زانكۆى كوردستان- هەولێر خەونێكى باشبوو بۆ پارە خواردن
13/03/2009, 12:00 (GMT+1)

زانكۆى ئێمە پێویستى بەو هەموو مشە خۆرە نەبوو پارەى تێدا بخوات و مەبەستى كاركردنیش لەبیرى ئەمانە نەبێت ،ئێستا زانكۆى ئێمە دەستەیەكى باڵاى هەیە پێك هاتووە لە (نێچیر بارزانى ،خالد ێالح، ڕۆبن بریمس ،شفیق قەزاز ،د.شێرزاد نەجار ، تافگە كریم) كە سەرۆكى حكومەت خۆى سەرۆكى ئەو دەستەیە ، هەموو ئەو ناوانەش تا ئێستا یەك قوتابى نەیانى بینیووە و هەمووشیان بەناو دڵسۆزى زانكۆكەمانن ،بەرێز سەرۆكى حكومەت ئەگەر گەندەڵى نەبێت زانكۆیەك (250) قوتابى هەبێت ئەو هەموو مشەخۆرەى بۆ چیە ئەگەر كار بۆ زانكۆ ئەكەن لە جیاتى هەموو ئەو كەسانە كە هەریەكەیان لە چەند جێگایەك ئیش دەكەن با مامۆستا دابین بكرێت بۆ زانكۆ باشترە نەك زانكۆ بێ مامۆستا بێ و قوتابى دەربكەن .كابرایەك بە ناوى (د. شێرزاد) هیچ نەما لە خراپى بە قوتابیانى ئەم كوردستانە نەیكا ،تازە بە تازە بەتەمایە خزمەتى زانكۆیەكى مۆدرێن بكات ، هەموو قوتابیان باش دەزانن چ پارەیەك سەرف دەكرێت بەبێ هیچ مەبەستێك ، ئەو زانكۆیە دەكرا باشتربكرێت زۆر بە ئاسان بە دانانى یەك سەرۆكى زانكۆى لێ هاتوو و بەشێوەیەكى ئەكادیمیانە و خاوەن بڕوانامەى بەرز وە دانانى یەك بەرێوەبەرى خاوەن بڕوانامەى لێ هاتوو خاوەن تاقیكردنەوەى پێشوو نەك سەرۆكێكى زانكۆ كە سەرەتاى هاتنى مزگێنى بێ بڕوانامەى خۆمانیمان پێ بڵێ و سێ تا چوار یاریدەدەر دابنێت بە ناوى (مارتن ، كۆڵن و ێباح) ناوێك كە تەنها كەسێك نازانێت جێن و بۆ جین بەس پارەى بێ منەتى وەربگرن كە خوێنى میللەتە یان ئەو بەڕێوبەرە گشتیەى كە تا ئێستا هیچ قوتابیەك نایناسێ و زیاتر لە چەند جێگرێكى هەیە ، ئێمە داواكاریمان بە گشتى دیارە ئێمە نازانین ئەو زانكۆیە بۆ پارە خواردنە یان بۆ پێگەیاندنى قوتابیانە ، كەس نازنێت مامۆستا هەیە ئیشى جیە هەر پارە وەرگرتن . زانكۆ ئێستا لەوپەرى فشەو فەوزایە قوتابیانیش تووشى گەورەترین كێشە بوون هەر چاوەڕوانى ئەو رۆژەن ناسنامەیان دیارى بكرێت هەر خەون بەوە ئەبینن ئایا دەبێت ببن بە خاوەن بڕوانامەیەك یان هەرلەو شوێنە ئەبن و هەركەس دێت بە قسە سیستەمیان بۆ دادەنێت یان دەبێت لە دواى دەركردنیان وێنەى تابلۆیەك بكەن بیبەنەوە بۆ كەس و كاریان گەندەڵیەكانى لەسەر وێنە كرابێت.پێویستمان بە یەك كەسى لێ هاتووە نەك (15) مشەخۆرى قسە گەورە پێویستیمان بە خەڵكى زیرەك و خاوەن بڕوانامەى بەرزە لە دەرەوە بێن نەك مشەخۆرى ناو كونە گورگ خۆ پرۆژەى بە كاربێكردنى خەڵكانى بێگانە نیە یان كەسانى دەوروبەرى خۆتان .تا ئێستا ئێمەى قووتابى نەمان زانى هۆكارى گۆڕینى (د .عباس) چى بوو ئێمە جگە لە بەرەو پێش چوون هیچى ترمان نەدەبینى ،دەبێت چاكسازیمان بۆ بكرێت بە هەر چ شێوەیەك بێت ، هیچ ققوتابیەك ئامادە نیە ببێتە قوربانى دەستى ئەو هەموو مشەخۆرە و داهاتووى بزر بێت ، هەموو قووتابیەكیش ئەو هەموو سەر لێ َشێواویە بە بەر چاوى دەبینێت و دەزانێت كە گەندەڵى باڵى كێشاوە بەسەر دوارۆژیان . هەموو جارێكیش وەكو جارانى پێشوو ڕێگەگرتن لە خۆپێشاندانمان كارێكى سادە و ساكار نیە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

