بودجه ..... (و ما أدراک ما البودجه)
05/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مان له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ردوو زلحزبدا ئه‌یانه‌وێت خوداوه‌ند ئاسا چۆن له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمویه‌تی { الحاقە ما الحاقە } هو دوا جاریش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ روونکردنهوهێیهکی به دوودا نایه‌ت و { الحاقە } هه‌ر به{ الحاقە } ئه‌مێنێته‌وه‌و که‌سیش بۆی نیه بڵێت له‌ل ، به هه‌مان شێوه بودجهێیهک بخه‌نه به‌ر ده‌ستی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی { که مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان بزانن ورده‌کاریه‌کانی چۆنیه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و پۆله کوڕه به جه‌رگ و ڕۆشنبیره بۆ ناو هۆڵی پارله‌مه‌ن چۆن بوه } که بۆ یه‌که‌م جاره ئۆپۆزسیۆنێکی کارا له ریزه‌کانیدا بونیان هه‌یه ، ئه‌وانیش وه‌ک ده‌روێشه‌کانی ته‌کیه‌و ئاماده‌بوانی مزگه‌وت و حوسه‌ینیه‌کان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه له لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاته‌وه بکه‌ونه سه‌ڵاوات لێدان و الله و أکبر .
ئه‌م بودجه‌یه که کابینه‌ی شه‌شه‌م ئاماده‌ی کردوه ، زاده‌ی سه‌قه‌تی ئه‌و پرۆسه سه‌قه‌ته‌یه که ساڵه‌های ساڵه به‌رده‌وامه‌و هه‌ر یه‌که له‌به‌ر هۆێیهک و بۆ مه‌به‌ستێک چاومان لێپۆشیبو . بودجه له ته‌مه‌نی رابوردووی حکومه‌ته دوو ئیداریهکهماندا سهقهتو شاراوهبوهو به دزیه‌وه‌و به سه‌ر پێی به رێوهچوهو دیزه به دهرخۆنهکراوهو وه‌ک داهاتێکی دوو زلحزب و دوو بنه‌ماڵه سه‌یرکراوه .
بودجه له وڵاتی ئێمه هێشتا به ئه‌قڵیه‌تی ئه‌و کاتانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ئه‌کرێت که داهاتی هه‌ردوو زلحزبهکهیه ، کاتێک که داهاته‌کانیان له ئابونه‌ی ئه‌ندامانیان و یارمه‌تی لایه‌نگرانیان و ئه‌و داهاتانه پێکده‌هات که به زۆر‌و زۆره ملێ و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له هه‌ندێک له دانیشتوان و خاوه‌ن سامانه‌کان ئهسهندران ، له گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی له‌و دیو سنوره‌وه وه‌ر ئه‌گیران و هه‌ر یه‌که‌ش له‌وی دیکه‌ی ئه‌شارده‌وه . بودجه هێشتا ئه‌و کهسو لایه‌نانه خۆیان به خاوه‌نی ئه‌زانن که به هه‌مان بیروبۆچوونی جاران و هۆزو بنه ماڵه و حزبی سه‌رکرده بیر ئه‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌مان داهاته‌که‌ی جاران سه‌یری بودجه‌که‌ی ئێستا ئه‌که‌ن کاتێک که بودجه‌یان له له تاڵانی و ئه‌ودیوکردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به ده‌ست ئه‌هێنا ، ئه‌وان ئێستاش به ئه‌قڵیه‌تی داهاتی جارانی خاڵه گومرگیه‌کانی سه‌رسنورو سه‌ده‌ها خاڵی گومرگی سه‌ر رێگاکانی نێوان شاره‌کان سه‌یری بودجه ئه‌که‌ن ، هه‌ر بۆیه‌شه ئاوه‌ها به سه‌قه‌تی و به چاوشارکێکردن له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن وبه ناچاری بودجه‌که‌یان ئه‌خه‌نه به‌رده‌ست ، چونکه له خووڕه‌وشتی ئه‌واندا نه‌بوه‌و نابێت که‌س له دارایی حزب بزانێت { ته‌نیا له ناو ریزه‌کانی حزبه‌کانی خۆشیاندا } ئه‌وانه‌ش که ویستویانه له‌و نهێنیه بزانن هه‌ریه‌که به شێوهێیهک سهرنگومکراون .
ئه‌مه‌ش خوێیه‌که هه‌ر خۆمان فێرمانکردن له‌و رۆژه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌مان له‌به‌ر هۆێیهک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ، نه‌مانکرد له یه‌که‌م کۆبونهوهێیهکی فراوان یاخود کۆنفره‌نس و کۆنگرهێیهک پێبده‌ین به زه‌ویداو له پێش هه‌موو ڕاپۆرتێکدا داوا له سه‌رانی حزبه‌کانمان بکه‌ین ڕاپۆرتی دارایی[ به شه‌فافی ] بخرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه . هه‌ر له‌و رۆژانه‌شه‌وه ئه‌و سه‌رانی حزبانه‌مان فێری گهندهڵیکردو گه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵیش که‌وته جه‌سته‌ی هه‌موو حزبهکانو [هه‌ر یه‌که به ڕێژهێیهک ] وه‌ک خۆره ته‌شه‌نه‌یکرد به ناویاندا .
له کۆتاییشدا تکام وایه له‌و شێره کورانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مه‌ن ، چاوێکیان بکه‌نه هه‌زار بۆ ئاگاداری له خۆیان ، چونکه ئه‌وان ده‌بنه هۆی نانبرینی مفتهخۆرو چڵکاوخۆرانیان و ده‌ستیان داوه‌ته تاوێرێکی وا گه‌وره‌و ئاگراوی که ئه‌وانه‌ی سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م کاره پیرۆزه‌ش بون ده‌ستیان دابوه له‌و تاوێره بچوکتر‌و به هۆیه‌وه تیاچون و بێسهرو شوێن و ئاواره‌کران .
عه‌باس رۆسته‌م 5/2/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

