لە گەنجان و نەوەى نوێى عەشرەتى ئێناخەوە بۆ خۆپیشاندەران ئەكبەر ئیناخى بێ بەرییە لە ئێمە
03/03/2011, 12:00 (GMT+1)

خەڵكى بەهەڵوێستى هەڵەبجە و گەنجەكانى ئەو شارە ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمەى نەوەى نوێ بەتوندى ئیدانەى كارە تیرۆرستى و سەركوتكەرانەكەى ئەكبەر سان ئەحمەد دەكەین و خۆشمان بەشەرمەزار دەزانین كە كەسێكى وەكو ئەكبەر سان ئەحمەد ئەو شەرمەزایى و ناشیرینییە دەكاتە ماڵ بەسەر ئێمەوە.
خەڵكى هەڵەبجە دڵنیا دەكەینەوە كە گەنجان و نەوەى نوێى عەشرەتى ئێناخ بەهەمان عەقڵیەت و میكانیزمى پێشنەكانى خۆمان تەعامول ناكەین لێرەشەوە ئەمانەوێت تیشك بخەینە سەر چەندین مەینەتى و ماڵوێرانى كەبەسەر بنەماڵەكانى عەشرەتەكەماندا هاتووە كە هەمووشى بەفیتى ئەكبەر سان ئەحمەد ناسراو بە(ئەكبەر ئیناخى)بەرسەرماندا هاتووە.چونكە هەموو ئەو چەك و تەقەمەنیانەى كە عەشرەتى ئێناخى لەشەڕى دژ بە ڕێشاویدا بەكار هاتوون هەمووى لە لایەن ئەكبەر ئێناخیەوە بەنهێنى دابیندەكران بۆیە ئەگەر كاتى هات هەموو دۆكۆمێنەتەكان دەخەینە ڕِوو بۆ ئەوەى هەموولایەك بزانێت عەشرەتى ئێناخى ئەو كەسەخراپانە نین كە خەڵكى هەڵەبجە بیرى لێدەكەنەوە بەڵكو ئەوە چەند كەسێكى فیتنەو ئاژاوەگێرى وەكو ئەكبەر ئێناخى هاودەستەكانیەتى كە ئەگەر شەڕو كوشتار نەبێت ئەوان هیچ شتێكیتر نازانن كاروكاسبیان لە كوشتندایە ئەوەش بزانن ئەوانەى لەگەڵیدان بەپەنجەى دەست دەژمیچرێن كەلەلایەن هەموو عەشرەتەكەوە بە كەسێكى ناشیرین و قێزەون تەماشا دەكرێن.
ئەكبەر سان ئەحمەد كەسێكى نەخوێندەوارە سەرە حەرفێك لە كەلەیدا نییە خاوەنى هیچ عەقلێكى نییە جگەلە شەڕو كوشتار بۆیە ئێوە بەلاتانەوە ئاسایی بێت ئەو جۆرە كەسانە لە كۆمەڵگاى ئێمەدا هەن ئەو شۆڕەشە پیرۆزەش بۆ كۆتایهێنانە بەدەسەڵاتى ئەو كەسانە هەركەسێك خاوەنى هیچ شتێك نەبوو ئەوا لەناچاریدا دەست بۆ شەڕو كوشتارو تەقەكردن دەبات.
با هەموو خەڵكى هەلچەبجە باش بزانێت ئێمە وەكو مامۆستاو خوێنەوارو گەنجانى عەشرەتى ئێناخ لەگەڵ ڕێزمان بۆ عەشرەتەكەمان هیچ بەرگریەكى لێناكەین و ئامادەین بەدڵ و بەگیان بچینە ڕیزى خۆپیشاندەرانەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

