<

ئــاگــاداركـردنـەوەیـەكـــی خــێـــرا بــــۆ بــەڕِێز كـاك [أرســلان بــایـز]لیـَپسراوى مەكتەبى رێكخستنى(ى.ن.ك) .

31/07/2009, 12:00 (GMT+1)
بەرێز كاك [ئەرسەلان بایز] پێم باشە تا كات لە دەست یەكێتیەكەمان و جەنابت ماوە بە وردی بیر بكەیەوە ئەو بەرێزانەی كە كردۆنەتە دەستە راستی خۆت كە وەك گورگ شاڵاو بۆ خەڵك ئەهێنن و دڵی خەڵك ئەشكێنن بە ناوی جەنابت هەزار شت ئەكەن لە شاری هەولێر خەڵكى دڵسۆز لە(ى.ن.ك)دەكەنەوە،لە زۆر جێگادا قسەی وا ئەكەن كە جێگای سەرسورمانە وە كەسانی دڵسۆزت لێ ئەكەنەوە،چونكە ئەم كەسە نا شایستانەى كە جەنابت(تكریمەت)دەكردن لە ناو جەماوەر باسیان دەكرد جەماوەرى خۆت و حیزبەكەت لێ دڵشكاو دەبوو هیچیان ڕۆژێك بە كوردستان و (ى.ن.ك)ماندوو نەبوونە،بۆیە پێم باشە وەك كەسێكی دڵسۆزی جەنابت و(ى.ن.ك) ئاگادارت بكەمەوە بە گۆرینی ئەو كەسانە وە زۆریش حەزم ئەكرد خۆم بێم بۆ لات بەڵام جێگات نازانم بۆیە لێرە دا پێم باشە ئاگاداری جەنابت بكەمەوە تا كار لە كار نەترازاوە بیانگۆری باشترە بڕوابكە وایان لە جەنابت كردووە ، خەڵكی هەولێریان لێكردووی بە دوژمن بە تایبەتی ئەو خزمانەی خۆت كە ئێستا لە شاری هەولێر كردۆنەتە دەستە راستت كە هیچ كامێكیان وەفا و سۆزیان بۆ چەندین ساڵەی خەباتی جەنابت و(ى.ن.ك) نیە،هیچیان دڵسۆزى راستەقینەى(ى.ن.ك)نین،بروابكە هەریەكەو بۆ خۆ نزیك كردنەوە و گەرم كردنى گیرفان خۆیان لە جەنابت نزیك ئەكەنەوە،وە خۆت سەیر بكە یەك مانگ دەمیان چەور مەكە بزانن چیت پێ ئەڵێن! وە زۆر سەرسورمانیش نازانم چۆن جەنابت تا ئێستا بیر ناكەیەوە بڵیی بۆ چی من لەهەموو ژیانم پێشمەرگە بوومە وە كوری هەولێر و دەشتى هەولێرم خەڵكی هەولێر منیان خۆش ناوێت خۆشەویستى تۆ لە ناو جەماوەر خۆبەخشانە نیە بەڵكو بەرژەوەندى و پارەیە ، باشە كاك ئەرسەلان من پرسیارێك لە جەنابت ئەكەم تۆ چیت كەمترە لە كاك كۆسرەت تۆش وەك ئەو نی تۆش پێشمەرگە نەبووی تۆش شەهیدت نیە بۆ تۆ وا لە لایەن خەڵك دوژمنی ؟ ! لە بەر ئەوەی جەنابت ئەو پشیلانەی دەمیان چەور ئەكەی بێ وەفا و سفلە ن وەك پشیلە دێن لە زۆر جێگادا لە جیاتی چاكەت بە شێوەیەكی وا دەلێن ئەمرۆ ئەرسەلان ئەوەندە پارەی دامێ وا وە دەڵێت كە ئەو زۆر بێ منەتە خۆی زۆر پێ مهیمە كە لە ژیانیا جاش بووە ئەرسەلان هاتیتە لای پارەی دایتێ یاخود ئەرسەلان لە دوای ناردووە یاخود هاتە لام دەمانچەكی پێ دام ئەوجا پێ ئەكەنێت ئەڵێت خۆ لە ژیانیشم تەقەكم بۆ پێشمەرگە نەكردیە كاك ئەرسەلان تۆش لە گەڵ ئەم قسانە نابیە دوژمنی خۆت. بەرێز تۆ بە قسەی ئەم خزمانەت لە شاری هەولێر هەموو خەڵك دوژمنتن،چونكە خۆت ئەم خزمانەت لە ئێمە زۆر باشتر دەناسى كامەیان لەوانەى چواردەورت یاخود بڵین قسەى درۆت بۆ دەهێنن دڵسۆزى(ى.ن.ك)ن،من لە دورەوە جەنابتم خۆش دەوێ وە لەبەر ئەم خۆشەویستییە هەندێك شت هەیە باسى ناكەم دەربارەى چواردەوروو خزمەكانت كە خۆت لەمن باشتریان دەناسى ئەو كەسانە چ پیاوێكن،ئەمڕۆ لێ قەومانت بەسەر بێت بەیانى پشتت تێ ئەكەن، هیوادارم لە كۆتایی دا بیرێكی وورد لە خۆت بكەیەوە وە خۆت هەڵسەنگاندن بۆ وەزعەكە بكەیت نەوەك جاسوسە درۆزنەكانت،سوێند بەخوێنى شەهیدان ئەو دڵسۆزانەى چواردەورەت لە پشتەوە زەمت دەكەن،كەسانى بێ نمەك و بێ سیفەتن،ین(جاش)بوونە،یان كۆنە(دز)بوونە،یاخود(ح....ز.)بوونە،هەڵسەنگاندنیان زیاتر لەلاى خۆتە؟!وە ئەگەر درۆ دەكەم لەم نوسینانە ئەوا بەناوى كەسێكى دڵسۆز وەڵامم بدەوە تاوەكو بە بەڵگە بۆت بسەلمێنم،بەڵام تاكیدم وەڵام نادەیەوە وە هەر كەسێك بنوسێت من وەڵامى نادەمەوە چونكە خۆت دەزانى چى دەڵێم؟ّ! هیوادارم كەسایەتى جەنابتم نەڕووشاندبێ چونكە جەنایت زۆر لەم جۆرە كەسانە گەورەترى بەڵام وزعێك بووە ئەمانە لە جەنابت هاتوونەتە پێشەوە وە لێیان خواردى لە ڕێگاى ماستاوچیاتیەوە وایان لێ كردوویت ،وە هیوادارم ئەمجارەیان مەكتەبى رێكخستن بە جۆرێكى تر خۆى ببینێت بە جۆرێك وەك پێشمەرگەیەكى ساڵانی(شاخ)كاربكات نەوك كێشەى نێوان(ى.ن.ك)وكێشەى تەكەتولاتى جەنابت و بەڕێز(كاك كۆسرەت)بكەوێتە سەر زارى ئەم نا دڵسۆزانە وە پشتى كەسانى دڵسۆزى پێ بشكێنن لە(یەكێتى)زویریان بكەن وە گیرفانى خۆیان پێ گەرم بكەن یان دەمانچەى پێ لە جەنابت وەربگرن،چونكە نێوان جەنابت و كاك كۆسرەت زۆرلە قسەى ئەم ناپاكانە گەورەترە چونكە هاوڕێتی ئێوە هاوڕێتى شاخە نەوەك هاوڕێتى تەكەتولات و بەرژەوەندى ئێستا.لە كۆتایى دا: سەركەوتن و سەربەرزى هەر بۆ خۆبەخش وپێشمەرگە كۆنەكان و كەس وكارى شەهیدان و دڵسۆزانى(ى.ن.ك)ە



مخمور/بازارگە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست