<

نامه یه کی کراوه بۆ مه سعود بارزانی (به ڵام با دوا نامه بێت)

02/01/2010, 12:00 (GMT+1)
سلاوێکی عه شائیریانه
ئێمه که زیاتر له 5000 پێنج هه زار که سین و له ساڵی 2004 وه دووکانمان له کۆمپانیای (شرق لئه وسه‌ت) کڕیوه و ده یان جار له ڕێگای میدیاکانه وه
ئاگادرمان کردۆتیه وه له م ناعه داله تیه ی به رامبه ر مان ئه کرێت ته‌ته‌ده‌خولێک بکه‌ن تا ئه م ساته ش چاره ی کێشه که مان نه کراوه و هه رچه نده له مانگی 6 ی 2007 نوێنه ری به ڕێزتان هات و به ڵام کێشه که وه ک خۆی ماوه ته وه و ئێمه ش بێزار بووینه و چیتر له توانامان نه ما بوه ستین .
ئێمه دووکانه نمان وه رگرتووه له سه ر کاغه ز له مانگی 7 2007 به ڵام تائێستا دووکانه کا ن ئاوه دان نه بوونه‌ته‌ وه هۆکاریش خۆتان ئه توانن له خاوه ن کۆمپانیا بپرسن که نێچیری ئیدریسی براتانه .به شه‌ریکایه تی سه عدی کوری ره فیق حریری لوبنان له گه ل ئه مه شدا که له 94 دووکان له کۆی 5000 هه زار دووکان ئاوه دان بۆته وه ئێستا کۆمپانیا ئه یه وێت کرێ له خاوه ن دووکانه کان بستێنێت بۆ هه ر مه ترێک 20 دۆلار ئه مه له کاتێک ئه م خه ڵکه ماوه ی 5 ساڵه رۆژ ئه ژمێرن و هه ریه ک له م 5000 که سه له 30000 هه زار دۆلار تاوه کو 65000 هه زار دۆلارپاره ییان داوه بۆ کڕینی دووکانه کان .
بۆیه ئێمه به کورتی و کرمانجی و به زمانی هه ڕه شه نا به‌ڵام ئاگادارت ده‌که‌ینه‌وه‌و پێت ئه لێین به سه چیتر زوڵم و سته م ، کوردستانتان هه‌مووی خوارد به‌سه‌ ئیتر زوڵم.
گه ر ئه م زوو ڵمه به رده وام بێت نا چارین هه ندێک زانیاری ورد به ڵام زۆر ورد له سه ر ڕابردوو وکۆمه‌ڵی زانیاری ده‌رهه‌ق به‌ نیچیر و کوڕه‌کانت ، ئه وه ی له ژیانت نه ت ویستوه که س بیزانێت که که م که سیش ئه یزانێت ئێمه بڵاوی ئه که ینه وه .
هیوادارین لێمان تێبگه ی چونکه چۆن باپیرانت له سه ر نه دانی باجی بزن و مه ڕ که زۆر بوو له سه ریان دژی عوسمانیه کان وه ستان ، ئێمه ش ئاوا حه قمانه له دژتان بوه ستینه وه،،،
کۆمه لێک له دووکاندارانی بازاڕی هه وڵێری هاوچه رخ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست