ئهوانهی که مهدالیای جاشایهتییان پێدراوه
02/10/2010, 12:00 (GMT+1)

خوێنەرى خۆشەویست
ئەگەر بەكورتیش بێت بائەم پارێزەرە ڕیسوایانەى ئەردۆگانتان بۆ پێناسە بكەم بەڵكو ئێوەى خۆشەویستیش بەچەكوك بكێشن بەسەریاندا وەكو ئەوەى ڕیسوان ڕیسواتریان بكەن و لەپێش چاوى ڕاى گشتى شەرمەزاریان بكەن بەو ئومێدەى تۆزێك بەخۆیاندا بچنەوە چونكە نەبوونى مۆڕاڵ و ڕەوشت لاى ئەم كەسانە خۆى لە لووتكەى هەرە بڵند داوە و تادێت بەرزتر دەبێت.
o (جبار قادر كە بە بڕوانامەیەك لە سەردەمى حیزبى بەعس لەزانكۆ وەرگیراوە و دواتر بەبڕیارى بەرەى بەناو كوردستانى بەر لێبوردنى گشتى كەوتووە و ئێستا كراوە بەموعید لەزانكۆ و ماوەى چەند ڕۆژێك دەم ئەكوتێت و قسە ئەپڕژێنێت و ڕیسوایانە بەرگرى لەئاكەپە دەكات).
o فەرید ئەسەسەرد پەروەردەكراوى میت توركى ڕیسواترین بەرپرسى یەكێتى كەكەسێكى بێ مۆڕاڵە و زۆر جدییە لەبەرگرى كردن لەپارێزگارى كردن لەشكستەكانى دوژمنى كورد بەتایبەتى دەوڵەتى داگیركەرى توركیا).
o (هێمن میرانى لەپێناو بەرگرى كردن لەشكست و ڕیسواییەكانى دوژمنى سەرسەختى كورد ئەردۆگان ئەو هەرزەكارە سووك و بێ مۆڕاڵە لەبەرنامەیەكى تیڤیدا كەبە سووتفە چاوم پێى كەوت شەكرێكى زلى شكاند كەهەندێكى بەچەناگەیدا هاتە خوارەوە و دڵنیاشم بووى لەوەى خۆشى باش دەیزانى كەئەم قسەیەى كردى شكاندنى شەكرێكى زل بوو بەڵام هیچ چارى نەبوو دەبێت پاداشتى ئەم داوەتانەى میت بداتەوە كەجارجارە بانگهێشتى دەكەن بۆ كات بەسەربردن و جنێودان بەبزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد لەشاشەكانى (تەرەتە جاش و ئێن تى ڤى سى ئێن ئێن) ئەم کهسه كاتێك دەست دەكات به قسهکردن بۆ دۆستی خۆشەویست و باوكى ڕەحمەتى كە ئەردۆگانە وەكو ئەوە دێتە پێش چاوم كەهەرچى لەسەر گۆیى ئەم زەوییە پێویستە پێش ئەوەى ئاو یان پیتزایەك بخۆنەوە تەلەفۆنێك بۆ ئەمە بكەن.
o (یوسف گۆڕان و ئارام على و زریان ڕۆژهەڵاتى سێ كەسى ترن كەم مۆڕاڵ هەمیشە وەكو كوڕ و برازاى ئەردۆگان لەسەر شاشە سووكەى كوردساتى ئامۆژن دەردەكەون،بەڵام ئەوەى پێویستە تائەم چركە ساتە زانیارى تەواومان لەسەر یوسف گۆڕان بەدەست نەگەیشتووە داوا لەخوێنەرانى خۆشەویست دەكەین هەركەس زانیارى لەسەر ئەم ڕیسوایە هەیە با لە كوردستان پۆست بڵاویبكاتەوە، بەڵام زریان ڕۆژهەڵاتى كە یەكێك بوو لەو كەسانەى كە لەبەرەى گەل خۆى نەگرت و بوركان فڕێیدایە شارى شێخ محمود ئەو كاتى خۆى گەریلا بوو بەڵام لەبەر ئەوەى ئەم ناوە بەرز و پیرۆزەى بەشایستەى خۆى نەزانى هەر زوو خیانەتى كرد و ئەویش وەكو ڕیسواكانى ترى پێش خۆى هاتە بەرەى دوژمن و دژ بەگەلەكەى وەستایەوە . ئارام على سەعیدیش كەخۆى وەها وەسف دەكات سەرنوسەرى دۆسیەى توركیایە وەكو ئەوەى من بیستوومە كاتى خۆى مەسیفە هەڵگرى عوسمان ناقێ ئۆجەلان بووە و چى بۆ ئەو عوسمانە شیاوى گووتن بێت.
o یەكێكى تر حسن ئەحمد مستەفایە كە جگە لەوەى جارجار قەڵەمە چاو شۆڕەكەى لەبەرژەوەندى دوژمن دەخاتە سەر ڕووپەڕى بڵاوكراوە سووك و ڕوو زەردەكانى پاراستن هەمیشەش دەم دەكوتێت لەكێشەى كورد لەباكوور خۆى وەكو شارەزا دەناسێنێت.
* خوێنەرى بەڕێز لەئەڵقەى داهاتوو زانیارى زیاتر دەخەینە ڕوو لەسەر ئەم جاشانە و وەكو سەلێمنراوى بیركارى بۆتانى ڕوون دەكەینەوە كەبۆچى ئەمانە شایەنى مەدالیاى جاشایەتین.. چاوەڕوانمان بن دێینەوە لاتان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

