<

عادل ئەبوشوارب چۆن فێری پێلاوماچ کردن بوو !

06/08/2011, 12:00 (GMT+1)
بە پێ ی هەواڵێک کە لە سایتی ڕوداونێت دا بڵاوبۆتەوە ، کۆنە جاسوس  سەردەمی حکومەتی بەعس ، مفەوزی بێرێز و مەفرەزە خاسە(عادل ئەبوشوارب) کوڕی هادی ئاغای گۆڕبەگۆڕو کوڕی ئێستای بنەماڵەی بارزانی، پاش ئەوەی سێ ئافرەتی خێزانێک بە بارمتە دەگرێ و هەڕەشەی ڕووت کردنەوەو دەست درێژی دەکاتە سەریان ، پیاوەکانی ماڵی بەرامبەر ناچار دەبن خۆیان تەسلیم بکەن.پاش ئەوەی دوو پیاوی بەتەمەنی خێزانەکەی بەرامبەر تەسلیم دەبن ، سەرسەریە چەکدارەکان ڕاپێچی ماڵی عادل ئەبوشواربیان دەکەن و لەوێ لە ژێر زەبری لێدان وسوکایەتی ناچاریان دەکەن پێڵاوەکانی عادل ماچ کەن !
لە ژێر سایەی بنەماڵەی بارزانی و پارتی کلتوری سوکایەتی بە ئینسان و بەکارهێنانی ‌هێزی چەکدار بۆ ناچار کردنی کەسەکان بۆ پێڵاوماچ کردن نە شتێکی تازەیە نە دوواجاریش دەبێ . بەڵام ، پێویستە خەڵک و خوێنەران لەوە ئاگادار کرێنەوە کە بۆچی که‌سێکی سووکی وەکو عادل ی مەفرەزە خاسەی سەردەمی بەعس دێ دیمەنی پێڵاوماچ کردن بە زەبری چەک بەسەر دووهاوڵاتی پیر دووبارە دەکاتەوە ، ڕاستیەکەی ئەوەیە کە 24 ساڵ لەمەوبەر عادل ئەبوشوارب خۆی بە سەرشۆڕیەکی زۆرەوە لەبەرچاوی خەڵکێکی زۆر بە تایبەتی ڕەفیق حیزبی و مودیرئەمن و پارێزگاری هەولێر ، بە زەبری ئیهانەو تف لێکردن بە پاڕانەوە نوشتایەوە خۆی کوتایە سەر پێڵاوەکانی (سەباح میرزا) ی مورافیقی سەدام حوسێن و ماچی کرد !
خەڵکی هەولێر بە گشتی و خەڵکی شارۆچکەی مەسیف ئاگاداری ئەم ڕووداوەن کە لە هاوینی ساڵی 1987 لە ئاهەنگێکی تایبەت بە ئەمن و موخابەرات لە یەکێ لە یانەکانی مەسیف ڕووی دا . سەباح میرزا و مودیرئەمن وپارێزگاری هەولێر لە ڕیزی پێشەوەی ئاهەنگە دانیشتوون و خواردن خواردنەوەش پێشکەش دەکراو چەند ئافرەتێکیش سەمای عەرەبی دەکەن . عادل ئەبوشوارب بۆ خۆدەرخستن شاباش دەنێرێ و ناوی لە مایکرۆفۆن دەخوێندرێتەوە . کە ناوەکەی دەخوێندرێتەوە وەکو " ئەبوشوارب " سەباح میرزا زۆر توڕە دەبێ ، چونکە لە عورفی عەشایەری ئەو خۆی بە گەورەی مەجلیس دەزانێ و ناوبردنی کەسێکی تر بە ئەبوشوارب وەکو ڕێز نەگرتن هاتە بەرچاوی . سەباح میرزا فەرمان بە حیمایەکانی خۆی دەدا کە ئەم عادلەی بۆ بێنن ، حیمایەکانی دەچن لە ڕیزی ناوەڕاستەوە لە بەرچاوی هەموو ئامادەبوونەوە بە شەق و شولاق عادل دێنن و سوکایەتی زۆری پێدەکەن بە تایبەتی بەسەری دەنەڕێنن ((گ.... ، ماکو ئەبوشوارب غێر الاستاژ)) ، عادل  کە ئەوکاتە لە ڕێگەی سەرپەرشتی کردنی مەفەرەزەخاسەخۆی کردبووە پاڵەوانی جادەکانی هەولێر دژ بە هاوڵاتیان ، وەکو ..... لە ژێر پۆستاڵی حیمایەکانی دەیقیژاندو دەپاڕایەوەو بە عەرەبی هاواری دەکرد " سەیدی تۆبە ... خوارد " ئەمەش دادی نەدا بە ناچار خۆی کوتایە سەرپێڵاوەکانی سەباح میرزا بە دەرزن ماچی کرد و دوای ئەوە سەباح میرزا فەرمانی دا حیمایەکانی کە بەشەق فڕێ ی دەنە دەرەوە .
ئەمە حەقیقەتی عادل ئەبوشواربە کە ئێستا لە ژێر سایەی دەسەڵاتی مه‌سعود بارزانی خۆی کردۆتە عەنتەر بەسەر ماڵە هەژارو نەگبەتدا ، پێویستە خەڵك هەڵوێستیان هەبێ بەرامبەر هەموو ئەو داڵدەدانەی بارزانی بۆ هەموو تەحسین شاوەیس و عادل ئەبوشواربەکان ، تەنیا کاری بە کۆمەڵی خەڵکیش لە بابەتی شۆڕش وڕاپەڕینیش دەتوانێ سەدانی لە بابەتی عادل تەمبێ بکات و بەسزای یاساو خەلکیان بگەینێت ، هەروەکو چۆن کاتی خۆی ڕاپەڕینی جوتیارانی دەشتی هەولێریش دونیای لە هادی ئاغای گۆڕبەگۆڕی باوکی کردە کونە مشک،ئاواش دەبێ سەرلەنوێ ڕاپەڕینێکیتر نەوە حەرامزادەکانی لول بدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست