ئایا ھەڵەكەی چۆپی دووبارە ئەبێتەوە لای گۆرانی بێژانی تر؟
30/06/2009, 12:00 (GMT+1)

باشتر وایە چۆپی خان بۆ داھاتوی ھەر ھەنگاوێك دەنێت، كوێرانە نەبێت! باش ھەڵیسەنگێنێت تا بتوانێت پارێزگاری ئاستی ھونەری خۆی بكات و بەرەو داڕمانی نەبات نەبێت بەدەردی دادەكانی (زێڕە)یان ئەووت بۆ سەرۆكی زەرورە لە دوێنێی نزیك دا كە تا ئەمڕۆش لە بیر نەچۆتەوە ئەو لەكەیە، چونكە مێژوو كەس لە یاد ناكات. چەند بە وەفایە بۆ تێكۆشەران و خاوەن ھەڵوێست ئەوەندەش بێ ڕەحمە بۆ نەفام و ھەلپەرستان.
پێم سەیر و جێی سەرسوڕمانە كە چۆپی خان لە ئەوروپاوە ئەو ھەموو سنورانەی بڕیوە و لە یاریگای ھەولێر بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن شایی و چۆپی ئەگێڕێ، ئایا ئەو نیشتمانپه‌روه‌ر تر و ھونەرمەند ترە لە ھونەرمەندەكانی تری ناوەوەی كوردستان؟ بێ گومان نەخێر!
هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که به کورتی له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ناهونهرییهی چۆپیی و هاوشێوه‌کانی قسه بکه‌م، که ده‌شڵێـ ناهونه‌ری، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که هه‌ر هونه‌رێک له خزمه‌تیی خاک و نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵدا نه‌بێ، ته‌نها له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بێت، ئه‌وه هونه‌ر نییه. لە كۆتایی دا پەیامم بۆ ھەموو ھونەرمەندە بە ئەمەك و خاوەن ھەڵوێستەكان ئەوەیە كە بتوانن لەم دووڕیانە دا بە ووردی بڕیاری ڕاست و دروست بدەن و پارێزگاری ئاستی ھونەریی و مرۆڤایەتی خۆیان بكەن و ھەڵەكەی چۆپی خان دووبارە نەكەنەوە، تا ئەوانیش بەرد بارانی بوتڵی وێڵ و ھوھا نەكەون !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

