
كاتێك كۆمپانیایەك هەڵەدەستى بە دروست كردنى كۆمەڵە شوقەیەك ئەم خەلكە هەژارەى كە هیچ پارەیەكى باشیان نیە دەست دەكەن بە قەرز كردن و سولفە كردن تاكو 10000 دۆلار ئامادە دەكات و دەیبات بۆ كۆمپانیا تاكو شوقەیەك بكریت سندوقى نیشتە جێبون برى 150000 دەات بە بەژداربووان . كۆمپانیا بە راستى زۆر راستگۆیانە كارەكانیان كرد ئەوەى كە لێرە جێى باسە كاتى خۆى پێش هەڵبژاردن بەرێز كاك عیماد ئەحمەد بۆ دەنگدان سەردانى پرۆژەى كورد ستى كرد و دلسۆزى خۆى نیشاندا و بریارى ئەوەى دا ئەو برە پارەیەى كە سندوقى نیشتە جێبون داویەتى بە هاولاتیان لیان نەسەندرێتەوە تاكو ئەچنە شوقەكانى خۆیان دواى ئەوەى هەڵبژاردنى كوردستان تەواو بوو هەمووان دەنگمان دا و هیچ باس نەبوو ئێمەش لەسەر ئەوەى كاك عیماد ئەو بریارەى دا و جێگرى سەرۆكى حوكمەت بوو پارەمان نەدا و تاكو ئێستا كە 5 مانگى بەسەرا رۆشت . كۆمپانیاى نالیا پەیوەندى بە ئیمەوە كرد كە سەردانى سندوقى نیشتە جێبوون بكەین بۆ پێدانى كرێى مانگێ بەلام كە دەچین داواى كرێ ئەم هەموو ماوەیە دەكەین كە نەمان داوە ئێمەش ووتمان ئەى بریارەكەى كاك عیماد لە وەلامدا وتیان ئەوە رەفز كراوەتەوە ئیمەش دەلێن كاك عیماد رێزى یەك قەراریان نەگرتیت یان خۆت ئەمەت ئەزانى بۆ ئەوەى دەنگتان پێبدەین ئاوات كرد و ماڵى ئێمەتان وێران كرد ئەگەر نا مانگى 250000 مان بدایە باشتر بو لەوەى ئێستا 1250000 بدەین ئاخر بۆۆۆۆۆۆ؟؟؟؟؟؟تۆ هەتە ئەوەندە بدەیت !!!؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست