نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ له‌گه‌ڵ بارزانی کۆده‌بێته‌وه ؟
04/08/2011, 12:00 (GMT+1)

ده‌نگۆی بڵاوبوه‌نه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا که سه‌ردانی پرسه‌ی دایکی مه‌سعود بارزانی کرد له سلێمانی هه‌رچه‌نده من له‌سه‌ر ئه‌و چونه‌ی نه‌وشیروان قسه‌م هه‌یه چونکه نه‌وسیروان مسته‌فا ده‌کرا هه‌موو شتێک بکا به‌ڵام نه‌چێته پرسه‌ی که‌سێک که ده‌ستی سوره به خوێنی گه‌نجانی شاری سلێمانی که ده‌ستی سوره به پڕ فیشه‌ک کردنی گه‌نجه ڕێژوانیهکان له سلێمانی کام پرسه‌یه نه‌وشیروان ئه‌بێت بچیت ؟پرسه‌ی که‌سێکی کۆڵنه‌ده‌ر وخه‌بات که‌ر که‌سیکی شۆڕشگێر کام شۆڕشه که من له‌م نوسینی تردا قسه له‌سه‌ر حه‌مایل ده‌که‌مه‌وه که پارتی چۆن بنه‌ماڵه‌که‌ی به کورد ده‌فرۆشێته‌وه
به‌ڵام پرسی گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سیک پیاوه‌کانی ڕابسپێرێ باسی ده‌ست بڕینه‌وه‌ی مێردمنداڵانی ڕاپه‌ڕیو بکا که‌سێک پیاوه‌کانی تانکه‌رو ده‌بابه بنێری بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری خه‌ڵکی پێ پان بکاته‌وه هی ئه‌وه‌یه بچینه تازیه‌ی ؟

سه‌یری ئه‌و وێنه‌یه بکه‌ن بزان نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌دهه‌م بارزانی چی به‌یه‌که‌وه کۆیان ده‌کاته‌وه چ گری کوێریه‌ک هه‌یه سیاسیانه باسی بکه‌ن،که‌س نکۆڵی له‌وه ناکا هه‌موومان له کۆمه‌ڵگایه‌کدا پێویسته له پرسه‌کان هاوبه‌شی یه‌کتر بین به‌ڵام کام پرس وله‌گه‌ڵ کێ؟له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که پیاوه‌کانی نارد بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گاکانی گۆڕان بسوتێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که پیاوه‌کانی ژن‌و منداڵیان فیشه‌ک باران ده‌کرد؟ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی گۆڕان وبۆ داهاتوو ئه‌مه‌یه گۆڕان که گۆڕان ده‌یکا؟ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی سیاسیه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌بێت خه‌ڵکی له‌سه‌ر جاده‌ی سلێمانی به ده‌ستی پیاوه‌کانی بارزانی بکوژرێت به‌ڵام سیاسیه‌کانمان قریته وپێکهنینهکانیان ئاسمان که‌ڕ کا؟

به دیویکی ناوه‌ڕۆکی نوسینه‌که‌دا ده‌نگۆی کۆبوونه‌وه‌ی بارزانی ونه‌وشیروان ئه‌و پرسه هاته ئاراوه‌ی ئاراوه‌ی یه‌که‌مجار نیه بڵکو بۆ چه‌ند جاریکه که هه‌ردووکیان خه‌ریکی ئهوباسهن لاونیو گه‌رچی من بڕوام وایه سیاسیه‌کانی کوردستان به‌س خه‌ریکی خۆ فول پاره کردنن به‌ڵام پێشبینی ترم هه‌بوو بۆ نه‌وشیروان که دوای 25.7.2009 به دیدێکی تره‌وه بڕوانێته کۆمه‌ڵگای کوردی وهه‌ژارانی سه‌ر جاده
سه‌یری ئه‌و لینکه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان وبارزانی که ئه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سیکی دیاری ناو گۆڕانیش به جۆرێک ناڕازین ئه‌وه‌تا له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ڕاشکاوانه زانا ڕه‌وف ئه‌وه ده‌رده‌بڕێت
