سه‌میر سه‌لیم :هێزه‌كانى ئاسایش پێویسته له‌ژێر چنگى حیزب بێنه ده‌ره‌وه و هێزه‌كانى هاوشێوه‌ى دژه تیرۆر نایاسایین
17/12/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌وباره‌وه په‌رله‌مانتار سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى رِاگهیاند یه‌كخستنه‌وه‌ى دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ى تاوتوێ كراوه بهلاَم نه‌كراوه به پرۆژه‌یه‌كى نوسراو .
ناوبراو ووتى كارتێكه‌ره ده‌ركیه‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتى و پارتى به‌و ئارِاستیه كه ئه‌و هێز ئه‌منیانه یه‌كبخرێنه‌وه و كاریگه‌رى دهرهاوشیتهكانى شهرِى ناوخۆ نه‌هێڵرێت .
له‌میانه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ ووتى له نێو فراكسیۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن دا گفتوگۆ هه‌یه و كارنامه ئاماده كراوه بۆ نه‌هێشتنى رِێكخستنى حیزبی له ناو هێزى پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كدارانه‌دا .
سه‌باره‌ت به یاسایی بوونى هێزه تایبه‌تیه‌كانى یه‌كێتى و پارتى به‌ده‌ر له هێزه‌كانى ئاسایش له‌وانه هێزى دژه تیرۆرى یه‌كێتى نیشتیمانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى لیستى یه‌كگرتوو ووتى ئه‌و هێزانه نایاسایین و له رِووى یاساییه‌وه مادام به‌شێك نین له حكومه‌ت ئه‌وا له چوارچێوه یاساییه‌كانى حكومه‌تدا جێ یان نابێته‌وه و به‌شێكن له حیزب .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

