حکومه‌تی هه‌رێم سوکایه‌تی به به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك کرد
18/09/2009, 12:00 (GMT+1)

مانگێك له‌مه‌و پێش له‌هه‌مان فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (نوری مالیکی) هات و له‌هاوینه هه‌واری دوکان کۆبونه‌وه‌یه‌کی ساز دا، که‌چی مه‌خابن سه‌رۆکی ته‌زویری هه‌رێم، مه‌سعودی به‌جه‌سته‌و به‌عه‌قل کورت ، به‌هه‌ڵه‌دا داوان له‌هه‌ولێره‌وه خۆی گه‌یانده سلێمانی و، له‌دوکان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ومالیکی وه‌ك سه‌گی پێسوتاو خۆی گه‌یاندنێ، ئاخر سوکایه‌تی مه‌سعود له‌مه‌وه ده‌رئه‌که‌وێ ، بۆ عه‌ره‌بێك ملیان له ڕیخۆڵه ئه‌سپێ باریکترهو، که‌چی له‌ئاست کورده‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده لووت به‌رزو له‌خۆ ده‌رچوون ڕه‌نگه سه‌دامیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕقی له‌کورد بوبێ.
سه‌رۆکی عێراق ده‌ستی کابرایه‌کی چڵکنی میتی تورك وه‌ك مانگا ئه‌لێسێته‌وه، شێعری غه‌زل و سێکسی به‌سه‌ر مێزه‌ر به‌سه‌رێکی عه‌ره‌بدا ئه‌ڵێ و فرمێسك له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی کورد کوژ بهکوڵم ئه‌ڕێژێ، خۆ له‌ئاست ئه‌مریکیه‌کان ئه‌وه هه‌ر باس مه‌که،نه‌ك هه‌ر زمانی ئنگلیزی، به‌ڵکو کوردیه‌که‌شی هه‌ناسه بڕکێی پێئه‌که‌وێ. که‌چی بۆ میوانێکی کوردی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌رزی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئه‌م جاره هاتن ، نه‌ك هه‌ر نه‌چو به‌پیریانه‌وه، به‌ڵکه پووش برنجێکی وه‌ك مه‌لای بێ سه‌لیقه ڕائه‌سپێرێ و خۆی بێزی نایه‌ت بچێ بۆ پێشوازیان،، ده‌با له‌جیاتی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك و هاوڕێکانی با وه‌فدێکی ئێران وه‌یان سوریا وه‌یان تورکیا بوایه، بزانن چۆن تانجی ئاسا ڕای ئه‌کردو له‌باوه‌شی ئه‌گرتن، ئه‌رێ ئه‌وه هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌بوو ، هه‌واڵی چه‌ند پاسدارێکی خوێڕی و ئیتلاعات که هاتبون بۆ ته‌وێڵه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی له‌وێ کۆبونه‌وه‌یان کردبوو؟ ئه‌ی بۆچی بۆ ئه‌مانه بنی پێیان به‌قه‌د ته‌پاڵه‌یه‌ك پانه‌و لهووشتر زیاتر هه‌نگاو ئه‌بڕن و هێلاك نابن، که‌چی بۆ کوردێك ئه‌وه‌نده به‌چاوی سووك سه‌یریان ئه‌که‌ن و وائه‌زانن که‌س له‌خۆیان پیاو تر نیه؟
ئه‌وه‌تا سه‌رۆکی عێراق به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا چه‌ندین دیاری وه‌کو ئۆتۆمۆبیلی گران به‌هاو زه‌وی و به‌ملێۆنان دۆلار ئه‌دات به ڕۆژنامه نووسێکی عه‌ره‌ب ، به‌س له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی درۆنامه‌یه‌کی بۆ بهۆنێته‌وه، وه‌یان 23 پارچه زه‌وی ئه‌دات بهیاریزانێ که ئاڵای عێراق ئه‌کا به‌خۆیداو خۆی پێوه بائهداو بێزی نایه‌ت به‌کوردی بپه‌یڤێ و، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین پارچه زه‌وی دراوه‌ته مالیکی ، که‌چی بۆ ئه‌م شانده‌ی ده‌ته‌په ڕه‌نگه نه‌ك هه‌ر دیاریه‌کیان پێشکه‌ش ناکا، به‌ڵکه له‌وانه‌یه سهرزهنشتیشیان بکا ، له‌وه‌ی ئه‌وه‌نده داکۆکی له‌مافی کورد له پارله‌مانی تورکیادا ئه‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

