قسه‌و ڕه‌فتارى سیاسهتنهدارهكان
28/04/2011, 12:00 (GMT+1)

به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسى بكه‌م دوو نموونه‌ى بچوك و به‌رچاوه له سیاسه‌تى ئه‌م سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ى ئێمه، یه‌كه‌میان پاش ڕاونان و ده‌ركردنى پارتى له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له هه‌ولێر پێش ساڵى 1996 مام جولالى سیاسهتنهدار ووتبووى مه‌سعود مه‌گه‌ر به دووربین جارێكى تر هه‌ولێر ببینێته‌وه، ئه‌وه‌بوو له بهرامبهردیشدا مه‌سعودى سیاسهتنهدار به‌و 31 ى ئابه جوانه وه‌ڵامى مام سیاسهتنهدارى دایه‌وه.... دووه‌میش مه‌سه‌له‌ى كه‌ماله كهركوكییهكهیه، ئه‌و ڤۆج و ئیفلیج و بێ ئوسلوبهى كه كورد له‌و زیاتر كه‌سی تێدا نییه ببێته سه‌رۆكى پهڕلهمانهكهى، خۆ له سه‌رێكیشه‌وه ئاوها په‌ڕله‌مانێك هه‌ر شایه‌نى كه‌ماله سه‌رۆكى بێت، جه‌لال ووتبووى ئه‌مه نه دكتۆره و نه كه‌ماله و نه كهركوكیشه، ئێ ئاخر مامه پیره‌ى ئاخر شه‌ڕى له كۆتاییدا به پارتى بوو پاشانیش به ته‌واوكه‌رى به‌رنامه‌كانى به‌عس بوو تۆ چ پێویستییه‌كت به‌م قسه‌یه هه‌یه؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆت هه‌زه‌لى بكه‌یت و بڵێن مامه قسه‌شى خۆشه؟؟؟؟ وه‌ڵا ئه‌ویش نه‌یكرد به نامه‌ردى له په‌ڕله‌مان تۆڵه‌ى خۆى كرده‌وه‌و كاكه به‌رهه‌مى خسته پاقلهكهوه ووتى 67 كه‌س له‌گوڵه خه‌ریك بێته سه‌ست و سه‌س هى هى هى، ئیوه سه‌یرى ئه‌م سیاسه‌تنه‌داره به‌رزانه كه‌ن، بێ گومان به‌رهه‌میش ئه‌وه‌نده فه‌قیر نییه جوابى پێ نه‌درێته‌وه، به‌ڵام چونكه یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له نێوانیاندایه‌و دووه‌میش جه‌نابیان گڵۆڵه‌یان له لێژى دا بوو نوتقى لێوه نه‌هات به‌ڵكوو خه‌نییه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

