دۆزه‌خی خۆپیشانده‌ران
19/05/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌موو ئه‌و سروده نیشتمانییه‌مان له بیره كه له شوێنێكدا ده‌ڵێت "ناشكێنێ ناینهوێنێ تۆپی زه‌مان". به‌ڵام تۆپی زه‌مان بڕیاری داوه ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ و ڕوو سپی نه‌بێت ڕوو ڕه‌ش و ئاواره‌ی بیابانی بكات. تۆپی زه‌مان سوڕی خوارد و به‌رواری به 17 ی شوبات گه‌یاند،له‌و ڕۆژه‌دا ڕه‌نگه‌كان پێچه‌وانه خۆیان ده‌نواند و بۆ یه‌كه‌م جار بوو كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاڵاكه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ڕۆژه له كوردستاندا خۆشه‌ویستانه له شه‌قه‌ی باڵ بدات. ئه‌و ڕۆژه كوردێكی میسری و تونسییهكی كوردت وه به‌رچاو ده‌كه‌وت. ئه‌و نه‌ته‌وه زمان و ئایدیا جیاوازانه بنكه‌ی فراوانی ئازادی كۆی كربوونهوه و بواری نه‌ده‌دا ڕه‌گه‌زه دژه‌كان له یه‌كیان جیا بكاته‌وه. جێی شانازی و خۆشبه‌ختی بووگهر خۆت به میسرییه‌ك،تونسییه‌ك وه یاخود لیبیهك له قه‌ڵه‌م دابا،گرنگ ئه‌وه بوو خۆشحاڵ بی بین عهلییهك و موبارهكێك و قهزافییهك و بارزانییه‌ك و تاڵهبانییهك له كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ر نێیت. سه‌ركرده‌كان گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆری و توند و تیژی و درۆ و خیانه‌ت خۆی كردبوونه‌وه و گه‌لانیش بنده‌ستی و به‌شخوراوی و نه‌هامه‌تی و بێ كاری و برسێتی. زۆر وتراو زۆر بیسترا، جه‌ماه‌ر بینیان ئه‌و موباره‌ك و بین عه‌لییه‌ی كه ئاهه‌نگی له سه‌ر كار لابردنیان بۆ ده‌گێڕدرێت هاوشێوه و چونییه‌كی ده‌سه‌ڵات دارانی خۆمانن،ده‌ی كه‌واته پێویستی ده‌كرد هاواری خۆپیشانده‌ری میسر و كوردستان،به‌ردی تونس و كوردستان به هه‌مان شێوه چونییه‌ك بێت. ئه‌م هه‌ست و سۆزه بوو كه شه‌ماڵی كوردستانێكی تازه‌ی به لوتی خۆپیشانده‌راندا دا‌و ڕاده‌ستی شه‌پۆلی تووڕه‌یی كردن و له‌به‌رده‌م لقی چواردا گیرسایه‌وه و تۆپه‌ڵی توڕه‌یی ئه‌و گه‌له سته‌م دیده‌ی له بینایه‌ی پارتی دیموكراتتدا خاڵی كرده‌وه. پارتیش لای خۆیه‌وه پێشتر بروسكه‌ی قه‌زافی پێ ڕاگه‌یاندرابوو كه خۆپیشانده‌ران پێویسته له‌سه‌ریان به‌شه فیشه‌كی ئه‌م مانگه‌یان له بینا حیزبییه‌كان وه‌ربگرن، چونكه حكومه‌ت چیدی له توانایدا نییه ئه‌و بڕه زۆره ده‌سته‌به‌ر بكات.به‌هه‌رحاڵ چه‌ند خۆپیشانده‌رێك شابهشیان به‌ر كه‌وتوو هه‌ندێكی تر به هۆی نادادگه‌ری ئه‌و چه‌كدارانه‌وه بڕێكی كه‌متریان به‌ركه‌وتوو و بڕێكی تریش گفتیان وه‌رگرت له ڕۆژانی داهاتوودا به‌شه فیشهكییان پێ ببه‌خشرێت.به‌رد وه‌شێندرا و "جامانه" سوتێنرا و فیشه‌ك "به‌ش" كرا و گوڵاڵه سوره‌ش چێندرا (گوڵاڵه سوره‌ی ئه‌م خاكه خوێناوی جگه‌رتانه). تۆپی زه‌مان چركه‌ی ده‌نا به پاڵ چركه‌وه و ڕۆژی له مانگ نزیك ده‌كرده‌وه و وه‌خت بوو هه‌وری تاریك به‌سه‌ر سلێمانیدا زاڵ بكات. به‌ڵام هێشتا زوو بوو،چونكه گۆڕان ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئه‌و هه‌وره تاریكه جه‌رگی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ش بسوتێنێ و دوكه‌ڵی ڕه‌شی به ئاسمانی گرده‌كه‌دا په‌خش بكات. بۆیه به رۆژی رۆشن و به به‌رچاو خۆپیشانده‌ر و ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌موو "ئازادی خوازانی" به ئاژاوه‌گێڕ ناساند و ناسنامه‌ی تاوانباری به به‌ری یه‌ك به یه‌كیاندا كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌وه په‌رچه كرداری بزوتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن به‌یاننامه‌یه‌كی ئاگرین بووبێت له به‌رامبه‌ر وه‌ها ڕاپه‌رینێك،ئه‌ی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی له پارتێكی بێ به‌یاننامه‌ی وه‌ك یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ بكرایه؟! له‌وه‌ش خراپتر چاوه‌ڕوانی چی له قهزافییهكانی كوردستان ده‌كرا؟!
