ڕاوێژکاره زۆره‌کان، دیوێکی تری گه‌نده‌ڵی
19/06/2009, 12:00 (GMT+1)

بونی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، وه‌ک پۆستێکی سه‌ربه‌خۆ، به‌فیڕۆدانی بودجه‌ی گشتییه بێ ئه‌وه‌ی که خزمه‌ت به جه‌ماوه‌ر بکات، چونکه له وڵاتانی دیموکراتییدا، له‌کاتی سه‌فه‌ری سه‌رۆک وهزیرانو سه‌رۆکی حکومه‌تدا، ئه‌وا یه‌کێک له وه‌زیره‌کان که هه‌م وه‌زیری وهزارهتێکهو هه‌م جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ته (هه‌ردوو پۆسته‌که واتا وه‌زیرو جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ یه‌ک که‌س بێئه‌وه‌ی دوو موچه‌ی هه‌بێت)، ئه‌وێش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌یه‌ک موچه دوو پۆستی حکومی بڕوات به‌ڕێوه، ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها بۆ رێزگرتن له بودجه‌ی گشتیی وڵات، که یه‌که‌م خاوهنو دوا خاوه‌نی ئه‌م بودجه‌یه میلله‌ته.
به هه‌مانشێوه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مکی "که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو" پراکتیزه بکرێت بۆ بنبڕکردنی گهندهڵیو له‌ناوبردنی چه‌مکی "بۆ ئه‌وه‌ی دڵی که‌سێک راگریو دایمه‌زرێنی، ده‌بێت شوێنێکی بۆ دروستبکه‌یت"، رێدهگیرێت له دروستکردنی هه‌ندێک پۆست، که ته‌نها ئامانج تێیدا راگرنتی دڵی ئه‌م هه‌ڤاڵ یان ئه‌و براده‌ره. نمونه‌یه‌کی زیندوو، بوونی له‌شکرێک له راوێژکاره له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو ب،ونی چه‌نده‌ها راوێژکاری حیزبی سه‌رۆک حیزبه‌کان، به‌جۆرێک سه‌رۆکی حیزب خاوه‌نی راوێژکاره بۆ هه‌موو بواره جیاجیاکانی وه‌ک راوێژکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، راوێژکاری سیاسی، راوێژکاری عه‌شایری، راوێژکاری وهرزشیو ئیعلامی... هتد، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵییه، چونکه وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئیشاره‌مان پێدا، ئه‌مه جێگه دروستکردنه بۆ که‌سانێک که حیزب نازانێت چی‌یان لێبکات‌و چۆن چۆنی کاریان بۆ بدۆزێته‌وه‌و بیانژێنێت.
له هه‌موو ئه‌زمونی دونیادا نه‌بووه‌و نه‌بینراوه‌و نه‌بیستراوه، به وڵاته دیکتاتۆرهکانو تۆتالیتارییهکانیشهوه، که سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ نمونه راوێژکاری هونه‌ریی ههبێتو که‌سێک ئۆفیس‌و موچه‌و بودجه‌ی بۆ دابینبکرێت له ژێر ناوی "راوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ کاروباری هونه‌ری"، له‌گه‌ڵ رێزماندا بۆ هه‌مووان، ئه‌مه یه‌کێکه له ئیبداعهکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گه‌نده‌ڵییدا، که له‌م شێوه گه‌نده‌ڵییه له ئه‌زمونی دونیادا جێگه‌ی نه‌بۆته‌وه‌و نابێته‌وه، که سه‌رۆکی حکومه‌ت راوێژکاری هۆنه‌ری هه‌بێت، یان سه‌رۆک حیزب خاوه‌نی چه‌ندین راوێژکار بێت، به پێی ئاگاهی من هه‌موو سه‌رۆک حیزبێک خاوه‌نی تاقه یه‌ک راوێژکارهو به‌س، ئه‌ویش ته‌نهاو ته‌نها بۆ رێز گرتن له بودجه‌ی گشتی‌و پاره‌ی میلله‌ت.
له سایتی ئاوینه وه‌رگیراوه.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

