نوێکراوه‌ته‌وه: کاتێک سه‌فینی مه‌لا قه‌ره پێشمه‌رگه بوو، ئێوه‌ی پیاوه‌کانی پارتیی له کوێ بوون؟!.
05/06/2011, 12:00 (GMT+1)

***************
له چه‌تر پرێس هه‌واڵێک یا ریپۆرتاژێک سه‌باره‌ت به لێدوانێکی سیاسی سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌ی بڵاوکردۆته‌وه که پێشتر له ته‌له‌فزیۆنی NRT وتبووی: هه‌تا ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتیدا ئه‌ندامانیان ده‌گیرێن و ده‌ڕفێنرێن، هه‌تا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و پارته‌دا گه‌ره‌نتیمان نه‌درێتێ که باره‌گاکانمان نه‌سوتێنرێن ئاماده نین بنکه بکه‌ینه‌وه.
دیاره چه‌تر پرێس سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی سه‌فینی مه‌لا قه‌ره، بیروبۆچوونی پارتی له که‌سێکی وه‌ک ئاری هه‌رسینی وه‌رگرتووه، له‌وێدا وه‌ک نه‌ریتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، شه‌رم له رابوردوو و کار و کرده‌وه‌کانی خۆیان ناکه‌ن و تۆمه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و ده‌به‌خشنه‌وه و ده‌ڵێت: هه‌ر که‌سێک ئهلف و بێ له سیاسه‌ت بزانێت له‌م کاته‌دا لێدوانى وا نادات، ئێمه پێمانوایه موزایهدهیهکى سیاسیه و به‌س.
ماوه‌یه‌که ئه‌و که‌سه، که خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی کۆیله و بێ ناوه‌ڕۆکه و دوور له مرۆڤبوونی هه‌میشه بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆک و رێبه‌ر ده‌زانێت، دیاره له ده‌ڤه‌رێکیش لێدوانی زۆر گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، که ته‌نها 6،6%ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود رۆیشتووه، پارتی و بنه‌ماڵه وه‌ک "نه‌کیره" چاویان لێده‌کرێت، به‌مانایه‌کی دیکه دوو کاره‌کته‌ری قێزه‌وه‌نن.
ئاری هه‌رسین بێ ئه‌وه‌ی له ئهلف و بێی سیاسه‌ت بزانێت و ئاگای له مێژووی بزاڤی کوردایه‌تی هه‌بێت، دێت تۆمه‌تی نه‌شاره‌زایی له سیاسه‌ت ده‌خاته پاڵ که‌سێکی وه‌ک سه‌فینی مه‌لا قه‌ره که هه‌موو ژیانی له خه‌بات و تێکۆشان له دژی داگیرکاران و خیانه‌ت خه‌رج کردووه، که ره‌نگه خودی ئه‌و هه‌رس ینه له ته‌ک مه‌سعود هه‌میشه به پێش ده‌بابه‌کانی داگیرکاره جیاجیاکانی کوردستان که‌وتبێت بۆ لێدانی کورده‌واری. ئێمه نایناسین کێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه باس له‌وه ده‌که‌ن باوکی به‌ده‌ست پیاوه‌کانی پاراستن کوژراوه، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی باوکی وه‌ربگرێته‌وه دێت ده‌بێته کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاوانکاری مه‌سعود بارزانی!.
باره‌گاکانی گۆڕان به ته‌له‌فزیۆنی KNN ه‌وه بێ هیچ پێشینه‌یه‌ک له دوای 17 شوبات ، له لایه‌ن چه‌ته‌کانی مه‌سعود بارزانی بۆ دووه‌مینجار له ماوه‌ی ساڵێکدا سووتێندرا . مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر زه‌ڕڕه‌یه‌ک که‌رامه‌تی هه‌بوایه ده‌بوو داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستانی بکردایه، سه‌باره‌ت به‌و کرده تیرۆریستییه روونکردنه‌وه‌ی بدایه، به‌لام ئه‌وه کاری خێڵه کاتێ هێز و پاره‌ی له ده‌ستدابێت ، تیرۆر و تاڵانکردن و خۆسه‌پاندن ده‌بێته پیشه‌ی. سه‌فینی مه‌لا قه‌ره وه‌ک هه‌ر هه‌ڵسوراوێکی گۆڕان، مافی خۆیه‌تی داواوی گره‌نتی له کۆنسوڵخانه یا هه‌ر هێزێک بکات که ده‌توانێت جڵه‌وی مه‌سعود بارزانی بگرێت و سنوری بۆ دابنێت تا جارێکی دیکه حهماقاتێکی دیکه‌ی ئاوا دووباره نه‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه "ئاری هه‌رسین" ده‌بێژێ تێنه‌گه‌یشتنه له سیاسه‌ت و نه‌ناسینی راستییه‌کانه.بۆیه باشتره بچێت تۆله‌ی باوکی بکاته‌وه نه‌ک دهمکوتین له سیاسه‌ت.
هاوسه‌نگه‌رێکی سه‌فینی مه‌لا قه‌ره.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

