Why .... ?!!!
03/07/2011, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژێک دیاری‌کرا بۆ کۆبوونه‌وه ، له ژوورێکی گه‌وره‌ی فراواندا هه‌ردوو لامان دانیشتین . له سه‌روو هه‌موومانه‌وه لێپرسراوه‌که‌ی خۆمان قنج و قیت دانیشتبوو ، داوای‌کرد ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بۆ بخوێنرێته‌وه ، که له‌گه‌ڵ بیانییه‌کاندا قسه‌ی له‌سه‌ر کرابوو . زۆر به جوانی خاڵ به خاڵی بۆ خوێندرایه‌وه . پاشان ڕووناکیی خرایه سه‌ر ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی کۆمپانیاکه ، پێی قایل نه ده‌بوو .. هه‌موو چاوه‌ڕوانی قسه و بڕیاری ئه‌و بووین ، تا به هێزی ده‌سه‌ڵاته زۆره‌که‌ی خۆی ، ئه‌و خاڵانه‌یان به سه‌ردا بسه‌پێنیت . که هه‌ر هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌ماندا بوو ، که‌چی ئه‌و به جۆرێک مته‌قی له خۆی بڕیبوو ، هه‌ر قسهیهکیشیی نه‌کرد . هه‌موو خوا خوامانبوو ته‌نها جارێک ده‌م بکاته‌وه ، به‌ڵام نه‌یکرده‌وه . ئه‌و دیواره‌ی وێنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێمی به خواری پێوه هه‌ڵواسرابوو قسه‌ی کرد ، که‌چی ئه‌و قسه‌ی نه‌کرد .. دوو ڕیز چا خورایه‌وه ، هه‌ر ورته‌یه‌کی نه‌کرد . پاشان په‌نجه‌کانی هه‌ردوو ده‌ستی له به‌ر ورگی خۆی گیرکرد و تۆزێک سنگی هێنایه پێشه‌وه ، ئیتر دڵمان خۆش‌بوو ، هه‌موو گیان و هۆشو هه‌ستمان بوو بو گوێچکه و دڵنیابووین قسه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته کڵۆڵه‌که‌ماندا ده‌کات و ده‌نگی خۆی ده‌خاته سه‌ر ده‌نگی لیژنه‌که و کۆمپانیاکه به خاڵه گرنگه‌کان ڕازی ده‌کات ... ئنجا ڕوویکرده سه‌رۆکی کۆمپانیا بیانییه‌که و به نه‌ختێک شه‌رمه‌وه ووتێ : (ئێوه به‌م نزیکانه له کوردستان نووسینگه‌ی تایبه‌ت بۆ کۆمپانیاکه‌تان ده‌که‌نه‌وه ؟) . کابرای بیانییش زۆر له‌سه‌رخۆ ووتی : (yes) .. پاشان ووتی : (ئه‌ی به نیازن به‌ڕێوه‌به‌رێکی کوردی بۆ دابنێن ؟) .. ئه‌مجاره‌ش کابرا به سه‌رسامییه‌وه ووتی : (yes) ... به‌م یه‌سه‌یان لێپرسراوه‌که‌ی خۆمان ، بزه و گهشگهیهکی وا گرتیی ، هه‌موو خاڵه گرنگه‌کانی لیژنه‌که‌ی له بیرچووه‌وه ، ئنجا به ده‌نگێکی کزی خوازهڵۆکهوه ووتی : (ده‌ی باشه خزمێکی نزیکم هه‌یه بۆم بکه‌ن به به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌که‌تان) .. کابرای بیانیش به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرنگێتهوه ، یان ته‌نها تۆزێک شه‌رم له پۆستی لێپرسراوه‌که‌مان بکات ، زۆر به ساردییه‌وه ووتی : (why ?!!!) .
ئه‌م (why) ه ، ده‌تووت هه‌موو شاخه سه‌ربه‌رزه‌که‌ی قه‌ندیلی کردووه به خره به‌ردێکی گه‌وره گه‌وره و ڕێک به‌ر کاژه‌ڵاکی سه‌رم که‌وتووه . وا کاسیکردم ئاگام له خۆم نه‌ما . تۆ سه‌یرکه‌ن ، خوای گه‌وره و خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانی کوردستان و بازووی به‌هێزی ئه‌مه‌ریکا ، پۆست و ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ی وا ده‌دات به که‌سێک ، که له ئانوساتێکی وا گرنگدا ده‌توانێت خزمه‌تێکی بێ سنوری سه‌دان هه‌زار خێزانی شه‌هید و ئه‌نفالکراو و ههژارهنی میلله‌ته‌که‌مانی پیێ بکات ، وڵاته ئازیزه وێرانهکهمانی پیێ ئاوه‌دان بکاته‌وه و ژینگه ناساز و شێواوه‌که‌ی نیشتمانه سووتماککراوهکهمانی پیی پاکژبکاته‌وه ، که ڕۆژانه سه‌دان که‌سی که‌ساس و برسیی و بێ ده‌ره‌تان ، تووشی شیرپه‌نجه و جه‌ڵده‌ی دڵ و ده‌ماغ ده‌کات ، که‌چی ته‌نها و ته‌نها ئاوه‌زی ژه‌نگاویی و مێشکی نه‌خۆشی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و خزمه‌کانی ده‌کاته‌وه .. وا حه‌په‌سام ، ده‌تووت ئه‌هریمه‌نێکی شێت به کوته‌کێکی به‌ڕوو ڕێک له بنا گوێی داوم .. هیچم بۆ نه‌وترا ، جگه‌له‌وه‌ی به مه‌لوولی و که‌ساسی و بێده‌سه‌ڵاتی و دڵێکی شکاوی سارد و سڕیی غه‌مباره‌وه ، سه‌یرێکی باڵا خواروخێچه‌که‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌ی حکومه‌ته بێ به‌رهه‌مه‌که‌ی کوردستان بکه‌م و له دڵی خۆمدا و به حه‌سره‌ت و داخێکی زۆره‌وه بڵێم : (ماشا‌ڵڵا که شه‌ریفی !!!) .
ئه‌و (why) یه خه‌وی له چاوه‌کانم ته‌راند و به‌رده‌وام وه‌ک هه‌زار ده‌رزه‌ن ده‌رزی له گلێنه‌ی چاوه ته‌ڕه‌کانم ده‌چه‌قین و نه‌یهێشت ئه‌و شه‌وه ڕۆحی شه‌که‌ت و ماندووم ، سه‌رخه‌وێکی بۆ بشکێنێت . به درێژایی ئه‌و شه‌وه درێژه و به ده‌م ئازار و ئۆفه‌وه بیرم ده‌کرده‌وه ، له به‌ره‌به‌یاندا دڵنیابووم له‌وه‌ی : له یه‌که‌م ڕۆژی دروستبوونی دنیاوه و هه‌تا ئه‌م ساته‌ی تیایدا ده‌ژین ، ئه‌گه‌ر کورد ڕۆژێک له ڕۆژان هه‌ل و فرسه‌تێکی له‌باریی مێژوویی بۆ ڕه‌خسابێت ، ئه‌وا سهڕڕێژ و ڕه‌باس بووه به‌مجۆره که‌سه به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست و بێ سایه و سێبه‌رانه ، بۆیه هه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌یتوانیوه بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بۆ خۆی دابمه‌زرێنێت و هه‌ر دیل و ژێرده‌سته‌ی بێگانه‌یه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