خه‌ڵكی ئازادیخواز زۆر له‌وه بوێر تر بوو كه ڕازی بێت به یه‌شه فیشه‌كێك،ئه‌ویش بۆ دوو ده‌یه! گه‌نج هات و گه‌نج چوو،توڕه‌ییه‌كان له مه‌یدانه‌كه‌ی بێكه‌سدا جارێكی تر كۆ بوونه‌وه و هاواریان یه‌ك خست و به‌ڵێنی دادگاییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان به ده‌سه‌ڵات ده‌دا. ده‌كرێت دووباره كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له دوای 17 ی شوبات به خۆڕسكترین ڕێكخستن له قه‌ڵه‌م بدرێت،چونكه له‌و ده‌مه‌دا هیچ به ناو ئۆپۆزسیۆنێك به خه‌یاڵیشیدا نه‌ده‌هات كه بوێری خۆی له‌و مه‌یدانه‌دا تاقی بكاته‌وه. دواتر دڵخۆش به‌وه‌ی كه خۆپیشانده‌ران له توانایاندا بوو به‌رده‌ركی سه‌را ئازاد بكه‌ن و بیكه‌نه مه‌یدانی ئازادی،هه‌رسێ پارتی "ئۆپۆزسیۆن" زۆر ڕوو قاییمانه ڕوماڵی كار و چالاكییه‌كانیانی كرد و پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی سیاسی‌یان له سه‌ر بناغه‌ی خوێنی ئه‌و لاوه گیان له ده‌ستانه بونیاد ناو له رێیه‌وه ده‌ست و باڵیان بێ سه‌برانه په‌له قاشێی كورسی ده‌سه‌لاتی ده‌كرد. گره‌وی شه‌قامیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ده‌كرد و پێیان وابوو ده‌توانن بێ هیچ قول ته‌ڕ بوونێك ماسی له ئاودا ده‌گرن. به‌ڵام مێژوو سه‌لماندی كه تۆپی زه‌مان به‌زه‌یی به هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نایه‌ته‌وه. "ئۆپۆزسیۆن" كه له ماوه‌ی دوو مانگدا نه‌یتوانی بۆ جارێكیش بێت چه‌ند سه‌د ئه‌ندام و لایه‌نگرێكی خۆی له پایته‌ختدا بێنێته سه‌ر شه‌قام،سه‌لماندی كه له ئاست به‌یاننامه و ڕووخاندنی حكومه‌ت و گۆڕینی ڕیشه‌ییدا نییه و ناتوانێت "به‌ردێك" چییه،بگرێته ده‌سه‌ڵات. غه‌دری "ئۆپۆزسیۆن" و كه‌م ئه‌زموونی هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران و ترس و دڵه‌ڕاوكێی هه‌ندێك له ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان و سته‌م و بێ باكی ده‌سه‌ڵات و بێ هه‌ڵوێستی ئهمریكاههموو به‌شدار بوون له كۆتایی هێنان به‌و ئه‌زموونه پرشنگداره پڕ پیرۆزییه‌ی ئازادی خوازان كه بۆ هه‌تا هه‌تایه ئاگره‌كه‌ی له گیانی ئه‌و گه‌نجانه‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئاگرێك كه خۆشه‌ی ده‌ستی ڕۆژگار بووه و چاك ده‌زانێت كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی دا و "ئۆپۆزسیۆن"یش ئه‌سپی خۆی له‌سه‌ر تاو ده‌دا بێ ئه‌وه‌ی بواری بدات هه‌وای ئازادی پر به سییه‌كانی هه‌ڵبمژێت. ئه‌گه‌ر تاكه ده‌سكه‌وتی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وه بێت كه ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌ن و پارته سیاسییه‌كانی ئاشكرا كردبێت،ئه‌وا ده‌كرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌متر له شۆڕشی گه‌لی میسر و تونس سه‌یر نه‌كرێت،چونكه ڕوخاندنی "شه‌یتانێك" كه ده‌یناسی زۆر ئاسانتره له "شه‌یتانێك" كه نایناسی. وشه‌ی شه‌یتانیش ناسنامه‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاته،هه‌روه‌ك چۆن ناو و نیشانی هه‌رسێ پارتی "ئۆپۆزسیۆن"یشه. ئه‌گه‌ر خودا بریاری دابیت كه شه‌یتان به ئاگری دۆزه‌خ شاد بكات،ئه‌وا (و لله مپل الاعلی)،ئاگری هه‌ڵبووی خۆپیشانده‌رانیش به هه‌مان شێوه هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه به دۆزه‌خی متمانه‌ی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌خشێت و به دڵنیاییه‌وه بێ به‌زه‌ییانه به دوكه‌ڵی جه‌سته‌ی سووتاوییان مێژوی ڕه‌شیان ده‌نوسێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

