<

ململانیەى حیزبایەتى لە هەرێمى كوردوستان دا

12/06/2011, 12:00 (GMT+1)
ململانێى نێوان حیزبەكان بە پێى كات و شوین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكى تروو لە وڵاتیكەوە بۆ وڵاتیكى ترو لە هەرێمێكەوە بۆ هەرێمێكى تر دەگۆرێ و فۆرم و شێوەەى جیاواز وەردەگریت،هەندێك جار ئەم مودێلى ململانێیە بە شییوەیەكى تەندروست ئیجابى دەكرێت وە هەندیكجار پێچەوانەكەى دروستە،ئەوەى گرنگە لێرەدا و پەیوەندى بە كێبڕكێ و ململانیەى حیزب و پارتە كوردیەكانەوە هەیە لە هەرێمى كوردوستان دادەرئەنجامى ئەم ململانیە حیزبایەتیە كەوا بەرهەم هاتوە لە لایەن حیزبە كوردیەكان بە ئیسلامى و عیلمانیەكانەوە و بەتایبەتى حیزبى خاوەن دەستەڵات و زۆرینە كە (یە كێتى و پارتى)دەگرێتەوە كە نزیكەى 21سال دەبێت لە كاتى پەیدابوون و دروستبونى ئەم هەرێمەوە حوكم و فەرمانڕەواى ئەم هەرێمە دەكەن، باسكردنى دەرئەنجامەكانى ململانیەى ئەم دوو پارتە سەرەكیەى هەرێمى كوردوستان لەگەڵ یەكدى تا ڕادەیەكى زۆر بە داخەوە خۆى دورخستوەتەوە لە ململانیەیەكى تەندروست وئیجابى وبوەتە وەسیلەك بۆ دانانى كاریگەرى خراپ و نێگەتیف لەسەر بارودۆخى سیاسىو ئابورى و كەلتورى و فەرهەنگى گەلى كورد لەم هەرێمە سەربەخۆیەى كوردوستان كە لە چوارچێوەى عێراق دا سیستەمى فیدرالیەتى وەرگرتوە،بەڵگەش بۆ دەربڕینى ئەم ڕاستیە پەیدابوونى شەڕى ناوخۆو جیاكردنەوەو دابەشكردنى هەرێم بۆ دوو بەش ناوچەیى سەوزو زەرد و دروستكردنى دوو جۆر لە پقافەت و كلتورى جودا و دژ بە یەك لەلاى هاوڵاتیانى ئەم دوو ناوچەیە وقۆرخكردنى لایەنى ئابوورى هەرێم هەریەكە بە جیاو بۆ مەبەستى تایبەتى و حیزبى خۆیان و بەشكردنى ڕۆشنبیرو نوسەر و ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندن و پیاوانى ئاینى ....هتد لە نێوان خۆیان دا و بەكارهێنانى ئەم چینانەى كۆمەڵگا بە هیزى مادى و لە ساتى شەرەكان و گرژى نێوان ئەم دوو پارتە سەرەكیەى كوردوستان ،دەستێوەردانى دەرەكى و ووڵاتە دراوسیەكان یش یەكێكى ترە لە خراپەكانى ئەم مۆدیلى ململانیەى ئەم دوو حیزبە بە هۆى ئەم دوو پارتەوە لە كاتى جەنگە دژ بە یەكەكانى هەردوو لادا،چەندین خراپەكارى دى لەم هەرێمەدا كە بە هۆى ئەم ململانیە سلبیانەى نێوان ئەم دوو پارتەوە سەریان هەڵداوە و بوەتە هۆىخراپىسیستەمىو سیاسى و كۆمەڵایەتى ئەم هەرێمە لە ئێستاش دا گەندەلى و بە هەدەردانى سامانى گشتى و جێگیرنەبوونى بارو دۆخى سیاسى و لاوازى سیستەمى ئیدارى ووڵات و جەندین دەرئەنجامى نێگەتیف كە زیانى زۆرى بە ئەم هەرێمە گەیاندووە لە سەر ئاستى ناوخۆىو دەرەكى .وە بە هەمان شێوە تا ڕادەیەك لە نێوان حیزبە بچوكەكان دا ئەم ململانیە لە نێو خۆیاندا و لەگەڵ (پارتى ویەكیتى)ش دا هەمان فۆرم و وێناى بۆ دەكرێت چونكە ئەوانیش بونەتە هۆى چەندین دەرئەنجامى خراپ كە كاریگەرى خراپى بە شێوەیەكى راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە سەر لایەنى سیاسى و ئابورى و كلتورى و فەرهەنگى و كۆمەلایەتى هەرێمى كوردوستانى عیراق هەبووە بەڵام بەهۆى قەبارەى بچوكى ئەم حیزبانەوە كاریگەریەكەى تا ڕادەیەك كەمتر بووە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست