گەڕانەوەم تەنها بۆ ئەوەبوو كە ئەو موچانەم وەربگرمەوە كە بە هۆى پشتگیرى كردنم لە گۆڕان بڕابوو , لە ڕێگەى خزمێكمەوە ڕۆیشتمەوە و خۆم كرد بە بارەگاى مەڵبەندى سلێمانیدا , بەڵام هەمو و هەنگاوێكم ئارەقى شەرەمەزارى پێ دەڕشتم و وام دەزانى ئەو خەڵكانەى كە سەیرم دەكەن گاڵتەم پێ دەكەن و جنێو بارانم دەكەن , چومە ژورەوە ,دوایى بەخێر هاتنەوە , بردیانم بۆ لێكۆڵینەوە و سەدان پرسیاریان لێ كردم , ئەوپرسیارە بێ مانایانەى كە بەس ئەوانە ئەیزانن , چەند لاپەڕەیەكیان نوسى لە سەر وەڵامەكانم , پێان ووتم چیت ئەوێت بۆت بكەین , ووتم هیچم ناوێت تەنها موچەكانى خۆم بدەنەوە , نوسراوێكیان بۆ كردم تەنها بۆ موچەى دوو مانگ , ووتیان ئەوانى تر بۆ كاتێكى تر , ووتم پلەكەى خۆم بدەنەوە , ووتیان مەرجمان هەیە ئەویش ئەوەیە ئەبێت خەڵكى تر برادەرو هاوڕیكانت بهێنیتەوە بۆ ناو یەكێتى ئەوە نەكەیت هیچت بۆ ناكەین , گرنگ نیە هەر كەسێكە گرنگ ئەوەیە خەڵكمان بۆ كۆبكەیتەوە . ڕێك ئەو ساتەم بە بیر هاتەوە كە پێشمەرگەیەك تەسلیم ئەبوەوە , یەكەم داوایان ئەوەبوو ئیشیان لەگەڵ بكات و توشى خیانەتێكى گەورە ى بكەن , ڕٍێك ئەو ساتانەم بیر هاتەوە كە لەبەر دەم ئەفسەرێكى ئەمندا دانیشتوم و ئەو داواكاریەم لێ دەكەن , منیش لەتاو ناچارى هەر ئەمووت بەڵێ , بەڵام دڵنیابووم كەسم پێ نایەتەوە ,من چەندم پێ ناخۆش بوو زۆربەى كادرە كانى ناو مەڵبەند لەمن زیاتریان پێ ناخۆش بوو چەند كەسێكیان ئەیانووت ئێوە خۆتان لەم حیزبە ڕزگار كرد ئێستا بۆ ئەگەڕێنەوە , خەڵك هەیە لە ژینگەیەكى پاكەوە بگەڕێتەوە ناو ئەم ژینگە پیسە بۆگەنە , ئەوانیش هەمویان ناڕەحەت بوون بەڵام لە ترسى نان بڕین ناتوانن بڕیارێك بدەن بۆیە سەرى خۆیان كز كردوە , نان بڕین قورسە و كەم كەس بەرگەى ئەگرێ , هەتا ئێستاش هەست دەكەم شەرمەزارییەكى گەورەم بۆ خۆم تۆمار كردوە , بەڵام چى لە ناچارى بكەم , من ئێستا تەنها گیرفانم گەڕاوەتەوە بۆ باوەشى یەكێتى ئەگینا دڵ و ویژدان و دەنگم هەر بۆ گۆڕانە , ئەو كاتەى گۆڕان بووم و كارم ئەكرد زانیم چەندە گەورەم لاى خەڵك , هەر ئەو خەڵكەى جاران بە چاوى ڕێزەوە سەیریان ئەكردم , ئێستا بە لالوتەوە مەرحەباشم ئەكەن , بۆیە ئەمەشم نوسى , بۆ ئەوەى ئەوانەى بەتەماى گەڕانەوەن كارى وانەكەن چونكە ئەوان بڕوا بە كەس ناكەن تەنها بۆ جەنگى دەرونى لەگەڵ گۆڕان خوازەكاندا بەكارى دەهێنن , ئەوان سیقەیان بەمن نیە , قسەم لا ناكەن , خۆیان دورە پەرێزئەگرن , پێیان ووتوراوە لێم نزیك نەبنەوە , چاودێرى بەردەوامم لەسەرە ,تكا ئەكەم من ناچار ى و هەژارى واى لێ كردم بگەڕێمەوە ناو ئەو زەلكاوەى بۆگەنى گەندەڵى و دزى و بەدڕەوشتى لێپرسراوەكان هەمو لایەكى هەراسان كردوە , با ئێوەش جارێكى توشى ئەو بۆكەنە نەبن و توشى ڤایرۆسە پیسەكان نەبن ئیستا لاى میللەت ئەوانە سەربەرزن كە لە دەرەوەى حیزبى دەسەڵاتى مافیاوەن ,ئەوە ڕەنگى سورە كە دورە ,تا نەگەڕێنەوە نازانن مەسەلە چیە ..
گەڕاوەیەك بۆ باوەشى یەكێتى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست