وەڵامێك بۆ عیماد ئەحمەد، داواكاری گشتی بە توانان بەڵام...
30/04/2009, 12:00 (GMT+1)

داواكارى گشتی كەلار كارى لەسەر ئەو گەندەڵییانە كردووەو بەڵگەو دۆكیومێنتی تەواویان لەبەردەستدایە، كەچی چەند بەرپرسێك لەسەرەوە بابەت و لێكۆڵینەوەكەیان راگرتووەو دایانخستووە (غلق كردووە)، بەڵام وەك ئەوەى پێیان راگەیاندووم بەڕێز حاكم فەرهاد ئەو بڕیاری داخستنەى تەمیز كردووەتەوەو رەنگە لێرەشدا مەترسی دروست ببێت بۆ سەر ئەو بەڕێزە كە دەیەوێت بەجیدی و دڵسۆزییەوە كار لەسەر ئەو راپرتی گەندەڵییە بكات.
بۆ زانیاری زیاتر و پشتگیری تەواوتان و راستیتان دەتوانن لەو بابەتە نزیك ببنەوەو ئەگەریش راست دەفەرموون فەرموون پشتگیری لەو بەڕێزە بكەن بۆ ەوەى گەندەڵچیەكان راپێچی دادگا بكرێن بەسزاى خۆیان بگەن.
بەڕێز عیماد ئەحمد ئەگەر ئێوە لەم كێشەیەی كەلار سەركەوتوو بوون ئەوا سوێندم بە خوێنی شەهیدان دەبێت ببمە پاڵپشتێك بۆتان لەمەودا بڕوا بە دڵسۆزی و زیرەكیتان بكەم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

