بۆ ئاگاداری..
09/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێمه کۆمه‌ڵێك لاوی ته‌مه‌ن 20 تا 25 ساڵان له قه‌زی سۆران داده‌نیشین جه‌ندین ساڵه په‌یوه‌ندیمان به ڕیکخستنه‌کانی پارتیه‌وه کردووه هه‌موومان ئه‌ندامی پارتین ماوه‌ی ساڵێکه ناوی خۆمان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران تۆمار کردوه تاوه‌کو به‌کارمه‌ند وه‌رمان بگرن وهتهسکیهیی حیزبیمان بۆ هێناون تاوه‌کو ئێستا هیچ وڵامێکیان نه‌داوینه‌ته‌وه هه‌رکات مراجەعت ده‌که‌ین ده‌ڵێن دامه‌زراندن نیه!
وه ئێمه‌ش دوایی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ڵگه‌مان ده‌ستکه‌وت که ژنی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سۆران ته‌عین کراوه وه له‌ماڵی خۆیه‌تی
ده‌وامیش ناکات وه ژنی به‌رپرسی هۆبه‌ی ئیداره ته‌عین کراوه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌وام ناکات ، وه ژنی به‌رپرسی هۆبه‌ی حیسابات(ژمێریاری) ئه‌ویش تهعینهوو ده‌وام ناکات ، وه ژنی به‌رپرسی هۆبه‌ی دژهتیرۆهر ئه‌وش تهعینهو ده‌وام ناکات.
وه کارمه‌ندێکی زۆر سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران دامه‌زراون وه له‌لایه‌ن جه‌ند به‌ر پرسی بنکه‌و بهرێوبهرایهتیهك
ده‌وامیان پێناکه‌ن و نیوه‌ی مه‌عاشه‌که‌یان ده گێڕنه‌وه باقیه‌که‌شی به کارمه‌نده‌کان ده‌ده‌ن .
بۆیه ئێمه بڕیارمان دا ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

