هۆمەر دزەیى فێربوە قوربانى (كوێى بێت)
09/11/2009, 12:00 (GMT+1)

مام هۆمەر و مام جەلال دیارە یان هەردوكیان گۆرانى بێژ بون یان هەردوكیان سیاسى بون چونكە بە قسەى هۆمەر بێت لەساڵى 1948 وە ئەم دوانە هاوپیشە بون هەر لە و ساڵەشەوە دەستیان كردوە بە گۆڕان بەڵام بە سوارى پشتى كیسەڵ و بە قسەى هۆمەریش بێت جارێ ماویەتى و بزوتنەوەى گۆڕان بە هاشو هوش بە خۆڕایى خۆى سەر قاڵكردوە ئەگینا بە گوێر ئەو تێزەى مام هۆمەر و مام جەلال جارێ زووە ئەو پرسە بكەوێتە بوار پڕاكتیكەوە .. چونكە ئەم تازە سیاسیە 18 ساڵ دەستەڵات و دزى و ناپاكى و نشتیمان فرۆشى جارێ ئەوە شەو و ڕۆژێكە .. كەواتە گەر ئەو 18 ساڵە شەو و ڕۆژێك بێت قور بە سەر كورد بۆ ئایندەى كە خاوەنى عەقڵى ئاوا مۆدێرنى 60 ساڵەى دنیاى مۆدێرنەو پۆست مۆدێرنەو ئەو پەڕى دیموكراسیت ئەبێت ئایندەى چۆن بێت ..
هۆمەر تاڵەبانى بە مرشید و علامە دادەنێت و دەڵێت (مام جەلال بەلایەوە گرنگ نیە كێ دەیباتەوە و كێ دەیدۆڕێنێ) جا مام هۆمەر وایە ئەى جەناب نازانم شەوى 25-7 كە لیستى گۆڕان سەركەوتنى گەورەى بۆ مێژوو تۆماركرد سەرەڕى ئەو هەمو دزى تەزویر و هەڕەشەو گوڕەشەیە ئەى توخوا پێمان ناڵێیت ئەو هەمو ئەمن و قوات خاسە و لیواى سكرتاریەت ... هتد ى بۆچى هێنایە سلێمانى .. تازانى پەچەكردارى سلێمانى لوتى ئەدات لە بەردى ئەلحەد و ئەمریكیە كانیش رسوایان كرد و كلكیان كڵافە كردو گەڕانەوە .. باشە ئەگەر ئەوێرى ڕۆژێك ئەو پرسیارەى لێبكە .. ئەو هەمو چەكدارەى بۆ ڕزگار كردنى چ ناوچەیەكى داگیر كراوى كوردستان مۆڵ دابوو یان بۆ گوڵ بە دەستەكانى سەر شەقامى توى مەلیك و سەهۆڵەكەو سیما گەشە كانى گەنجانى سلێمانى بو .. چونكە دەمێكە بە كوشتى نەداون و چاوى بەرایى نایەت ئەم وڵاتە جگە لە كوڕە ناسكەكانى خۆى گەنجى ترى تیابێ .... مام هۆمەرەكەى لەمەڕ مام جەلاى جوتەسیاسى دێرین ، ڕەخنە لە سەرجەم شۆڕش و بزوتنە جەماوەریەكانى جیهانیش دەگرێ من پێم وایە شۆڕشى 1789 ى فەرە نسە و شۆرشى ئەمەریكاو سەرجەم بزوتنەوە و شۆڕشەكانى بزوتنەوەى ڕزگارى نەتەوەكان بەو جەنگَە ئازادیخوازانەى ووڵاتانى كۆڵۆنیالى و نیمچە كۆڵۆن لیانیشەوە لە سەردەمى خۆیدا رەِواترین ڕوداوى مێژوین و ئەمڕۆش كە كە سێكى وەك ئۆباما دەبێتە سەرۆكى ئەو وڵاتەى سەرچاوەى ڕەگەزپەرستى و جیاوازى پێست و دین و نەتەوە و گەلێگ گرفى ئینسانى تر لە سایەى ئەو وەر چەر خانە مێژوانەى دنیا بە بەرهەم هاتوە .. كەچى مام هۆمەرى تازە سیاسى دەفەرموێت ئایا ئەنجامى ئەمانە چى بو دیارە بە مەنتیقى ئەم هەموى فاشیلە بە نمونەى خراپ باسیان دەكت .
