دوو هه‌واڵ له‌سه‌ر بێ توانایی عارف و تیرۆریستی جه‌لال..
12/09/2009, 12:00 (GMT+1)

دوهه‌م بابه‌ت له‌سه‌ر دڕه‌نده‌یی جه‌لال تاله‌بانیه،که چۆن ئێستا لێمان بۆته ماف په‌روه‌ر و دڵی نایه‌ت ئیمزای له‌سێداره دانی تاوانبارانی ئه‌نفال بکات.به‌ڵام له‌بیری چووه که له ساڵی 1997 کاتی جه‌لال سه‌ردانی میسری کردبوو ،گوایه له‌وێ کوردێك به‌ناوی حه‌مه‌ی عیسای پیره که سهربهبنهماڵهکانی جافه ده‌مێکه نیشته‌جێێ به‌غدایه ولهدهزگای موخابه‌راتی عئراقی کاری ده‌کرد،گوایه حه‌مه‌ی عیسای پیره به‌پاڵپشتی موخابه‌راتی ئه‌وسای عیراق هه وڵی تیرۆرکردنی جه‌لالی دابوو له میسر.له‌پاش گهڕاناوهی جه‌لال بۆ کوردستان فه‌رمانی دابوو که تۆڵه بسه‌نێت له براکانی حه‌مه‌ی عیسا، ئه‌وه بوو به‌بێ مه‌حکه‌مه‌و به‌بێ هیچ تاوانێك دوو برای حه‌مه‌ی عیسایان خه‌ڵتانی خوێن کرد به‌ڕۆژی ڕۆناك و له‌به‌ر چاوی هه‌موو خه‌ڵکی که‌لار.براکانی حه‌مه‌ی عیساش ئه‌مانه بوون؛ دارا و عه‌تا هه‌ردوکیان خاوه‌نی ژن و منداڵ بوون هیچ تاوانێکیان نه‌بووه،ته‌نانه‌ت عه‌تای حه‌مه‌ی پیره یه‌کێتی بوو و به‌شداریشی کرد له‌شه‌ڕی ڕزگارکردنی بان ئاسیا‌و و کوڵه‌جۆ له ساڵی 1994 هه‌ر له‌هه‌مان شه‌ڕیشدا برینداربوو .ئه‌وه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه که‌جه‌لال ئه‌نجامی داوه و ئێستاش لێمان بۆته مه‌لائیکه‌ت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

