شێخ وخه‌نه...
14/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م زیادڕهویهی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای هێزی پێشمه‌رگه‌وه ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کاك نهوشیروامان بۆ ئه‌سلمێنێ که چه‌نده پێوسته (حزب وحکومه‌ت) له‌یه‌ك جیا بکرێنه‌وه، ئه‌و په‌لاماره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانه‌کانی بۆ سه‌ر تیمی که‌ناڵی(knn) گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن که پرۆسه‌ی (گۆڕان) چه‌ند پێوستهو چهندینش هاتۆته پێشه‌وه‌و چه‌ندیش هه‌نووکه له واری جێهجێکردندایه.
ئه‌م به‌د کاریه‌ی به‌ناو وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌بوو گه‌ر هه‌ر پێشێلکاریه‌ك بکرایه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پێشێلکاریه بدرایه‌ته ده‌ست کۆمیسێۆنی باڵا‌و وه‌ك سکاڵایه‌ك له‌وێ تۆمار بکرایه، پاشان وه‌ك ئه‌مه نه‌کرا ئه‌بوو زیاتر ڕۆڵی پۆلیس و ئاسایش ڕه‌چاو بکرایه‌و گه‌ر پێوست بکرایه له‌لایه‌ن دادگای سلێمانیه‌وه به‌نووسراوێك دادگا ئاگادار بکرایهتهوانێ وپاشان هه‌نگاوه‌کانی تر ده‌ستی پێبکردایه، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا نه‌ئه‌بوو وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕۆڵی پۆلیس ببینێ وبه‌بێ نووسروێکی دادگا هه‌ڵکوتێته سه‌ر خه‌ڵکی وکه‌ش وئاوو هه‌واو ئازادی خه‌ڵکی تێکبدا.
ئه‌وه ڕۆڵی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌کوێبوو کاتێ ڕۆژانه ئێران سنووره‌کانمان تۆپ باران ئه‌که‌ن وگوندو مه‌ڕوماڵاتی گوندیان تێدا ئه‌چێ و نهوهزارهتهکهیی ونه حکومه‌ته‌که‌ی قه‌ره‌بوویان ناکاته‌وه؟ ئه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه له کوێ بوو کاتێ تورکیا سنوور ئه‌به‌زێنێ و ژووری عهمهلیتیان له‌گه‌ڵدا دروست ئه‌کاو په‌لاماری گونده‌کان وخه‌ڵکانی بێ تاوان ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر زه‌وی وزاری خۆیان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ریان ئه‌که‌ن؟ ئه‌وه ڕۆڵی وه‌زیری پێشمه‌رگه چی بوو له‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له گه‌رمیان و موسڵ؟ دیاره ته‌نها وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیارانه ئه‌وه‌یه که‌بڵێین کاکی وه‌زیر ده‌ست و قاچی له‌خه‌نه گرتبوو .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