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که کلیک له‌سه‌ر لینکه بکه
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=28350&Jor=1
پارتی ده‌مێکه هه‌وڵ ده‌دا که گۆڕان له خۆی نزیک بکاته‌وه وکه‌سه دیاره‌کانی ناو گۆڕان نه‌یاره‌کانی دوینێی پارتی له جه‌نگ وشه‌ڕه ناوخۆییه‌کان ئه‌مڕۆ ببنه هاوپه‌یمان وتاڵه‌بانی حزبه‌که‌ی به‌یه‌کجار بنێرنه ماڵه‌وه بۆ چه‌ندین جار ڕاگه‌یاندنه‌کانی نزیک له پارتی هه‌واڵی له‌و جۆره‌یان بڵاوکردنه‌وه به‌ڵام له‌دوای تازیه‌ی حه‌مایل لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی پارتی گۆڕا به‌رامبه‌ر به گۆڕان ودیدگایهکی تریان وه‌رگرت ئه‌وه‌تا ئه‌ندامێکی سیاسی پارتی زۆر ڕاشکاوانه باس له‌وه‌ده‌کا که ئه‌وان گۆڕان هه‌رچه‌نده جیاوازیان هه‌بوبێت به‌ڵام به شه‌ریکی خۆیانی ده‌زانن
کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکه بۆ خویندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=4156&Cor=1&Besh=Hewal
ئێستا پارتی یاریه‌کی ترسنا ئه‌کا هه‌م به گۆڕان وههم به ده‌روونی زامار کراوی خه‌ڵکی له کوردستان و سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی خه‌ڵکی بدا که ئه‌وان خه‌مخۆرن وئه‌وان له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا براوه‌ی یه‌که‌من دێن گۆڕان ده‌خه‌نه ژێر باڵه‌کانیانه‌وه سه‌رکرده‌کانی گۆڕانیش زۆر نه‌فامانه له‌گه‌ڵ پارتیدان،دیدی سیاسه‌ته‌کانی گۆڕانیش هه‌مان دیده که پارتی هه‌یه‌تی بۆیه وا لێک نزیک ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ی که ئه‌و قورسایه‌ی بۆ هه‌زم ناکرێ جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وه‌کانی هێرۆن که وه‌خته بته‌قن له داخان
سه‌یری ئه‌و لینکه بکه
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=4173&Besh=Hewal&Cor=1
سروشتیکی ئاساییه که یه‌کێتی ته‌نگه‌تاو بێت له نزیک بونه‌وه‌ی پارتی وگۆڕان له‌یه‌که‌وه سه‌رکرده دیاره‌کانی دوێنێ یه‌کێتی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌ناو هاوپه‌یمانی یه‌کێتی وگه‌وره‌ترین نه‌یاریان پارتیدا ئه‌که‌ونه فسکه فسکی لابه‌لاو خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ن بیگومان یه‌کێتی وه‌ک گره‌وێکی سیاسی له‌وه‌دا قه‌ڵس ئه‌بێت،به‌ڵام ئه‌و هه‌موو کۆبوونه‌وه‌و کۆبوونهوهکاریهی که گۆڕان وپدک وینک ده‌یکه‌ن ئه‌وه‌ی باجه‌که‌ی ده‌دا هه‌ژاران وخه‌ڵکی ڕهشو ڕووتی کوردستانه که‌سی تر نیه گه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی بارزانی ونه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بێت که‌س قسه وئه‌و دیده‌ی ئێستا نابێت به‌ڵام نه‌وه‌ک کوشتنی کێشه‌کان وخڕکردنهوهو گرمۆڵهکردنیان به کێشه‌ی که‌سی
