نەفرەت لە ئەردۆغان نەفرەت لەوەی پێشوازی لێکرد لە کوردستان
30/03/2011, 12:00 (GMT+1)

زۆر خۆشحاڵم گەل ووشیارە بە ئاگایە،بە بەناو سەرکردەکان دەڵێن ڕازی نابین چیتر گەل بفرۆشن، ڕازی نابین چیتر خیانەت بکەن،ڕازی نابین چیتر دڵی کوردستانمان بشکێنن،ڕازی نابین چیتر دووژمنانی گەلەکەمان بهێننە کوردستان پێشوازییان لێبکەن و ئاڵاکانیان بشەکێننەوە بەسەر ئاڵای کوردستانمان،ڕێگە نادەیەن لە باشورەوە نەخشەی چەپەڵ دژ بەگەلەکەمان لە پارچەکانی تری کوردستان دابڕێژن، ئەو ڕۆژانە تەواو بوون کە گەل نوزەی لێوە نەدەهات چیتان دەویست دەتانکرد کێتان دەویست دەتان هێنانە کوردستان،ئەمڕۆ گەلی کورد لە هەر چوارپارچە پشت و پەنای یەکترن،یەک خواستیان هەیە و هەموو هەوڵی بۆ دەدەن ئەویش خواستی ئازادییە.گەل چاک دەزانێت کە بنەماڵەی بارزانی لە چی بارودۆخێکی نالەباردایە تەنانەت وایان لێهاتووە پێیان شەرم نییە بە ئاشکرا ناوی ٣١ ئاب دەهێنن لە کەناڵەکەیانەوەو بە مێژووی درووست بوونی هەولێری لە قەڵەم دەدەن،لەبەر ئەوە هیچ بە شەرمی نازانن کە دوژمنێکی تری کورد دەهێننە کوردستان و بە شان و باڵی دووژمناندا هەڵدەدەن، ئێ خۆ جیاوازی لە نێوان سەدام و ئەردۆغاندا نییە.
ئێوەش ئەوەتان لەبەرچاو بێت ئەی ئەوانەی خۆتان بەسەرۆک دەزانن و گەل بە سەرۆکتان نازانێت ،کۆتایی دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکانە،نزیک بوونەوەی مەرگی خوێن ڕێژەکانە،دڵنیا بن کە خەونەکەمان نزیکە بۆ هاتنە دی،ئەردۆغان تۆ بۆخۆت لەگەڵ بارزانیدا هەر باسی یەکێتی خاکی عێراق بکەن و پیلان دابڕێژن لە دژی گەلی کورد،گەل لە باکور و لە باشورو لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بڕیار لەسەر جارەنووسی خۆیان دەدەن نەک بارزانی بڕیاریان بۆ بدات،بارزانی دەیەوێت بە هێنانی ئەردۆغان وەڵامی پەکەکە بداتەوە کە پشتیوانی لە گەلی باشور کرد؟ئەوە خەیاڵتان خاوە ئەگەر بتانەوێت بەوە پەکەکە بترسێنن ،سەردەمی سەرکردەی خۆفرۆش کۆتایی پێهات ئێستا گەل خۆی لە سەرکردەکانی باشور باشتر دەزانن چی دەکەن و چییان دەوێت،گەل لە زۆربەی شارەکانی هەموو کوردستان ڕاپەڕیوە دڵنیابن بڵێسەی ڕاپەڕین هەموو شارەکان دەگرێتەوە،ئێوەش پێویستتان بەوەیە ماستاو بۆ ئەردۆغان و ئێران بکەن بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکەن بۆ سەرکوتکردنی گەل نازانن کە گەل بە خۆتان و دۆستەکانتانەوە ڕاتان دەماڵن و لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵتان دەکێشن بۆ ئەوەی جارێکی تر نەتوانن سەر دەربهێننەوە.هەمووتان لە زبڵدانی مێژوودا یەک دەگرنەوە چونکە لە هیچ شوێنێکی تردا جێگەتان نابێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

