راگەیاندراوێك لە بەرێوەبەرى نووسینى رۆژنامەى "پرس"ەوە
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم هەڕەشانە دواى ئەوە دێت كە لە ژمارە (103)ى رۆژی سێشەممە، 19/1/2010ى رۆژنامەى "پرس" دیمانەیەكى "كەژاڵ ئادەمى" شاعیرو گۆرانی بیّژمان بڵاو كردەوە. لە وەڵامى پرسیارێكدا، كە لێمان پرسی بوو"ئافرەت لە ناو راگەیاندندا ئیستیغلال دەكرێت" ناوبراو لە وەڵامدا دەڵێت " ئەگەر ئافرەت بۆ خۆی كەسایەتییەكى بەهێز هەبێت خودایش ناتوانێ ئیستیغلالى بكات". ئێمەش ئەم رستەیەمان كردبووە مانشێتى سەرەكى رۆژنامەكە. كەچى رۆژى هەینى (22/1/2010)، هەندێك لە مەلا و وتاربێژانى شارى هەولێرو دەوروبەرى هیّرشیان كردە سەر كەژاڵ ئادەمى و ستافى پرس و هەڕەشەو قسەى ناشیرینیان بەرامبەر بە ئێمەو ناوبراو كرد. تەنانەت وتارى هەندێك لەو مەلایانەى كە هێرشیان كردبووە سەر ئێمە لە رادیو و تەلەفزیۆن پەخشكران. بەتایبەتى لە تەلەفزیۆنى لۆكاڵى هەولێرى یەكگرتووى ئیسلامى كورستان. تەنانەت كار گەیشتە ئەوەى كۆمەڵێك مەلا چووبوونە لیژنەى كاروبارى ئایینى پەرلەمان و شكاتییان لێكردین، تادواجار لیژنەى كاروبارى ئایینى پەرلەمان بانگى كردین و داوایان لێكردین كە داواى لێبوردن بكەین لەسەر هەڵبژاردن و بڵاوكردنەوەى ئەو مانشێتە.
بەرێزان، ئێستا ئەم بابەتە بۆتە جێی مەترسی بۆ سەر ژیانى خۆم و خێزانەكەم. بەڵام ئەوەى كە بەلاى منەوە جێی داخە، ئەوەیە كە دواى چەندینجار پێوەندى كردن بە بنكەى پۆلیس و ئاسایشی بنەسڵاوەوە، بەدەم كێشەكەوە نەهاتن بە پاساوى ئەوەى كە من شكاتم لە كەسێكى دیاریكراو نییە و ئەوان ناتوانن ئیجرئات بكەن.
بەرێوەبەرى نووسین، لە رۆژنامەى(پرس)
07504141910
هەولێر
12/2/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

