جه‌مال حسێن له ڤیستڤاڵی گه‌لاوێژدا جاڕی بردنه‌وه‌ی گۆڕانی دا ، له‌كه‌ركووك !
03/12/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌موومان ده‌زانین جه‌مالی نه‌هزه كێ یه ، پیاوێكی بێ مه‌بده‌ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاماده‌یه چه‌ندین جار سه‌نگه‌ر بگوازێته‌وه ئه‌م په‌له‌قاژانه‌شی بۆ ئه‌وه‌یه ده‌زانێ تڕۆبوونی كارێكی حه‌تمییه و له‌ده‌ماری بناگوێ ی نزیكتره بۆیه ئه‌و قسانه ده‌دات به‌قه‌رز ... ئه‌وه‌شی له‌لا ئاساییه له‌چه‌می مه‌نگ و لێڵدا ئاو بخواته‌وه ، وه‌ك به‌ڵگه ده‌یڵێین هه‌موو ئه‌و به‌رنامه تایبه‌ت و دیدارانه‌ی كه‌له‌ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كووردستان له‌گه‌ڵ لێپرسراوه باڵاكانی یه‌كێتی بڵاو ده‌بنه‌وه جه‌مال حسێن خۆی پێشكه‌شیان ده‌كات جا لێره‌دا پرسیارێك خۆی قووت ئه‌كاته‌وه : ئایا له‌ناو سه‌ته‌لایته‌كه‌دا له‌جه‌مال حسێن زیره‌كتری تێدا نییه ؟ یان ئامانجی له‌مه‌دا ماستاو كردنه بۆ مه‌سئووله‌كان تا به‌تڕۆكردن دووری نه‌خه‌نه‌وه و پۆرتی نه‌شكێنن ... هه‌موو ئاماژه‌كان جه‌مال حسێن به‌لای تڕۆبووندا ده‌به‌ن پشت به‌خوای گه‌وره لێره‌وه مژدانه‌ی تڕۆبوونه‌كه‌ی ده‌ده‌ین به‌گوێی خه‌ڵكی تینوو گۆڕانخوازی كووردستاندا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

