تكایە با تاڵە بانى نەچێتە بەغدا ، چونكە حەیاى كورد دەڕوا!
24/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر بڕوانینە ئەم دیمەنانە بەڕوونى نیشانى دەدات كە ئەمجارەش ئەم دووحزبە ناتوانن هێلانە مێروولەیەكى ناوچە دابڕاوەكان بهێننەوە بۆسەر هەرێمى كوردستان نەك كەركو ك و شەنگال وخانەقین ، باشە كورد گریمان هاوپەیمانى كرد لەگەڵ مالكی یان عەلاویدا و جەلال تاڵەبانیش بویەوە بەسەرۆك كۆمار ،ئەى ئەو كاتە ئەو بەڕیزانە پێمان ناڵێن بەرنامە یان چى یە بۆكەركوك ؟ ئەگەر ئێستە شەڕى ئەوە لەگەڵ عەرەبدا بكەن كە تاڵەبانى ببێتەوە بەسەرۆك كۆمار كەشتێكى ڕەمزیە ئەى بەیانى چۆن دەتوانن شەڕى بودجەى كوردستان و گرێبەستە نەوتیەكان بكەن ؟ ئەوەى نابێت لەبیرى بكەین تەمەنى جەلال تاڵەبانى یە لەسەرۆك كۆماریدا كە لەچوارسڵى ڕابردوودا لەبەغداد بووە ، ئایا چ خاسیەتێكى بۆكورد هەبووە ؟ لەساڵانى ڕابردوودا ئیمە وتمان ئەگەر سەرۆك كورد بێت ئەوائێمە دەحەسێینەوە و زەبروزەنگى ڕژێمى بەعسمان لەبیردەچێتەوە ، بەلام بەپێچەوانەوە كەتاڵەبانى چوویە بەغداد پڕۆژەى دابەشكردنى كەركووكى پێشكەش كرد بەسەر كوردو عەرەب و توركماندا خۆ ئەگەر بهاتایەو ئەو پڕۆژەیەى تاڵەبانى دەنگى لەسەربدرایە ئەوا دەمێك بوو خوداحافیزیمان لەكەركوك كردبوو ، وتمان ئەگەر سەرۆك كوردبێت ئیدى ئێمەش حسابى مرۆڤى پلەیەكمان بۆدەكرێت ، كەچى نەمان زانى كاكى تاڵەبانى تاریق ڕەمەزانى بكوژى هەزاران شەهیدى هەڵە بجە مان بۆئازاد دەكات ، وتمان تاَلەبانى لە بەغداد مافى ڤیتۆى هەیەو هەربڕیارێك لەدژى كورد دەربچێت ڤیتۆى دەكات ، بەڵام نەمان زانى ئەو یاسایەى هەڵیژاردنى نەخوێندبوویەوە كەخەریك بوو كورد بەقوڕدابەرێت ، ئێمە وتمان تاڵبانى لە بەغداد بێت كەس ناتوانێت بستێك زەوى كوردستان داگیربكات ، بەڵام نەمان زانى كە لەهاوینە هەوارى دووكان خانوو تاپۆ دەكاتە سەر تاریق هاشمى و عادل عەبدوالمەهدى ،ووتمان باتاڵبانى لە بەغداد بێت هیچ نا داواى تۆزێك پارە دەكات بۆمندالە شەهیدەكانى هەڵە بجە نەوەى ئەنفالەكان ، بەڵام نەمان زانى بودجەى كوردستان دابین دەكات بۆ نوێكردنەوەى یاریگاى شەعبى بەغداد ،ئەمەیە كوردایەتیەكەى یەكێتى وپارتى بۆیە شەڕى سەرۆك كۆمارى دەكەن لەگەڵ عەرەبدا ، من دەڵیم خودایە تاڵەبانى نەبێتەوە بەسەرۆك كۆمار بۆئەوەى كەركوك بێتەوە سەر كوردستان ، من دەڵێم خودایە تاڵەبانى نە چێتە بەغدا ، بۆئەوەى ئەو تۆزە حەیایەى كەكورد هەیەتى نەڕوا ، ئێوەش بڵێن ئامین .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

