دکتۆر مه‌حمود، مه‌سعود به پارتی نازانێت !
04/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا کوردستانپۆست کاریکاتێرێکی جوانی به کۆمینتارێکهوه له‌سه‌ر دابه‌زاند بوو، به‌ڕاستی له شوێنی خۆیدا بوو به ته‌واوه‌تی توانیبویان چه‌قی قورسایی سیاسه‌ته‌کانی دکتۆر مه‌حمود دیاری بکه‌ن . من وه‌ک خۆم هه‌رچه‌نده باسی ئه‌م دکتۆره ده‌کرێت هه‌ندێک له ووتهکانیم بیر ده‌که‌وێته‌وه که به‌رامبه‌ر مامۆستای گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد جه‌مال نه‌به‌ز کردی له لێدوانێکا پێ ی ئه‌وت (جه‌مال نه‌به‌ز هه‌تا ئێستا به‌ردێکی بۆ کورد نه‌خستۆته سه‌ر به‌ردێک) ئه‌گه‌ر چی مامۆستای گه‌وره وه‌ڵامێکی زۆر جوان و ناوازه‌ی دایه‌وه ، له وه‌ڵامه‌که‌یدا پێ ی ووت (جا خۆ من ئه‌گه‌ر به‌ردێکم بۆ کورد نه‌خستبێته سه‌ر به‌رد ، خۆ بهردێکیشم له کورد نه‌گرتوه) . من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌ی مامۆستای گه‌وره بڕۆم به‌ڵام هێنده ده‌ڵێم : مامۆستا جه‌مال نه‌به‌زی به‌ڕێز سه‌دان که‌سی به‌عه‌قڵی نه‌ته‌وایه‌تی په‌روه‌رده کردوه جوانترین په‌یامی کورد بوونی به‌پاکی پێگه‌یاندون ، ئه‌ی ئه‌مه به‌رد خستنه سه‌ر به‌رد بۆ کورد نه‌بێت ئه‌ی چی خزمه‌ت کردنه، ئه‌ی باشه دکتۆر مه‌حمود توانیویه‌تی کێ پێبگه‌یه‌نێ ؟ له غه‌یری سوک کردنی کورد له که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه و به‌ستنه‌وه‌ی کورد به ئیسرائیل به مه‌به‌ستی ڕه‌شکردنی کورد له‌به‌رچاوی ووڵاتانی ده‌ورو پشت . ژێر به‌ژێر خۆ به‌ستنه‌وه به پارتی و قسه هێنانی ئاشوبی بۆ ئه‌م و ئه‌و . دوا جار دکتۆر مه‌حمود بۆ ڕاستگۆیانه ناڵێت ! ئه‌م جۆره کوردیه‌ت کردنه که‌سابه‌تێکی باشه و خوا ئه‌م ده‌روه‌ی کردۆته‌وه له به‌غا پاره‌یه‌کی چاک ڕژاوه ، جا خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت ده‌بێت هه‌روه‌ک جاران له کۆفی شۆپه‌کانی له‌نده‌ن کۆفی کۆفی بخواته‌وه و چاوه‌ڕێ ی یه‌کێک بێت ده‌مه‌ته‌قێ یه‌کی له‌گه‌ڵ بکات ، ئه‌گینا دکتۆر مه‌حمود زۆرینه‌ی ته‌مه‌نی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و جۆره کوردایه‌تیه خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک و کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه کوجا مه‌رحه‌با . ئه‌و به‌خۆی نازانێت که چه‌ند له عه‌قڵی کوردایه‌تیدا داماوه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

