ئه‌وه‌نده قسه‌بكه تاگویَت لیَدهگرن
19/05/2010, 12:00 (GMT+1)

بهلیَدانهوهى هه‌ندێ قه‌وانى كۆن، خۆڵ نه‌كه‌ن چاوى خه‌ڵكى؛ بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌ش و سپى له‌یه‌كتر جیانه‌كه‌نه‌وه. باشتر وایه له‌كوردستان كه‌س له‌یاسا گه‌وره‌تر بیَت و هه‌ره‌شه له‌كه‌س ناكریَت و هه‌ره‌شه‌ش له‌كه‌س قبوڵ ناكریَت. ئه‌مانه كۆمهڵیَك قسه‌و وشه‌ى سواون كهبهردهوامى له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌كانى پارتى بهگویَى ئه‌و خه‌ڵكه فه‌قیر و داماوه‌دا دهدریَت. كه‌خۆشیان نازانن به‌دواى چى كه‌وتوون.
تیرۆركردنى خویَندكارى لاو و ڕۆژنامه‌نووسى تازه پیَگهیشتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك جیَگهى داخ و كه‌سه‌ر بوو، به‌تایبه‌ت بۆ ئیَمهی رۆژنامه‌نووس باریَكى تایبه‌ت تر‌ى هه‌بوو. چونكه تائیَستا ئه‌و برینانه‌ى له‌جه‌سته‌مان ماوه، به‌هۆى تیرۆركردنى (دكتۆر عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆران مامه حمه)و هیَشتا ساڕیَژ نه‌بووه. ئه‌وا دوژمنان برینیَكى تریان له‌جه‌سته‌مان كرد. به‌ڵام ئیَمه به‌هه‌وڵ و هیمه‌تى هاوكاران و دڵسۆزانمان ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان هات كردمان.
ئه‌وه‌نده‌ى توانیمان شه‌و و ڕۆژمان خسته سه‌ر یه‌كترى بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى جیهان له‌م ڕووداوه دڵتهزیَنه ئاگاداربكه‌ینه‌وه.
دهمهویَت ئیَوه و ڕاى گشتى له‌وه ئاگاداربكه‌مه‌وه، كهلهداهاتوویهكى نزیكدا، زۆر ڕاستى به‌چاوى خۆتان ده‌بینن. ئه‌وه‌ى ئیَستاش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لهڕیَگهى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسه زه‌لیل و كۆڵهوارهكانى ده‌ستى پیَكردووه. دهبیَت بهبڵقى سه‌ر ئاو و هیچ كهسیَك باوه‌ڕ به‌م درۆ و بوختانانه ناكات، كه‌پارتى لهڕیَگهى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى ده‌یكات.
ئیَستا پارتى كه‌وتۆته باریَكى ناچارى و بهشیَوهیهك لهشیَوهكان دیَته ده‌نگ و ناچار دهبیَت به‌خه‌ڵكى بڵیَت تكایه بوه‌ستن من ئه‌م لاوه‌م تیرۆركردووه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌شتان بینى ئیَستا ئه‌و هه‌ڵچوونه دهرونیهى پارتى و دار‌و ده‌سته‌كه‌ى تیَیكهوتووه زۆر سه‌رنج ڕاكیَش نیه چونكه پیَشینانى ڕه‌حمه‌تى جوانیان وتووه(دار هه‌ڵبڕه..........دیاره).
تازه پشوو ناده‌ین و تا ئه‌و كاته به‌رده‌وام ده‌بین و بیَدهنگ نابین و پیَویسته هه‌موو تاكیَكی كوردستان بیَدهنگ نهبیَت له‌ئاست ئه‌م تاوانه‌دا تائهوكاتهى بكوژانى هه‌ر شه‌هیدى قه‌ڵه‌م دههیَنینه به‌رده‌م دادگا.
