كۆسرەت ڕەسول لە ڕێگەى خالید عبدالكریمەوە دەزگایە ئیعلامى دادەمەزرێنرێ, تكایە گەرمیانیەكان هۆشیاربن و چەواشەمەبن.
14/12/2009, 12:00 (GMT+1)

لەم ڕۆژانەدا كۆسرەت ڕەسول بانگى خالید عەبدولكەریم دەكات و پێى دەڵێت نوسەر و ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆكان و ئەوانەى سەربەگۆڕانن بۆمى كۆبكەرەوە و دەزگایە ئیعلامى بۆ خۆتان دروستبكەن, ئێستا ئەویش لە شارەكانى كفرى و كەلار و دەربەندیخان و چەمچەماڵ خەریكى كۆكردنەوەى ڕۆژنامەنوسە بۆ ئەو دەزگایە و بەهەموویان دەڵێت ئەم دەزگا كە دروستى دەكەین سەربەخۆیە و بازرگانێ بێلایەن تەمویلمان دەكات و دژایەتى كەس نەكات لەڕاستیدا بۆیە ڕاسپێردراوە بۆ ئەو كارە تا خەڵكى سەربەخۆ و كەسانى بەتواناى گەرمیانى پێى چەواشە بكات بەناوى سەربەخۆبونەوە.
جێگاى داخى زۆرە ئەم جاش قەڵەمەى ئێستا پێشتر هەموو ڕۆژێك لە گردەكە لێى كەوتبوو و بەسەر نەوشێروان دا دەیهۆنیەوە جارێك پێى دەگووت ئەفڵاتۆن و جارێك دەیكردە جێڤار بابزانین كۆسرەتى خیانەتكار دەكاتە چى؟
داوا لە گەرمیانیەكان دەكەم بەم دەزگایە هەڵنەخەڵەتین كە بەپارەى میللەت دروستدەكرێ و بۆ چەواشەكردن نەبێت بۆ هیچى تر نیە.
گۆڕانخوازێكى چاودێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

