كوردستانپۆست لەنێوان تەحسینى داماو و هەرێم كەمال ئاغاى خزم كوژدا
10/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم هەرێم كەمال ئاغایە دوژمنایەتى و ناحەزى لەگەڵ ماڵى مامى خۆى هەیە و تائێستنا چەندین كەسیان لەیەكتر كوشتووە دوو ساڵ پێش ئێستا بەهەمان شێوە لەگەڵ ماڵى مامى چەند كەسێكى تریشیان لەیەكتر كوشت ئەوەبوو لەسەر بڕیارى پارتى بڕیاردرا بەگواستنەوەى هەرێم بۆ مەڵبەندى موسڵ ، چونكە ماڵى مامەكەى پارتین .؟
مەبەستم لەباسكردنى ئەمە بۆ چی بوو ؟ .
دەڵێم هەرێم كەمال ئاغایەك ئامادەبێت ئامۆزاكانى خۆى بكوژێ دەستى بچێتە خوێنى ماڵى مامى و خۆشەویستەكانى و دەیان كەسیان لێ بكوژێ ئەى دەبێ خوایە دەستى بچێتە گیانى ئەم تەحسینە دەبێ چى لێ بكات ؟ من لەئێوە دەپرسم دەبێ چى لە تەحسین بكات ؟ .
خاڵێكى تر ئەو كاك تەحسینە لەڕوونكردنەوەكەیدا زۆر جوان ئاماژەى پێ كردووە بەڕاستى شایەنى ئەوەیە لێكۆڵینەوەى لەسەر بكرێت تابەهۆیەوە دەیان بڕوانامەى تەزویرى ترى ئەم بەرپرسانەى پێ ئاشكرا بكرێت ، ڕاست دەكات كەفۆرمى پلە و پۆست و ئیمتیازات دێ هەمووى دەینووسێ لە 1976 وە تا ساڵێكى تر 2010 بێ دابڕان پێشمەرگە بووم ؟ كەسەیرى فایلى بڕوانامە تەزویرەكەشیان دەكەى لەكولیە نووسراوە ساڵى 84 یان 85 یان 86 پۆلى شەشم تەواو كردووە دواتر لە زانكۆى موسڵ یان بەغدا یان فڵان شوێن وەرگیراوم دواتر ئاشكرابووم فەسڵكراوم چومەتە شاخ و نازانم چى و چى و كۆمەڵێك درۆى شاخدارى تر .
ئەوەى بەلاى منەوە گرنگ بوو یەك شتە كەوا پێویستە هەموومان دەستخۆشى لەو كاك تەحسینە بكەین كە كوردستانپۆستى زیاتر بەمەڵبەندى موسڵ و كادیرەكانى و دەوروبەرى ناساند و پێیى ووتن هەڵە و قۆپیە و غەش نەكەن چونكە كوردستاپۆست دەگاتە هەموو شوێنێك و لەهەموو شوێنێكیش باى خۆى خەڵك و خوێنەر و هەودار و دڵسۆزى هەیە ؟ خۆ ئەگەر گریمان ئەم هەواڵەى هەرێم كەمال ئاغا وانیە و تەحسینیشیان بەهەڵە دابردووە خۆ ئەو هەموو بابەت و نووسینانەى ترى كوردستانپۆست ڕاستن خۆ هەر هیچ نەبێت تەحسین ئاشناى كردن بەبابەتى تر خۆ هەر هیچ نەبێت بەواستەى ئەم بابەتەى تەحسین كادیرانى مەڵبەندى موسڵ ئەم بابەتەیان خوێندۆتەوە كەكوردستانپۆست لەگەڵ ئەمریكا قسەى كردوسەبارەت بەدەركردنى ئەو هەموو خەڵك و كادیرەوە لەلایەن یەكێتی دەستخۆشى دووبارە لەو كاك تەحسینە دەكەم دەڵێم پیاوى كوڕى پیاوانى چونكە داواى لێ بوردنت تەنها لەكوردستانپۆست كردبوو منیش هەمان ڕاى تۆم هەیە بێ هیچ موبالەغە و ماستاوێك كوردستانپۆست لەسەد مەڵبەند و لق بەپیرۆزتر و شەریف تر دەبینم ، ئەو قۆندەرەیەیى بەڕێوبەرەكەشى فڕێیى دەدا لەسەد مەسول مەڵبەند ولق بەپیاوترى دەزانم بۆیە منیش دەڵێم دەستخۆش تەحسین گیان بەس كوردستانپۆست شایەنى ئەوەیە داواى لێ بوردنى لێ بكەى نەوەك داواى لێ بوردن لەخزم كوژو پیاو كوژ بكەى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

