
ئەوجۆرە لە جەمك و زاراوەى كەناوزەند دەكرێت بە (نا هوشیارى سیاسى)لاى بەشیكى گەورە و زەبەلەحى تاكەكانى ئەم كۆمەڵگەیە بەرجەستەدەبیت بەجورێك لە جۆرەكان بتوانین بریارى رەهاى بەسەردا بدەین وبگەین بەو ئامانجەى كەوابەشى هەرەزۆرى تاكەكانى ئەم كۆومەڵگایە جۆریك لە ناهوشیارى سیاسى باڵى بەسەر بیروو بۆجون وتێرامانى ئەوان لە ڕەوش وبارودۆخى سیاسى ئەو كومەڵگایەى كەوا تێیدا ژیانیان گوزەر دەكەن ئەمەش رەنگە بكەوێتە ژیر كاریگەرى كومەلیك هۆكاروفاكتەرەوە كەوا بەشیوەیەكى راستەوخۆ یان ناراستەوخو كار لە دیدو تێرامانى تاكەكانى بكات بۆ بى َتواناى بۆ هەڵسەنگاندنى ئەو ژینگە سیاسیایەى كەوا تاكى تێدا گوزەر دەكات ودەژى تێدا،وە هەموو ئەو كردارە سیاسیانەى كەوا لە لایەن سەركردە سیاسیە كانى بە ئەنجام دەگەیەنرێت چ لەسەر ئاستى ناوخۆى و چ لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى كەوا كەم تا زۆر پەیوەندى بە ژیان وجارەنوسى تاكەوە دەبێت چ لە ئیستادا بێ یاخود لە داهاتەكى نزیك یان دوور هەمیشە بە هۆى نا هووشیارى سیاسیەوە لێى بێ ئاگا بێت وجورێك لە سانسۆركردنى بارودۆخى سیاسى و هەلومەرجە ساسیەكان لە لایەن سەركردە سیاسیەكانەوە زیرەكانە سود لە هووشیار نە بوونەسیاسەكەى تاكەوە وەرگیرابێت بە ئارەزوى خویان و سەرئەنجام بێ ئومێدبونى تاك لە بارودۆخى سیاسى ئەو ژینگەیەى تێیدا دەژى ،باشتر وایە تاك لەهەوڵى فراوانبونى هزروبیرى خۆى دابێت بە گشت چین و توێژیكەوە بۆ ڕامانكردن گەیشتن بە جۆریك لە هوشارى سیاسى چونكە هەموو (بریارە سیاسیەكان ،كردارە سیاسیەكان،بیرە سیاسیەكان،هەلومەرجە سیاسیەكان،بارودۆخە سیاسیەكان.....هتد)لە لایەن سەركردە وبیرمەندو دەستەلاتدارى سیاسى پەیوەندیەكى بەهێزووگاریگەرى لەسەر تاك و نەوەكانى تاك و نیشتمانى تاك و جارەنوسیان دەبێت لەئیستاو داهات ودا، چونكە زۆریك لە نمونەكان لە ئێستاوڕابردوودا ئەم واقع ەمان بۆ دەسەلمێنن زۆرجار لە پەرەكانى مێژووى گەلان ونەتەوەكان نمونەى بەرجاوى سیاسە تمەدارو سەركردەى سیاسى تێدا بەدى دەكەین كەوا بڕیارەكانیان چۆن كاریگەریان لە سەر تاك وجارەنوسى تاك و نیشتمانى تاكەوە هە بووە بە شێوەیەكى باش بێت یان بەخراپ،بۆ نمونە لە سەر ئاستى دەرەوە لە ڕابردودا ئەمریكا بەنمونە دێنینەوە كەوا سەركردەى سیاسى یەكانى و سیاسەتمەدارەكانى كەوا بە بریارە سیاسیە گرنگەكانى توانیان تاكى ئەمەریكى بەختەوەر بكات و وڵاتى ئەمەریكاش بگەیەنێتە ئاست پێشكەوتن كە بەهۆى هوشیارى سیاسیەوە بوە،وە وڵاتى عیراق بە لە ماوەى رابردوودا بە نمونە دێنینەوە كەوا سەركردەى سیاسى (سهدام حسێن) چ پاداشتێكى بۆ تاكى عێراقى بە بریارە سیاسیەكانى پێشكەش كرد لە باتى بەختەوەرى .ماڵ وێرانى و داگیركردنى نیشتمانى تاك و خراپبونى ژیان و گوزەرى تاك ، كەوا ئەمەش بەشێكى هەرە گەورەى بە هۆى ناهووشیارى تاكەوە ئەو جۆرە لە سیاسەتمەدارو دەستەڵات دارى سیاسى بەرهەم هاتووە كەوا خراپە زیاتر بۆ تاك پاداشت ناكات،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست