مـــه‌لا به‌ختیار بووه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،،،،،،!!!
01/08/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌ویش ئه‌و نامه پیرۆز باییه بوو که کونسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناردبووی بۆ جه‌نابی ووته‌بێژ، که ده‌ڵێت:
به‌ناوی خوای گه‌وره
جه‌نابی كاك مه‌لا به‌ختیار
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی عیراق
به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌جۆش و خرۆشی خه‌ڵكی كوردستان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كوردستانی عیراق كه ئازادی و ئاسایشی ته‌واوی هه‌بوو له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی به‌ڕێزی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆز بێت و سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری خۆتان و هاوكارانتان و خه‌ڵكی كوردستانی عیراق له‌خوای گه‌وره داواكارم.
ئه‌م هه‌له‌ش ده‌قۆزمه‌وه تا دۆستایه‌تی و هاوكاری ده‌وڵه‌ت و میلـله‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانتان پێ رابگه‌یه‌نین.
له‌گه‌ڵ رێزی
عه‌لی ره‌زا موسافیری
كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران
جا خۆشی و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و نامه‌یه له وه دایه، ئاخۆ ده‌بێت ، کاکی کونسوڵ لێی تێکچووبێت ،نامه بۆ ووته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی ڕه‌وان ده‌کات وای زانیبێت که مه‌لا به‌ختیار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم پاڵاوتووه ، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنابێت ؟
بۆچی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ لایه‌نی پارتیش ڕه‌وانه نه‌کرد،،،؟ وه بۆ ته‌نها به ناوی کاکه مه‌لا ناردی ؟ ده‌بوو بۆ لیستی کوردستانی ڕهوانکردبا،، یان بۆ جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود نه‌ک بۆ ووته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی،،
ئه‌وه‌ش خۆی جێگه‌ی گومانه ، ده‌بێت مه‌لا ده‌ستی تێکه‌ڵ نه‌کردبێت و یه‌کێتی بدات به ئاودا؟ یان چه‌ندان گومانی تر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

