بێ دەنگی لەئاست بۆردوومانەکانی تورکیاو ئێران وئامادەباشی بۆ سەرکوتکردنی میللەت
28/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەم هێزانە بیانەوێ ونەیانەوێ ئێستا بوونەتە بەشێکی سەرەکی ئەو تاڵانکاری ودەردەسەریەی هەرێمەکەمان بەدەستیەوە دەناڵێنێ چونکە تەنها بەهۆی بەرگری کردنی ئەوانەوەیە درێژە بەتەمەنی ئەم دزووجەردانەی دەسەڵات ئەدرێت ودواڕۆژ بەهەمان شێوەی ئەم دزووجەردانە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی میللەت دەبن،پاساوی گوزەرانی ژیان پاساوێکی بێ بنەمایەو ڕاکردنە لەئەرکی ڕاستەقینەی خۆیان کەپاراستنی سەرووسامانی هەرێمەکەمانە لەهەر دەست درێژیەك کەدەکرێتە سەری،دەبێت وەڵامی ئەوپرسیارە بەچی بدەنەوە کەئایا سەرووژیانی گوندنشینانی پشت وپەنای دوێنێی شۆڕش وبنیات نەری ووڵاتەکەمان گرنگتر بێت یان ئەم لێپرسراوانەی کە ڕۆژێك زیاتر مانەوەیان نەگبەتی زیاترە بۆ میللەتەکەمان ،ئەم لێپرسراوانەی تادوێنێ پیاوو نۆکەری بەعس بوون وکوڕی خەڵکیان بەکوشت دەدا دەبێت لەخیانەت بەولاوە چ بەرهەمێکیان بۆ نەتەوەکەمان هەبێت جگە لەوەی لەسەر قوووتی میللەت ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەمەندترو بێباك تر دەبن لەمەڕ ئایندەو چارەنوسی میللەتەکەمان.بۆیە بەرگری کردن لەدەسەڵات وتاڵانچیان گەر هەمان چارەنوسی ئەودزووجەردانەتان نەبێت ئەوە خراپترە چونکە ئەم تاڵانچیانە لەهەموو ئەگەرەکاندا بۆی دەردەچن وئێوەش بەتەنها دەمێننەوە لەبەرامبەر ڕق وتووڕەیی میللەت کەدواجار دەگاتە ئاستێك نەك بەئێوە بەهیچ هێزێک بەری پێ ناگیرێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

