نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی که‌رکوک به ده‌ست بڕیاره‌کانی جه‌لالی عهرهبپهروهر،،!
17/06/2009, 12:00 (GMT+1)

* له سه‌ردانێکی بۆ ئه‌م شاره بڕیاری دا پۆسته باڵاکانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یه‌کسان بن واته، 32 کورسی بۆ کوردی ژێرده‌سته،هه‌ر یه‌که له برا تورکمان و عه‌ره‌ب 32 کورسی و 4 کورسیش بۆ که‌مایه‌تیه‌کانی تر.
وه له ماوه‌ی یه‌ک مانگ ده‌بێت جێ به جێ بکرێت.
* دروست کردنی 100 خانوو بۆ شه‌هیدانی تورکمان له که‌رکوک.
* ئازاد کردنی تۆمه‌تبارانی ئاژاوه گێریهکهی 28 ی تهمموز، که کۆمه‌ڵێک لاوی کوردیان شه‌هید کرد له کاتی خۆ پیشاندانێکی هێمنانه‌دا.
*وه ئه‌مرۆش بریاری دا که سه‌رجه‌م تابلۆکانی سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمییه‌کان بکرێت به لاتینی.
وه له سایتی به‌ره‌ی تورکمانیدا له هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ به تورکمانی ناساندنی هه‌ولێر ده‌ستی پێکردووه،
وه کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌م بڕیارانه چییه .به تاییبه‌تی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان ؟
له به‌رامبه‌ر بریاری دابه‌شکردنی پۆسته‌کان ، دوای مانگێک داوای جێ به جێ کردنیان کرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌کیان پێک هێنا بۆ جێ به جێ کردنی.وه له به‌یاننامه‌یه‌کیاندا ئه‌وه‌یان ده‌رخست که کورد ده‌یانه‌وێت پاشگه‌ز ببنه‌وه له بڕیاری سه‌رۆک کۆماری عێراق که کورده.
هه‌روه‌ها له دروست کردنی خانووه‌کانیش به زووترین کات هه‌وڵیاندا پرۆژه‌که بخرێته بواری جێ به جێ کردنه‌وه.
وه له ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا و تورکمانه‌کان ، ئاژاوه‌گێڕه‌کان ئازاد کران.
وه ئه‌مڕۆش بڕیاری گۆڕینی نووسینی تابلۆیه فه‌رمیه‌کانی سه‌ر فه‌رمانگه تورکمانیه‌کان بۆ لاتینی.لێژنه‌یه‌ک له پارته‌کانی ناو به‌ره‌ی تورکمانی پێکهات بۆ به‌دوا داچوون و گۆڕینی ئه‌م تابلۆیانه.
بۆ وا زوو ئه‌م کارانه ده‌که‌ن ؟! دیاره ئه‌وانیش شاره‌زای تاڵه‌بانی بووینه که پیاوێکی هیچ و دووڕووه ، به‌و مانایه‌ی که زوو له قسه‌کانی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن ده‌ترسن دوایی زۆر بینه‌و به‌رده‌یان پێ بکات، هه‌ر چه‌نده ناشتوانێ ئه‌م کاره بکات ،! چونکه ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی به‌ره شکاتی لێ ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه پاڵپشتی نه‌که‌ن له کار‌و باره‌کانی دا.
جا ئه‌مانه و ئه‌و کارانه‌ی داهاتووی تاڵه‌بانی ده‌یسه‌لمێنن که به ته‌نگ کێشه‌ی کورد و چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشانه‌وه نیه.. بۆ یه له کانگای دڵیه‌وه ووتی: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیراقهیه. به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ عێراقێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و پڕ له ئاشتی نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق ئاواتی تاڵه‌بانی خه‌ڵه‌فاوه
. سه‌یری ئه‌م لینکانه بکه‌ن:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4006
http://www.awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Hewal&Jimare=641
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