له 23/1/2011 ئه‌گه‌ری کۆبونه‌وه‌ی بارزانی ونه‌وشیروان وله‌گه‌ڵیدا به ئه‌گه‌رێکی تره‌وه تاڵه‌بانی هه‌بوو به‌ڵام ئهوئهگهرانه دوای ئه‌وه‌ی شه‌قام ده‌ستی به‌رز کرده‌وه کارتی سوری دایه نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ره‌کان هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌کاته‌دا گه‌رده‌ولولی ڕاپه‌ڕینه‌کان له تونس له گه‌رمه‌دا بوو بۆیه نه‌وشیروان نه‌یده‌توانی پشت بکاته به‌ره‌ی گه‌ل به ناچاری ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ بارزانیدا دابنیشێ
کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بۆ هه‌واڵه‌که
http://www.surens.com/Direje.aspx?Cor=1&Jimare=3342&Besh=Hewal
ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌قی وه‌ڵامی گۆڕانه بۆ راگه‌یاندنه‌کان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی که بڵاوی کرده‌وه بارزانی ونهشیروان به‌یه‌که‌وه کۆده‌بنه‌وه
پێشتریش یه‌کێک له سایته‌کان هه‌واڵی ئه‌وه‌م خوینده‌وه که بارزانی ونه‌وشیروان کۆده‌بنه‌وه به‌ڵام دواتر ڕاگه‌یاندنی گۆڕان ئه‌ویشی ڕه‌تکرده‌وه به قسه‌ی ئه‌مسه‌رو ئهوسهرناوی برد کێشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌دایه که سیاسیه‌کانیان وڕاگهیاندنه ڕهسمیهکانیانیان زۆر قسه‌و کرده‌ی سیاسیان تێک ناکاته‌وه به جۆرێک ته‌نانه‌ت سه‌رکرده وکادیرهکانیشیان ئاگایان له سیاسه‌تی یه‌کتر نیه ئه‌مه ده‌ری ئه‌خا که په‌رش وبڵاویهک هه‌یه قسه‌کانی زانا ڕه‌وف بۆ واڵا پرێس ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌وان تا ڕاده‌یه‌ک بێ‌ئاگان له هه‌ندیک له سیاسیه‌کانی کوردستان
کلیک له‌سه‌ر ئه‌وه بۆ خویندنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێشتری ئه‌گه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی نیوان بارزانی ونه‌وشیروان
http://140.dk/index.php?option
له هه‌واڵێکیدا سایتی کوردستان ئه‌وه‌ی بڵاو کرده‌وه که له‌سه‌ر پێشنیاری مه‌حمود عوسمان نه‌وشیروان ڕه‌تی ده‌کاته‌وه که له‌گه‌ڵ بارزانی دابنیشیت کلیک له‌سه‌ر ئه‌مه بکه بۆ هه‌واڵه‌که‌ی کوردستان پۆست
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=edc011f9
ئێستاش دوای ئه‌و ماوه‌یه ودوای مردنی حه‌مایل ئه‌گه‌ره‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی گۆڕان وپدک چ دیویکی سیاسیمان بۆ ده‌رئه‌خا؟پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه به‌لاکه‌ی تردا گۆڕان بۆ له پارتی نزیک ده‌بێته‌وه یان پارتی بۆ ده‌یه‌وێت گۆڕان له خۆی نزیک بکاته‌وه،دیاره گۆڕان بیری چووه که گه‌نجانی سلێمانی له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕیندا بڕوخێ بارزانی وێردی سه‌ر زمانیان بوو ئه‌و بارزانیه‌ی که جه‌لاده‌کانی ده‌ستیان سووره به خوێنی گه‌نجانی که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ وسلێمانی ئه‌مڕۆش نه‌وشیروان ئه‌وه‌ی خۆی به به‌ره‌ی میلله‌ت ده‌زانێت ئه‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا کۆ ئه‌بێته‌وه ههرچهندیک ڕاگه‌یاندنه ڕه‌سمیه‌کان ئه‌وه باس نه‌که‌ن به‌ڵام