دەربەندیخان ... ویرانەیەكە و خاوەنى نییە ، مەلبەندەكەشى تیى بەربووە
10/07/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرەتا ئەمەویت ئەوە بزانن كە ئەم شارەى ئیستا ئیوە دەیبینن یان پیدا تیپەر بوون تەنها ئەو تونیلەى تیدا ماوە ئەویش سالى جاریك یان دوو جار بریكى زۆر پارەى چاكسازى بۆ تەرخان دەكەن خوا دەزانیت چەندى بۆ گیرفانیانە ئیتر سیماى هیچى نییە ،
گەشتیارییە
ئەوەى دەیبینن ئەم شارەى ئیمە بەناو گەشتیارییە بەردەوام لە ژیر كۆنترۆلى حیزبیك دایە كە نەك ئیمانى بە خۆشى و خۆش گوزرانى نییە بەلكو بۆى بكریت پارەى گیرفان وەك نەوتەكە دەبەن بۆ خۆیان ئیستا دەربەند پالاس هى یەكیتى یە و دانا ناویك گرتویەتى بۆ ئەوەى خزمەتى ئەم مەسول و ئەو مەسئولى تیدا بكات جگە لەوە باوەرناكەم فەرمانگەى گەشت و گوزار یەك دینارى ئەم كابرایەیان بە چاو دیبێت و بڵێن ئەوە لەم ساڵدا بریك پارەى ئەم كەرتە ئابۆریە گرنگەمان هەبووە لە تەنیشت ئەوەوە جەنابى مەسئولى مەلبەند خانویەكى داگیر كردووە براكەم تۆ ئەمەت بۆ چییە ؟ تالەبانى راى كێشایتە سەر كوتلەكەى خۆى لە سلیمانى خانووى بۆ نەكریت مۆنیكا و بەنزینى بەلاشت نییە بچیتەوە بۆ مالەكەى خۆت ؟ بۆچى سیماى ئەم شارە تێك دەدەن .
نیشتەجیبوون و خزمەتگوزارى
كەرتى نیشتەجیبوونى ئەم شارە گەورەترین فیل و دزى تیدا كراوە لە سالانى رابردوو حەسەن شیخانى چەندان زەوى بە بەلاش و بە پشتگیرى كۆمیتە بەخشیەوە و ئەوكاتە لەسەر دەستى ئەو برادەرانەى ئیستا پیشرەوى گۆرانن و هەندیكیان لە مەلبەندن تەفروتونایان كرد ، یەكیك لە غەدرە گەورەكان ئەوەیە كە چەندان كریكارى هەرژار ماون كە 50 خال و 40 خالیان هەیە زەویان پێنەدراوە بەلام مندالى بێشكەى حیزبیەكان پییان دراوە ، یەك لیستى لە ژمارە نەهاتووى فەرماندەى یەكیتى كە زەوى بەربەر نیوەى بوو لە خەلكى دوكان و رانیەو پیرەمەگرون ...تاد لەم شارە زەویان وەرگرت ، سەلامى كۆیخا عەزیز و حەمەى حاجى محمود و سدیق و سدیقى عەلى تۆفیق و مالى شەهیدى شەرى ناوەخۆ محمودى مامە عەزە زۆرترین دەستكەوتیان هەبووە تا ئیستاش بەردەوام زەویان پێدەدرێت وەك ئەو سەرچاوەى شارەوانى ووتى " ئێمە هەر فریاى مامەلەى خزمى فلان و فلان دەكەوین خۆمان خۆر دەمان سوتینیت و ئەوان بە مۆنیكا دین زەویان بۆ دیارى دەكەین " ئیستاش پرۆژەى نیشتەجیكردنى نۆى هەر بە كەسە نزیكەكانى مەلبەند دراوە كە شوقە و ڤیلا دروست بكەن كاتیك كە برادەرانى زیزى سودمەند نابن لە و شوقانە یەكسەر پشتى ئەهلى كانى سارد دەگرن بۆ ئەوەى خانوو دروست نەكریت و تیكى بدەن ئەی باشە ئیوە بۆ بە حكومەت گەندەلەكەى خۆتان نالین قەرەبووى جوتیارەكانى كانى سارد بكاتەوە شەروو بەزمى بۆ تیدا دروست دەكەن .
فەرمانگەكان .
هیچ باسى ناویت هەموو بەریوەبەرى فەرمانگەكان حیزبین یان لایەنگرى ئەو حیزبەن ، تەنها چەندیكیان وەك نمونە باس دەكەین ، دەزگاى شەهیدان بەریوەبەرەكەى براى حەسەن شیخانى سەرۆكى شارەوانییە وەك سوورە چنار رەگى داكوتاوە ئەوەندە زەوى بەرتیلیان داوە بەم و بەو تالەبانى سەیارەیەكى داوە بەو دەزگایە كراوە بەناوەى ئەوەوە و ئیستا كارمەندانى دەزگاكە بەپییان هاتوچۆ دەكەن ، پەروەردە عمرى تەربیە وەك هەندیك لە مامۆستایان باسى دەكەن لە نیوەى كۆبوونەوەكانیدا و لە كاتى دەوامدا ئەلییت بابچم بۆ مەلبەند بزانم چیی هەیە و چۆنن دایرەكەى بە جێدەهێڵت ، لە كاتى دەوام و قسەى فەرمیدا ناوى حیزب و خەلكى حیزبى دەهینیت بەمەرام ، رۆشنبیرى بەریوەبەرەكەى خزمى سەلامى كویخا عەزیزە بەغدا نەدیووە خەریكە دكتورا دەهینیتەوە لەولاوە ، چەندین كورى گەنجیش هەیە لەو فەرمانگە كە خۆیان بە رۆشنبیر دەزانن بەلام حسیابیان سفرە و ئەم بەریوەبەرە یەك تۆز رۆحیەتى ئەدەبى و هونەرى نییە تەنها مووچە و پاترۆلەكەى بە فەرمانگەكەیەوە بەستوەتەوە چونكە ئیشى دیارى نییە ، كاروبارى كۆمەلایەتى كابرایەكى نەخویندەوار بەریوەبەرە تەنها لەبەر ئەوەى پێشمەرگەبووە پێشتر و ئیستا عەبدى حیزبە ، هەرچەندە من دەستى نوسینم نییە بەلام ئەمانە هۆنینەوەى ناویت تەنها ئەوەم مەبەستە بگاتە خەلك و بیانزانن ، كارەبا نییە ئاو هەر ئەلماسە هەموو خەلك توشى نەخۆشى بوون ، زۆرە گەندەلیەكان بەلام بەلین دەدەم بەردەوام بم لەسەرى ئەمە كۆتا بابەت نەبیت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

