لێکدانه‌وه‌مان بۆ په‌نده کوردیه‌کانمان
24/12/2009, 12:00 (GMT+1)

من هه‌رچه‌نده نوسه‌ر نیم به‌ڵام بار‌و دۆخی کوردستان هیناومیهته قسه‌و بۆ ئه‌و قسانه‌شم حه‌زم له‌به‌کارهێنانی په‌نده کوردیهکانهو سهریلێدهر ده‌که‌م، چونکه دایکم به‌ڕه‌حمه‌تبێت مه‌وسوعه‌یه‌ک بوو بۆ په‌ندی پێشینان و خۆشم خولیای خوێندنه‌وه‌و به‌کار هێنانیانم، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا بۆم ده‌رکه‌وتوه که هه‌موو که‌سێك چاک ناتوانێت له‌و په‌ندانه تێبگات و له‌جیاتی مانای ناوه‌وه‌ی لێکبداته‌وه ده‌چێت وشه‌کانی لێکده‌داته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی کوردی ده‌یبینم که له که‌ناڵه کوردیه‌کاندا ڕێك له عهردهبیهوه وهرگێرڕاوه بۆ کوردی و بۆیه که گوێمان لێی ده‌بێت زۆر نه‌شازه له‌سه‌ر گوێمان چونکه ته‌رجه‌مه‌ی حه‌رفی کراوه.
ئێمه‌ی کورد زۆر گرنگه که ئه‌و په‌ندانه له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌کار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌چێته‌وه‌و بکه‌وێته سه‌ر زاری نه‌وه‌ی تازه‌شمان، به‌ڵام له‌وه گرنگتریش ئه‌وه‌یه که بزانین چۆن لێکیانبدهینهوه، لێکدانه‌وه‌ی سه‌قه‌ت مانای په‌نده‌که ده‌شێوێنێت. بۆ نمونه له‌م ڕۆژانه‌دا بهیهکێكم ووت تۆ له‌گوێی گادا نوستویت که‌چی ئه‌و ووتی تۆ جنێوم پێ ده‌ده‌یت و پێم ده‌ڵێیت تۆ گایت! ئنجا من محتار ماوم که چۆن ئه‌و که‌سه تێبگه‌یه‌نم که من جنێو فرۆش نیم و به‌ویشم نه‌وتوه گا، به‌ڵام ئه‌ڵێی چی هه‌ندێ که‌س چه‌ند بڵێیت نێره ئه‌و هه‌ر ده‌ڵێت بیدۆشه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

