<

هەواڵێكى بەپەلە

28/07/2009, 12:00 (GMT+1)
لە درێژەى ترساندنیان و هەرەشە لێكردنى چاودێرانى لیستى گۆڕان كەبۆئەوەى چاودێرى سندوقەكانى دەنگدان نەكەن و بە ئارەزوى خۆیان ساختەى تیادا ئەنجام بدەن، لە شارى هەولێر لە بنكەى قەتەوى سەر شەقامى مخمور دەسەڵاتداران هەرەشەیان لە چوار چاودێرى گۆڕان كرد و، دواى هەرەشە لێكردنیان دووانیان دەركرد  و تەنها دوو چاودێر لە بنكەكە ماوەنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست