چاک لە ئەرکی خۆی تێگەیشتووە؟
09/03/2011, 12:00 (GMT+1)

"بیگومان شارۆچكەى كەلار لەڕوى پێكهاتەى كۆمەڵایەتییەوە ڕەوشێكى تایبەتى هەیە و (جل ڕەشەكان) بەقسەى خەڵكى ئەو شارۆچكەیە خوێندنەوەى جیاوازیان بۆدەكرێت و بەكۆمەلێك (گەنجى لادەر لەعاداتى گشتى و كۆمەڵایەیتى) ناوزەندیان دەكەن "
عوزر لە قەباعەت خراپترە.
ئنجا گەر ئەو گەنجانە لادەر نەبن و جیاواز نەبن و خۆیان دیاری نەکەن چۆن دەبنە موعاریزی هەلومەرجەکە.
ئەوەی ئێوەش دەیڵێن لە قسەکەی سالار مەحمود دەچێت. باشتر وایە دان بە هەڵەکەی خۆتاندا بنێن لەوەی عوزر بهێننەوە.
ئەوەی من لەو جل ڕەشە "لادەرانەم" بینی، ئەوە بوو کە چەکدارەکان بێڕەحمانە دابویاننە بەر گوللە و ڕاویان دەکردن و خەریکی ئەنفال کردنیان بوون بە جەماعی. ئەمجارەیان وەک خەواریج.
ئامۆژگاری من بۆ چاک ئەوەیە کە لە پێش هەمو کەسێکدا بەرگری لە جیاوازەکان بکات، چونکە ئەوانەی ئەنفالکران بە بیانوی ئەوە بوو کە جیاوازبوون لە عەرەبەکان!
کە ئێوە نەتوانن بەرگری لە جل ڕەشە لادەرەکان بکەن چۆن دەتوانن بەرگری لە ئەنفالکراوە جیاوازەکان بکەن؟
ئەگینا من تێناگەم مەبەستتان لە لادەر لە عادەتی گشتی و کۆمەڵایەتی چیە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