گروپی رۆژنامه‌نووسانیش تۆڕیَكى به‌رفراوانى په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوخۆ و جیهانى ده‌ره‌وه‌دا بیَگومان ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش بیَگومان بۆ خزمه‌تكردنى ژیانى ئیَوه بهكاردههیَنین. به‌ڵام پیَویسته ئه‌وه‌ش بڵیَین كهقسهكردنى كۆمهڵیَك كه‌س و لایه‌ن و ڕیَكخراو له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه ئیَمه نیگه‌ران كرد و ناچارى كردم، كه‌له‌م نوسینه كورته‌دا به‌توندى ڕه‌خنه‌یان لیَبگرم و، به‌بێ ههڵویَست و به‌نده‌ى ده‌سه‌ڵاتیان وه‌سف بكه‌م. له‌وانه(یهكیَتى مامۆستایانى پارتى)و وه‌زیرى خویَندى باڵا‌و تویَژینهوهى زانستى كهكهسیَكى ئاكادیمى و لیَهاتوو بهمشیَوهیه بیَدهنگى ههڵبژیَریَت لهپیَناو كورسیهدا بیَدهنگى هه‌ڵبژاردووه، به‌ڕاستى جیَگهى ڕه‌خنه لیَگرتنه. هه‌روه‌ها ڕاگرایه‌تى زانكۆ و هه‌ندێ له‌مامۆستایانى زانكۆى سلاح دینیش له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ڕیَزیشمان بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌به‌رده‌وامى نامه‌یان بۆ گروپه‌كه‌مان ناردووه. چ له‌ناو زانكۆى سلاح دین و چ له‌ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ. به‌ڵام دژایه‌تیكردنى ده‌نگى ئازاد و به‌ستنى كۆڕ‌و سیمینار له‌دژى ئه‌م شه‌پۆڵه ناڕهزایهتیهى جه‌ماوه‌ر به‌ڕاستى نه‌ك هه‌ر مایه‌ى شه‌رمه‌زاریه بۆ ههندیَ له‌مامۆستایانى زانكۆ به‌ڵكو مردنى یه‌كجاره‌كى بۆیان باشتره نه‌ك بهمشیَوهیه زه‌لیل بن لهژیَر چه‌پۆكى ده‌سه‌ڵاتدا جورئه‌تى ئه‌وان نهبیَت له‌به‌رامبه‌ر تیرۆركردنى خویَندكاریَكى زانكۆكه‌یان ده‌ست لهكاربكیَشنهوه. بۆیه لیَرهوه دهبیَت ئه‌وه‌ش بڵیَم كهپیَویسته مامۆستایانى خاوه‌ن ههڵویَست له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه سه‌رشۆڕ و زهلیلانهى یهكیَتى مامۆستایان ڕوونكردنه‌وه بده‌ن. كه‌ئایا ئه‌م به‌یاننامه‌یه ته‌عبیر له‌بیروڕاى ئه‌وان ده‌كات، یان ته‌نیا ئینشانووسیَكى ده‌سه‌ڵات لهبارهگایهكى حیزبی‌دا نوسیویهتى. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ههڵویَست له‌دژى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌یاننامه‌یه زۆر پیَویسته. هه‌روه‌ها بیَدهنگى زانایانى ئیسلامى ئیَمهى زۆر نیگه‌ران كرد لهكاتیَكدا نه‌ده‌بوایه ئه‌وان بهمشیَوهیه بیَدهنگى ههڵببژیَرن و لهكاتیَكى واههستیاردا له‌گه‌ڵ كهسیَك كۆببنه‌وه كه‌ده‌ستى دهچیَته خویَنى ڕۆڵه‌كانى میلله‌ته‌كه‌ى خۆى ریَزى تایبه‌تیش دهنیَریَن بۆ زۆریَك له‌و زانایانه‌ى كهدۆستى گروپهكهمانن و به‌به‌رده‌وامى نامه‌یان بۆ ناردوین و نیگه‌رانى بارودۆخه‌كه بوون.
ههڵویَستى هه‌فته‌نامه‌ى ستاندهرد چاپى ههولیَر هه‌رچه‌ند مایه‌ى به‌رزنرخاندنه به‌ڵام ڕه‌خنه‌شیان لیَدهگرم چونكه ڕاگرتنى هه‌فته‌نامه‌كه‌یان مایه‌ى دڵخۆشى ده‌سه‌ڵاته نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ده‌سه‌ڵات ته‌نگاو بیَت. به‌ڵكو پیَویسته له‌سه‌ر كاره‌كانیان بهرهدام بن و ئه‌وه‌ى له‌توانایان بیَت خزمه‌تی ئازادی و رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن. لیَرهوه داوایان لیَدهكهم كه‌به‌م ههڵویَستهیان بچنه‌وه هه‌رچى زووتر ژماره‌یه‌كى نوێ چاپ بكریَت و بخریَته بازاڕه‌وه له‌به‌ر گه‌وره‌یى و ڕیَز و حورمه‌تى خویَنى كاكه سه‌رده‌شت یه‌كه‌م ژماره دواى ئه‌م ههڵویَست وه‌رگرتنه به‌بێ به‌رامبه‌ر بده‌نه خویَنهران بۆ ئه‌وه‌ى باشتر بڵاوببیَتهوه.
*سه‌رپه‌رشتیارى گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێ سنوورى كوردستان
ئه‌م بابه‌ته ته‌عبیر له‌بیروڕاى خۆم ده‌كات نه‌ك گروپه‌كه
به‌سوپاسه‌وه بۆ چالاكى هه‌فته‌ى بیَدهنگ نابین. گروپه‌كه‌مان هه‌وڵ و ماندووبوونى ئه‌وان و ته‌واوى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى دراون بهڕیَزهوه به‌رز دهیانرخیَنیَت و پشتیوانیش له‌هه‌ر ههوڵیَك ده‌كات كهشیَوازى مه‌ده‌نى و شارستانیانه‌ى ههبیَت له‌دژى تیرۆركردنى هه‌ڵگرانى بیرى ئازاد(عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆران مامه حمه و سه‌رده‌شت عوسمان).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

