دوو وێنه له حزوری نێچیری موراهیقدا!
13/05/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ زانیاری خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست له نێو قوتابخانه‌که‌ش ، مناڵانی نێچیری موراهیق و براکانی له نیهادی داوێنپیس و سیدادی تیرۆریست و ئه‌وانی دیکه ، له کاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆیان ، نانی تایبه‌تیان له سه‌رێ ره‌شه‌وه بۆ دێت ، نایه‌ڵن خواردنی ئه‌و قوتابخانه بخۆن .. له‌وه‌ش زیاتر ، زیاتر له فه‌وجێکی چه‌کداریشیان بۆ پاراستنی مناڵه‌کانی خۆیان ته‌رخانکردووه ، هه‌موو ئه‌مانه ، به 300 ملیۆن دۆلاره‌که و فه‌وجه چه‌کداره‌که و خواردنییان هه‌مووی له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵکی کوردستانه ، که نێچیر و مه‌سعودی دز به رۆژی رووناک له بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یدزن.

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له گوندی وا هه‌یه قوتابخانه له نێو دووژووری گڵدایه و خوێندکارانیش له‌سه‌ر ئه‌رزی رووت داده‌نیشن و ده‌رس وه‌رده‌گرن. له پای بوونی میزانییه‌کی 10 ملیاردۆلاری کاره‌ساته قوتابخانه‌ی له‌و جۆره هه‌بێت.
ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و نێچیری گه‌نده‌ڵ و تاڵانچی که بۆ خه‌ڵکیان فه‌راهه‌م کردووه ، له مێژووی نزیکدا ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسی فاشیشدا نمونه‌ی نه‌بووه.
به هه‌رحاڵ بریاردان بۆ تاوانبارکردنیان ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی ویژدانی خه‌ڵکی کوردستان و لێیان ده‌پرسم و ده‌ڵێم : ئایا ئێوه ئامادهیتان تێدایه ئه‌و دووسهرهگهوره تالانچییه سزا بده‌ن و بۆ هه‌تایه بخه‌نه زبڵدانی مێژوو؟ پرسیارێکه پاش هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

