مه‌ته‌ڵی چواره‌م ئه‌رێ خه‌ڵکینه،ڕۆسته‌م نێره یان مێ؟
09/04/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌دوا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاستی عێراقدا له‌شاری دهۆك خاتوو په‌ریزاد شه‌عبان توانی کۆی نزیکه‌ی 23 هه‌زار ده‌نگ کۆبکاته‌وه‌و ببێ به‌یه‌که‌مین کاندیدی ژن که‌بتوانێ ئه‌وه‌نده ده‌نگ کۆبکاته‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدا کاندیده ژنه‌کانی یه‌کێتی وگۆڕان له‌سلێمانی نه‌یان توانیوه هیچ یه‌کێکیان نزیکه‌ی ته‌نها 3 هه‌زار ده‌نگ بێنن!!!!!!!!!!!!
وه‌ك ئاشکرایه کۆمه‌ڵگه‌ی کورد، کۆمه‌ڵگایه‌کی باوك سالارهو ده‌نگی نێرینه به‌داخه‌وه گه‌لێ زاڵ و فشاردهره له‌سه‌ر هی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تر، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌کی دی، گه‌ر به‌راوردێك له‌گه‌ڵ شاره‌کانی کوردوستانی باشووردا بکه‌ین ، ئه‌وا بێ یه‌ك دوو ئه‌توانین بڵێین که‌شاری سلێمانی زیاترین شاره له‌ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و مافی ڕه‌گه‌زی مێینه له‌چاو شاره‌کانی تر، وه ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه له‌شاره‌کانی تر ده‌نگه‌کانیان خهفهکراوهو له‌کونی ژووره‌وه خزێنراون ، چاره‌کی ئه‌وه‌ش ئه‌و دیارده‌یه له‌سلێمانی ده‌رهه‌ق به‌ڕه‌گه‌زی مێینه به‌دی ناکرێ.
پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه، چی هۆکارێك له‌پشت ئه‌و ده‌نگانه‌ی خاتوو په‌ریزاده له‌شاری دهۆك و ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌نگانه‌ی پێداوون پیاون وه‌یان ئافره‌ت خۆیان؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ش ئه‌م چه‌ند ڕیزبه‌ندیه له هه‌ڵبژاردن ئهخاڵێنین ، هیوادارین ببن به‌براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته نایابه.
1- هێزی ئاسایشی ناوچه‌ی زه‌ردی هه‌ولێرو دهۆك.
2- هێزی فه‌له‌کی سه‌رۆکی ته‌زوویر.
3- هێزی زێڕه‌ڤانی بنه‌مه‌ڵه.
4- هێزی پۆلیسی دهۆك به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه، هه‌ر له‌ئاگر کوژێنهرهو تا پۆلیسی دارستان.
5- هێزه تایبه‌ته‌کانی مهسروورو میلیشیاکانی تریان که وه‌ك سوخره به‌پاسی کۆسته‌ر ئه‌م بنکه‌و ئه‌و بنکه‌یان پێ ئه‌کردن وده‌نگیان پێ ئه‌دان.
6- هێزه‌کانی ئه‌دهه‌م بارزانی که‌وه‌ك نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا ده‌نگیان پێئه‌دان.
به‌به‌ختی باشبن و له‌گه‌ڵ هیوام تا مه‌ته‌ڵێکی تر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

