حاڵی هاووڵاتی و وڵاتی من...به‌ره‌و كوێ؟
18/01/2011, 12:00 (GMT+1)

دواجار تێگه‌یشتم كه ئه‌وانه بۆچی خۆراكی خه‌ڵكی داماو ده‌بڕن و برسی و ڕووتیان ده‌كه‌ن‌له‌م وڵأته ده‌ست خستنی‌بژێوی ژیان خه‌ڵكی به‌جۆرێك خافڵاندووه كه‌بیر له وه ناكه‌نه‌وه مافه‌كانیان چی یه ؟ ده‌سه‌ڵاتداره‌كاره‌كان ژیانی خه‌ڵكیان ته‌سك كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سیك نه‌مێنێ كه ووریا بێت و ئاگاداره‌ی دزی‌ه‌كانیان بێـت،گه‌نجانێ:ی زۆر دوای ته‌واوكردنی خوێندن بێ كار داده‌نیشن ده‌سه‌ڵاتداره جامبازه‌كانیش بۆخۆیان تێرنو له خوێنی خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌مژن و ده‌خۆن،ماله مه‌سئوله‌كانیش سپلیتی چه‌ند ته‌نی و خانوی 2-4 قاتیان بردووه به ئاسمانا هه‌ژارێكیش له‌ولاوه له‌گه‌ڵ گونیه چڵكناویه‌كه‌ی له‌به‌یانی تا ئێواره خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی قتووی فڕێدراوه بۆئه‌وه‌ی پارویه‌كنان په‌یدا بكات.
بڕوام وایه گه‌ربێت و داهاتی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان ئاشكرابێـت ئه‌وه ده‌بینین كه ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهان له‌كوردستاندا تێناپه‌رن به‌ڵام ئه‌م سه‌رمایه‌یان هی ئاره‌ق ڕشتنی خۆیان نی‌یه به‌ڵكو هی خه‌ڵکی کوردستانه و ،ئه‌و سامانه‌یه كه له به‌رامبه‌ر نه‌وت و چه‌ندین سه‌رمایه‌ی تردا وه‌ده‌ست خراوه،دوای هه‌مووئه‌مانه له‌كاتێكدا كه خه‌ڵك به‌ره‌و وشیاربوونه‌وه ئه‌ڕوات ئه‌وانه جگه له نان بڕین به‌تامان زمانیشمان ببڕن و بێده‌نگمان كه‌ن ئه‌وانه ووشه‌ی سه‌رزاریان دیموكراسیه و زیندانیان گۆڕه و ڕه‌خنه لێرتنیان پێ‌كفره به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت دواجار گه‌ل وا بێده‌نگ نامێنته‌وه‌و لێ‌یان ڕاده‌په‌ڕێت،پاش ئمه ده‌سه‌ڵات دارانی كورد ده‌كه‌ونه حاڵی:ه‌وه كه په‌نجه‌ی خۆیان بگه‌زن و خۆزگه به زین العابدی وئه‌مپالی وه‌ك ئه‌و بخوازن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

