قه‌ڵای یه‌کێتی هی کێیه؟
11/08/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بوو، که ئیتر ناتوانرێت ئه‌م شاره به‌کار بهێنرێت، بۆیه هه‌ر ئه‌م قه‌ڵایه‌ش ئه‌مڕۆ بڕیاری دا، که ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه خۆیان بگۆڕن. چونکه نه (ی ن ک) هی ئه‌وانه و نه ئه‌و قه‌ڵایه‌ش ئیتر داڵده‌یان ده‌دات. به‌ری خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی کوردستان، یاری نین به‌ده‌ستی کوڕه‌کان وخزمه‌کانی ئه‌وانه‌وه، جه‌ماوه‌ری کوردستان خه‌باتی بۆ ئه‌وه نه‌کردووه ئه‌وان به ئاره‌زووی خۆیان و که‌سوکارو ده‌ست پێوندیان به‌ڕاست و چه‌پدا به‌کاریان بهێنن و بیخۆن، ئیتر کوڕ‌و کچی کورد ئه‌مڕۆ یاری نین به‌ده‌سته گڵاوه‌کانیان بیان ژاکێنن.
خه‌ڵکی کوردستان له ژێر ئاڵای (ی ن ک)دا خوێن و ته‌مه‌نی به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو نه‌هامه‌تی ده‌ستی دوژمن نه‌بینێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی دوێنێ زاڵمی ئه‌مڕۆ و دارده‌ستی بێگانه و دوژمن بێت. جه‌ماوه‌ر کاتێک بوو خه‌باتی ده‌کرد و خوێنی پێشکه‌ش ده‌کرد، له کاتێکدا چه‌نده‌ها سه‌رکرده‌ی پیرۆزی ئه‌و کاته په‌یوه‌ندی به دوژمنه‌وه کردبوو. قه‌ڵای (ی ن ك) ئه‌وه به چاوی خۆی بینی چۆن له پلنێومی سه‌رشۆڕیدا، یه‌که یه‌که به ئاوی شه‌رمی تکاویان خائینه‌کانیان ده‌به‌خشی، و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان پاداشتیان دانه‌وه به خوێنی شه‌هید و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ی هه‌زاره‌ها لاو و ئنفال و کیمیاباران.
قه‌ڵای سه‌ربه‌رز ئیترلێتان قبووڵ ناکات، به‌ناوی بارودۆخی ناسکه‌وه خوێنی ڕۆڵه‌کانی بکه‌ن به مه‌ی و شه‌وانه بۆ مه‌ستی خۆتان بینۆشن. قه‌ڵا ئه‌مڕۆ له هه‌ڵبژردندا سهلمهندی که ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی دیواری ئه‌ون و ئێوه ته‌نها شوێنتان زیندانه. بۆیه ده‌بێت چی زووتره خۆتان بگۆڕن.
11-8-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