لە جێگەیەكى تر دا دەبێژێت ئە و درو شمانەى كە ئەمڕۆ لیستى گۆڕان هەڵیگرتوە هیچكامێكیان بۆ مام جەلال نوێ نین چونكە خۆى دایناون با كەس منەتى بە سەردانەكات جارێ نازانین كام دروشمانە دەڵێت .. چونكە مام هۆمەر باس لە60 ساڵ لەمەو بەر دەكات .. ئەگەر مام جەلال خاوەنى هەر دروشم و گوتارێك بوبێ .. ئەوتەمەنى 15 سال دەبێت هەرگیز لە مام جەلال مان نەبیستوە خاوەنى هیچ تیوەرێك و دەربڕینێكى وا بوبێ كە حساب بۆ قسە كانى كرابێت و تەنانەت پاش 5.كان دەست دەكات بە جموجوڵى ناو قوتابیان ئەو كاتەى كە باڵى جەلالیەكان جیادەبنەوە تەنها ململانێ ى مەلامستەفا فەلسەفەى سیاسیان دەبێت و .. لەم دواییانەش كە لە یەكێتدا بو خاوەنى هیچ ئایدیایەكى دیار نەبو .. هەر دەمەى بە جۆرێك خۆى نمایش دەكرد .. تافرسەتى هەڵوەشاندنەوەى باڵەكانى ناو یە كێتى بە تایبەتى كۆمەڵەى ڕەنجدەرانى كوردستان كە تەنها ستراتیژى تەمەنى سیاسى ئەو بو .. ساڵى 1991 پێى گەیشت و لەوە ش بە دواوە بنەماڵ چێتى و دیوەخان چێتى و خێڵ و گەندەڵى و پاوانخوازى و بیحورمەتى بە فكرو فەلسەفەو ئەو پەوڕى نەرجسیەت و فریودان و گوتارى درۆ و دەلەلەسەى بریقە دارو كۆنترۆڵكردنى سەرجەم پلەو پۆست و ئیمتیازەكانى حكومەتى هەرێم و پشت كردنە خوێنى شەهیدان و پەرەوازەكردنى پێشمەرگەى دیرین و خەباتگێڕان و جارێكى تر شەڕى كوشتنى گەنجان و تێكدانى سەرخان و ژێرخانى ووڵات و دەستخستنە دەستى داگیر كەراانى كوردستان و سازشكردن لە سەر كەركوك و بێبەها كردنى هەمو پیرۆزیەكان .... هتد ئیتر جەنابى هۆمەر دزەیى ئەم هەمو ماستاوكردن و مامە حەمەیى و درۆو دەلەسەیە بۆ كێ دەكەیت .. تۆ كە 60 ساڵە لە ناو باوەشى دنیاى ڕەنگاو ڕەنگى ئەوروپاو ئەمەریكا ژیاویت ئاگات لە چیە ناحەقت ناگرین بەبێ ئەوەى كراسێكت بۆ كورد چڵكن كردبێت دەبیت بە سەفیر و بە ماستاوەكە شتدا دیارە كە گارە گارى سیاسیش دەكەیت بۆ بنەماڵەى تاڵەبانى بە تەماى شتى تریشییت چونكە ئێوە فێرن .. هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابن كە پارەو پۆستى لایە تا لەو بەرات و بە خشینەوەیەى مڵكى میلەتە و تاڵان فرۆش دەكرێت شتێكتان بەر بكەوێت دواجار حەز دەكەم ئەم ئەدۆنیسەى كورد چۆن ڕۆیشتوە هەروا پێتان بناسێنمەوە .. دیارە عومەر دزەیى جاران و هۆمەر دزەیى ئێستا كە بوە بە سیاسى و نەقدى گەورە ترین بزوتنەوەى گۆڕن دەكات لە مێژوى دەستەڵاتى كوردیدا و بزوتنەوەیەك كە لە یەكەم تەوژمى دەستپێكى خەباتیدا نزیكەى دەنگى نیو ملیۆن هاوڵاتى كوردى هێناوە .. ئەم مام هۆمەرە بە گۆرانى (باخچەى پاشا) شیعرى تەرجەمەكراوى گۆران ناسرا كە پێش عومەر دزەیە زاتێكى گوم ناوى خەڵكى سلێمانى وتویەتى و ئاوازەكەشى هەر خۆى دایناوە و ئێستا لە ژیاندا نەماوە ئەویش (مەحموى حەمەى لەیلێ) ە واتە (محمود محمد قادر شابان) و ئەم بەناو هونەر مەندەش واتە هۆمەر لەو ڕیتم وئە دایەى باخچەى پاشا تەجاوازى نەكردوە و جارێك لە جاران باسى ئەو ئامانەتەشى نەكردوە و كردویەتى بە مادەى سەركەوتوى خۆى ئەوەش ئەدۆنیسە زمانزانە دنیادیدەكەى ئێمە و ئەو هەمو ئەزمونەى كە 6. ساڵ خۆى لە كورد وون كردوە كەچى باوەڕى بە گۆڕان و شۆڕشى مەزنى فەرەنسە نیە. ئێستا حەزدەكەم مام هۆمەر تۆى دنیا دیدە لە چ سوچێكى دنیا دیوتە خەڵكى هاوڵاتى لە سەر بیرو باوەڕى جیا موچەى ببڕ ێ و دەركرێ و بگوێزرێتەوە و بەڵێن نامەى بێلایەنى یان یەكێتى بون پرَ بكاتەوە كە مام جەلالە كەى تۆ ئەیكات ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

