پیلانی زه‌بونانه‌ی رژێمی ئیسلامی ئێران له‌دژی ئۆپۆزیسیۆن مه‌حکومه!
18/12/2009, 12:00 (GMT+1)

بێگومان ئه‌م پیلانه‌ی رژێمی تیرۆرپه‌روه‌ری ئێران له‌دژی رابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاری و تێکۆشه‌رانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز تایبه‌تی وسه‌رجه‌م ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی ئه‌م رژێمه به‌گشتی، که له‌رێگای پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌یباته‌پێش، بۆئه‌وه‌یه که ده‌ستی سه‌رکوتی ئه‌م رژێمه هارو درنده‌یه بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش و هیچ شوێنێکی ئارام بۆ نه‌یارانی سیاسی رژێمه‌که‌ی نه‌هێڵێته‌وه. هاوکات په‌یامێکیش به خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و نارازی ناوخۆی ئێران بدات که بێجگه له ته‌سلیمبوون و ملدان به‌رژێمه دژی به‌شه‌ریه‌که‌ی ئه‌و هیچ رێگایه‌کی تریان له‌پێش نیه! ئه‌گه‌ر رژێمی سه‌رکوتگه‌ری ئیسلامی ئێران له‌ناوخۆی ئێران به زه‌بری کوشتار و زیندان و سێداره هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری وکۆمۆنیستی و خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و ناڕازی و نه‌یاره سیاسه‌کانی خۆی بێده‌نگ ده‌کات و له‌ناویان ده‌بات، ئه‌وا ئێستا به‌هاوکاری ئینته‌رپوڵ ده‌یه‌وێ ده‌ستی ده‌زگای سه‌رکوت وداپڵۆسین و تیرۆری بگه‌یه‌نێته نه‌یارانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش!
ئه‌گه‌ر ئه‌م پیلانه‌ی رژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران سه‌ربگرێ، نه‌ك کۆمه‌ڵێک ئینسانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازو تێکۆشه‌ری رێگای ئازادیی چینی کرێکار‌و ئازادیخوازی و ئینسانیه‌ت له‌ئێران روبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ ده‌بنه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێته پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیدار بۆ هه‌موو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و له‌مه‌ش ترسناکتر ده‌بێته کارتێکی ده‌ستی هه‌موو رژێمه سه‌رکوتگه‌ر و دڕنده‌و دژی ئازادی و دژه ئینسانیه‌کانی دیکه‌ی دنیا که ئارامی و ئاسایشی ژیانی نه‌یارانی سیاسی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆشیان هه‌ڵگرن. به‌مجۆره هیچ شوێنێکی ئارام بۆ ئه‌و که‌سانه نامێنێته‌وه که به‌هۆی بیروباوه‌ڕو هه‌ڵسوڕانی سیاسیانه‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان و سێداره‌دان!
وه‌ستانه‌وه به‌دژی ئه‌م پیلانه دزێو قێزه‌ونه‌ی رژێمی تیرۆریستی ئیسلامی ئێران له‌دژی هه‌ڵسوراوانی کۆمۆنیستی کرێکاری و سه‌رجه‌م ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی ئه‌و رژێمه ئه‌رکی هه‌موو که‌س و لایه‌نێکی ئازادیخواز‌و ئینسادۆسته له هه‌رجێگایه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌خۆیان قوربانی سته‌م و سه‌رکوت و داپڵۆسینی رژێمه سهرکوتگهرهکانن و یاخود له‌دژی سه‌رکوت و بێمافی و له‌پێناوی و ئازادی و یه‌کسانی و مافه ئینسانی ومه‌ده‌نیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ن.
ئێمه له‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان- رێکخراوی ده‌ره‌وه، که زۆر به قووڵی خه‌ته‌ری ئه‌م پیلانه‌ی رژێمی ئیڕان هه‌ست پێده‌که‌ین، به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه تێده‌کۆشین بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه‌و داواش له هه‌موو که‌سایه‌تی سیاسی و ده‌زگاو رێکخراوه ئیساندۆستهکان و لایه‌ن و حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان و دنیاش ده‌که‌ین که لایه‌نگری ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و ئازادیی بیروباوه‌ڕن، به‌وپه‌ڕی لێبڕاویه‌وه و به‌شێوازی خۆیان کاربکه‌ن بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی رژێمی ئیسلامی ئیران له‌دژی ئۆپۆزیسیۆن و رووی ناره‌زایه‌تیه‌کانیان بکه‌نه پۆلیسی ئینته‌رپوڵ و جمهوری ئیسلامی ئێران یان سه‌فاره‌تخانه‌کانی ئه‌و رژێمه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان 18-12-2009 Email:[email protected] TEL:00447853243011 web: www.hkkurdistan.org
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

