جه‌لالیه‌کان ده‌ستیان کرد به‌موڵك فرۆشتن
17/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و براده‌ره پێوابوو که‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی پارو ئه‌و دۆڕاندن ونوشستیانهی به‌رۆکی جه‌لالیه‌کانی گرته‌وه، له‌و کاته‌وه جۆرێك له‌سستی که‌وته بازاڕی کڕینی موڵك وزه‌وی وزار، به‌ڵام پاش نزیك بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ی نه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق و زیاتر ئه‌و سارد‌و سڕییه‌ی نێوان مه‌سعود وجه‌لال له‌لایه‌ك، وپاپهند نه‌بوونی مه‌سعود به ناو ئیتیفاقیه‌ی ستراتیژی، ئێدی له‌ساوه مه‌سئوله‌کان که‌وتونه‌ته خۆیان و له‌هه‌وڵی ئه‌وه دان زیاترین پاره‌ی مۆڵ و ووشکه لای خۆیان گرد بکه‌نه‌وه و، دواتر گه‌ر ملیان شکان وکوردستانیان به‌جێهێشت، ئه‌وا پشت قایم بن به‌و سه‌روه‌ته دزراوه‌ی که‌بۆ 19 ساڵه ئه‌یدزن.
ئه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ی مه‌سئوله‌کان چی زه‌وی و زار‌و موڵك وماڵداریان له‌سه‌ر ناوی که‌سه نزیکه‌کان وپاسه‌وانه‌کانی خۆیانه، بۆیه یه‌کێ له پاسه‌وانه‌کانی ڕزگار عه‌لی و که‌سێکی نزیکی مه‌حمود سه‌نگاوی هه‌ریه‌که به‌جیا زیاتر له 3 پارچه زه‌وی گرانبه‌های له‌ناوچه‌ی عه‌ره‌فه له‌زه‌رفی 11 ڕۆژی ڕابردوو ، له‌ڕێی نووسینه‌گه‌ی ئه‌م براده‌ره‌وه زایه کردووه. بۆ ئه‌مه‌ش گه‌لێ له‌و نرخه‌ی که ئه‌بوایه بفرۆشرایه ، دایان به‌زاندبوو ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی چی زووتره بیفرۆشن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌یه که جه‌لالیه‌کان لهکهرکویش هه‌ڵیان تیزان وله‌ویش شار به‌ده‌ر کران، بۆیه جێگای خۆیه‌تی ڕووی ده‌ممان بکه‌ینه حه‌مه دوو شیوو هاوشێوه‌کانی وپێان بڵێن که که‌رکوك له‌مێژه قه‌ڵای گۆڕانه و له‌سلێمانی چه‌نتان به‌ده‌ستهێنا، له‌وێش و له‌هه‌موو ناوچه‌کانی تری کوردستان هه‌رئه‌وه‌نده و که‌متریش.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