چونی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ پرسه‌ی حه‌مایل وده‌رکه‌وتنی له خه‌نده وخۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌دهه‌م بارزانی قسه وباسیکی زۆری هێناوه‌ته ئاراوه دواتریش جعفه‌ر ئیمنکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له قسه‌کانیدا نه‌یشارده‌وه وبهڕاشکاوی گۆڕانی به شه‌ریکی خۆیان ناوبرد،کۆبونه‌وه‌ی نه‌وشیروان وبارزانی بچوککردنه‌وه‌ی کێشه‌کان ودهرکردنهوهی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی له‌ناو شه‌قامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌گه‌رێکه که هه‌وادارانی گۆڕان پرسیار له سه‌رکرده‌که‌یان ده‌که‌ن،بیرمان نه‌چیت زۆریکی زۆری گۆڕان باکگراوندێکیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا که‌وابێت ئه‌مڕۆ گۆڕان له‌گه‌ڵ پ‌د‌ک کۆ ببیته‌وه به که‌سی وقه‌تیس کردنه‌وه‌ی ئاریشه‌کان له‌ناو بازنه‌یه‌کی داخراوی که‌سیدا گۆڕان ڕووبه‌ڕووی ههرهسیکی سیاسی ده‌کاته‌وه که‌به‌رامبه‌ر هه‌وادارانیدا له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕوودانێکی کۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره گۆڕان به‌ره‌و ئیفلاسێکی سیاسی ده‌با،له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر ڕێککه‌وتنێکی سیاسی نزیکیه‌تی پ‌د‌ک وگۆڕان ته‌نگ به یه‌کێتی هه‌ڵده‌چنێ وبهلایهک له پرۆسه‌ی سیاسیان به‌لاکه‌ی تر زیاد کردنی نفوسیان له پارێزگای سلێمانی چونکه پارتی ئه‌مڕۆ دڵنیایه له‌وه‌ی که نفوسی توشی ئیفلاسیه‌ت بوو له سلیمانی که‌وابێت بۆ ئه‌وه‌ی باڵانسی سیاسی دروست بکا دێت گۆڕان هێزی دیاری پارێزگای سلێمانی ئه‌خاته بن باڵیه‌وه به‌ڵام ئایا گۆڕان گه‌وجانه ئاماده‌ن باره‌گاکانیان ته‌سلیم به پ‌د‌ک بکه‌ن وببنه هاوپه‌یمانێکی پاشکۆیی وئایا گۆڕان جێگه‌ی یه‌کێتی ئه‌گرێته‌وه له هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ پ‌د‌ک دا؟ گه‌ر ئه‌وانه ڕوویدا چاره‌نوسی یه‌کێتی به‌ره‌و کوێ دێت و گۆڕان به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌هاوێژێ وه‌ک که‌م بونی نفوسی بزووتنه‌وه‌که‌ی و هه‌ستانه‌وه‌ی نه‌یاره‌که‌ی که ورگی ینکه یان پێچه‌وانه‌که‌ی؟له دنیای سیاستهیشدا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جار ناخوێندرێته‌وه هه‌ندیک جار ڕاستیه‌که وئه‌که‌وێته بواری جێ به‌جی کردنه‌وه
له هه‌ردوو باردا گۆڕان براوه نابێت له‌هه‌ر ئه‌گه‌ریکی نزیک بوونه‌وه‌ی له‌ناو پارتیدا وه‌ک باسم کرد ژینگه‌ی گۆڕان له‌ناو سلێمانیدایه که‌وابێت ئه‌و ژینگه‌یه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌زم ناکا ...ئه‌و بارزانیه‌ی که به منداڵه‌کانی خه‌ڵکی به زرێپۆش ودهبابه
ده‌ترسان ومنداڵانیان خڵتانی خوین ئه‌کرد
تێبینیه‌کان
وێنه‌کانم له فه‌یس بوک وه‌رگرتوون
ده‌قی کۆپیه‌کی به‌ڵگه‌که له‌م سایته‌دا ده‌ست ده‌که‌وێت
http://1.bp.blogspot.com
هاوڕێ ڕه‌ش
2.8.2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

