كێ پینە بۆكێ بكات ؟ جەمال عبداللە بۆیەكێتى ، یان یەكێتى بۆ جەمال عبداللە ؟
24/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێستە زانیمان كەچۆن و لەبەرچى و بەچ شێوەیەك جەمال عبداللە کهموکوڕی تێدایە ، هەموشمان باش دەزانین كە یەكێتى ئەم نەوشیروان مستەفاو جەماعەتە چ كونێكیان تێكردووە،ئێمە تائێستاش سەرمان لەوە دەرناچێت كە كێ پینە بۆكێ دەكات ؟ یەكێتى كونەكانى ئەم جەمالە دەگرێت یان جەمال پینەى كونەكانى یەكێتى دەكات ؟ وەك لەسەرەوە باسم كرد هەتەرو مەتەر یەك لەیەك بەتەر ،وا هەست دەكەم یەكێتى نایەوێت كونەكانى خۆى پینەبكات بۆیە واى بەباش دادەنێت كەكون بكاتە چواردەورەكەى ، بێگومان ئەم كارەش تیۆریەكى جوانى سیاسى ئەو حزبەیە ،كەئێسە لەتاقى كردنەوەیدایە ، یەكێتى كە بەحساب حزبێكەو ئەندامى ڕێكخراوى ئینتەر ناسیۆنالى جیهانیە بۆئەوەى ئەم تیۆریەى تاقى بكاتەوە هاتوە هەڵمەتێكى گەورەى ڕاگەیاندنى دەست پێكردووە بەلێشاو پارە یەكى زۆرى تەرخان كردوە بۆ دروستكردنى هەندێك ڕۆژنامەو گۆڤار كەكاریان لەكەداركردنى ئەو كەسانەیە كە بە ئاوازى یەكێتى ناخوێنن ، لەنێو ئەم ڕۆژنامەو گۆڤارانەدا شتێك هەیە كە پێى دەڵێن بەڵگە و بەحساب گۆڤارە كە جەمال عبداللە سەرنوسەرو خاوەنى ئیمتیازیەتى ، بۆزانیارى زیاترتان ئەو گۆڤارەى جەمال عبداللە وێنەى پەنجە مۆرێكى لەسەرە .لەلاى جەمال وایە یەكێتى دەیەوێت خۆى پینەبكات ، بەڵام نازانێت یەكێتى تیۆرى هەیە و لە تاقیكردنەوەدایە ، جەمال بەعەقڵى خۆى سیاسیەكى عەزیمە، هەوڵى ئەوەى داوە پینە بۆحزبەكەى بكات ، بەڵام باڵى شكاوم بۆكاك جەمالى دڵ بریندام ئمڕۆ هەریەكێتیەك دەدوێنیت و باسى جەمالى لەلا دەكەیت ڕادەكات لەدەستت ،ئەمەش بەڵگەیەكى ڕەسمیە بۆئەوەى كە جەمال نەك هەر ئەوەى كەناتوانێت پینە بۆحزبەكەى بكات بەڵكو حەیاى یەكێتیشى بردوە ، كێشەكە لێرەدایە ئایا یەكێتى هەوڵى ئەوەى داوە كەپینەى كونەكانى كاكە جەمال بكات ؟ زۆر بەكورتى دەڵێم نەخێر چونكە جەمال تازە لە دەست دەرچوە ، تەنانەت یەك مۆرى ماركەى پێوە نەماوە تا یەكێتى بتوانێت لەفى بكاتەوە ، جەمال دەبوایە بەوەدا بیزانیایە كە یەكێتى دەیەوێت زیاتر حەیاى ببات كە بۆ جارێكیش نایهێنێتە سەر شاشەى تەلەفزیۆنەكانى، چونكە دەزانێت كابرایەكى حەیابەرەو حەیاى حزب دەبات ، هیچ بەدورى نازانم كە ئەگەر یەكێتى نامەى ئاڕاستەى ڕاگە یاندنەكانى خۆى كردبێت و وتبێتى نابێت و بەهیچ شێوەیەك ناوى جەمال و گۆڤارەكەى نەبەن !! پێویستە ئەم بەڕێزە خەمى خۆى بخوات نەك حزبەكەى ، دەبێت جەمال ئێستە ڕێگەیەكى دیكە بگرێتە بەر بۆئەوەى هەرهیچ نا كونەكانى یەكێتى وەكو ئەنفلەوەنزاى بەراز ئەمیش نەگرنەوه وتوش نەكەن .
هەڵەبجەى شەهید
کوردستانپۆست: هیوادارین برای نووسهر زیاتر له چوارچێوهی ئاداب و کلتوری کوردهواری نووسینمان بۆ بنێرێت ، بهشێکی باشی ئهو نووسینهمان سانسۆرکرد ، به هیوای ئهوهین کاک رێباز رهخنهکهمان به سنگێکی فرهوان لێوهربگرێت..ئێمه باش دهزانین زهلامهکانی دهسهڵات تهنها له شیوه له مرۆڤ دهچن ئهگینا له ناوهڕۆکدا ههموویان بێ تهراکردنیان دڕنده و هۆڤین ، ههر کهسێ دهستی بۆ پارووی خهڵکی خێر له خۆ نهدیوی کوردستان ببات ، دڵنیاین مرۆڤ نییه و دهبێ سهدامئاسا به سزای خۆی بگات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

