<

ئۆتۆمبیلەكانى تاڵەبانى لەپاكەوانێكى شارەزانى دەدەن

24/12/2009, 12:00 (GMT+1)
ئەمڕۆ24\12 كاتژمێر 9:30 سەرلەبەیانى لەكاتیى تێپەربوونى سەیارەكانى سەرۆك كۆماریى ئێراق( جەلال) بە شارۆچكەى تەكیەدا یەكێك لە ئۆتۆمبیلى پاسەوانەكانى لە پاكەوانێكى شارەوانى تەكیەدەدات بەناوى (عبدولرەزاق فەخرەدین) و بە گوتەى شایەد حالأ نزیك لەڕوداوەكە شۆفێرەكە دەكەوێتە جنێودان پێ دەڵێت"ئەوسەگە لابەن" ئۆتۆمبیلەكە بێئەوەى بوەستێت دەڕوات، عەبدولرەزاق كە ئازارێكى زۆرى پێگەیشت تا نیوەرۆى هەمان رۆژ لە ژێر چاودیرى پزیشكدا مایەوە كە لە ئازاردا نەى دەتوانى قسەبكا ونەى دەتوانى كۆنترۆڵى خۆى بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست